کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


حەمەدی مەولوودی سەلماندی کە کورد بون تاڵ و ڕاکردن لێی نامەردیە

Monday, 31/07/2023, 22:22


کوردبون:

کورد بون شیرینە،شانازیە،سەربڵندیە،خاک خۆشەویستە،دایک و،باوکە،خێزانە، ڕاکردن لێی نامەردیە ،ئەگەر دەگووترێ کوردبون تاڵە،لە بەرئەوە نییە کە لێی راکەی،لە بەرئەوەیە کە رزگاریی کورد ونیشتمانی کوردپڕە لە هەوراز ونشێوورەنج وفیداکاریی،بست بستی خاکی ئەو نیشتمانە بە خوێنی شەهیدی کورد ئاودێرکراوە.کورد بون تاڵ نییە،بەڵام رێگوزەرێکە پڕ لە زەحمەتی وخۆنەویستیی.کورد بون لەسای تێکۆشانی سەرکردەی ئازاولێهاتوو،پێش...مەرگی قارەمان ودڵسۆزدەگاتە کەناری ئازادی وسەربەستی.
کوربون کاتیك تاڵ دەبێ کە تاقمێک سەرکردەوبنکردەی دۆڕاولە سای خوێنی شەهیدان وخاکی پیرۆزی کوردستان خۆیان پێ دەگەیەنن وسواری سەری دەسەڵات دەبن ولە هیچ بێرێزیەک بەرانبەر بە نیشتمان ناوەستنەوە!ئەو بەکرێ گیراوانە بۆ مایەندە بونی دەسەڵاتداریەتیان سنووری شەرموحەیای سیاسیی دەبەزێنن ودەکەونە خزمەتی داگیرکاری خاکی کوردستان.لە ٣٣ساڵی رابوردوودا نموونەی بەرچاومان دەسەڵاتداریەرتی دووبنەماڵەی مافیاوچەتەن کە داروبەردی ئەو خاکەیان وێران کردوە وکۆمەڵگایان بەرەوئاقارێک راکێشاوە کە زمان وشووناس وکولتوروسامانی ئەو بەشە لە وڵاتیان تێكومەکان داوە.بەڵێ:لە وەها قۆناغێکی هەستیاری دیرۆکیمان کورد بون تاڵ دەبێ.

کوردبون:

ناوی کتێبێکە کە بە تێکۆشانی وریا ماملێ کۆکراوەتەوە وخراوەتە بەر دیدەی خوێنەرە کورد زمانەکان.هەر وەها ئەو کتێبەبە دەنگی بەرێز موشتاق فەیزیابی وەک کتێبی دەنگیی کە بە دەنگی خۆی تۆماری کردوە ولەسەررووپەڕی فەیسبوکی خۆی دایناوە.دەستی هەردووک لایان خۆشبێ.خوێندنەوەوگوێبیسکردنی ئەو کتێىە بۆ هەر کوردێک پێویستە کە ئاگاداریی بەشێک لە مێژووبێ کە لەسەردەمی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد وسەردەمی کۆماری مهاباد بێ.من وەک خۆم لەو وتارەدا قۆناغی ژیانی کاپیتان حەمەدی مەولودی بە دوو قۆناغ دابەش دەکەم.لەو کتێبەدا نازناوی کاپیتان دراوەتە قارەمانی یەکەمی ئەو کتێىە.

قۆناغەکانی ژیانی کاپیتان:

ئەگەر قۆناغەکانی ژیانی هەر مرۆڤێک بە قۆناغی،منداڵی ومێرمنداڵی وگەنجی وپیریی پێناسە بکرێ.بە راشکاوی دەتوانین بڵێن تێکۆشەرێکی وەک حەمەدی مەولوودی / کاپیتان / لە هەرچوارقۆناغی ژیانیدا هیچ خێروخۆشیەکی لەوژیانە نەدیوە.بە دەگمەن هەڵدەکەوێ مرۆڤێک بەو شێوەیە تاڵی وتیژیی ژیانی چێژتبێ.بۆیە خوێندنەوەی ئەو کتێبە / کوردبون / یان بیستنی دەنگیی ئەو کتێىە کە موشتاق فەیزیابی بە دەنگی خۆی لەسەر فەیسبوکی خۆی دایناوە بۆ هەر مرۆڤێکی کورد پێویستە.
کاپیتان حەمەدی مەولوودی،لەوکاتە کە دێتە سەردونیا وخۆی دەناسێ وهێدی هێدی سەردەمی منداڵیی دەست پێدەکاودەبێتە پێش... مەرگی چەرمەسەری ونەهامەتی وبرسیەتی وئازارولێدان وراکردن لە چەنگ زڕدایکی.کەم منداڵ بینراوە لەو جیهانەدا وێنەی کاپیتان ژاری ژیان و نەهامەتی بەوڕآدەیە چێژتبێ.لە سەردەمی مێر منداڵیدا هەستی بەوە کردوە کە نابێ زوڵم وزۆرداریی لە هیچ کەس دا قەبوڵ بکاوبیریی تیژیی پاراستنی کوردستان دەکاتە سەردێڕی ژیانی وبە کردوە وقارەمانانە بۆی تێدەکۆشێ.
ئەوکات کە پێی ناوەتە تەمەنی گەنجیی بە ڕاشکاوی هەستی بەوە کردوە کە نەتەوەکەی لە ژێر باری زوڵمدادەناڵێنێ.بە گەشەکردنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک،/ خۆی تێکەڵاوی ئەو رێكخراوەیە دەکا کە باس لە کوردستانێکی سەربەخۆدەکا.زۆر زوو دژی سەرە ڕۆیی خۆماڵیی کە بە دەستی سەرکردەی کورد خەریکە دۆزی کورد بە لاڕێدا دەبا دەوەستێتەوە ودەڵێ: ژێکافیش،پڕە لە دەرەبەگ شێخ وئاغاوموڵكدار،بۆیە بۆ خۆی بە تەنیا شآن وەبەرراستکردنەوەی ئەو ژێکافە دەدا کە یارویاوەری چەوساوان وهەژارانە.بۆیە ئەوان ناچاریان دەکا کە بچنە لای وببنە هاوبیر وهاوڕیی خۆی.
لە مهابادی ئەو سەردەمدا خوێندەوارو رووناکبیری کورد بە دەگمەن دەستیان دەدایە پێنووس وتۆمارکردنی مێژوو،لە مهابادێکی بچووکداکەسایەتیەک هەڵدەکەوێ کە نە زانکۆی دیوە ونە دەستی نووسین وکۆکردنەوەی بابەتە مێژووییەکانی هەیە.کاپیتانی کوردپەروەرلە ناخی دڵیەوە کوردستانی خۆش ویستووە،بۆیە تفەنگی پێشمەرگایەتی دەشآن کردوە وبە بێ چاوەڕوانی لە کەس بۆ رزگاریی نیشتمان تێکۆشاوە.
دەستەواژەی پێشمەرگە وپێشمەرگایەتی بۆ خاکی پیرۆزی نیشتمان جلوبەرگێکە پڕ بە باڵای کاپیتان وپڕ بە هەستی ئەو مرۆڤە نیشتمان پەروەرە.تا ئەو سەردەمەش کەناوی پێشمەرگە لە سەرزارانە،ناوی کاپیتان حەمەدی مەولودی هاوتەریبە دەگەڵ کەسایەتیەک کە بەرآستی پێش...مەرگی کوردستانێکی سەربەخۆ بووە.

دوودیداری کاپیتان دەگەڵ قازی محەممەد:

یەکەمین دیدار لە دەرەوەی شوێنی کاری وقازی بووە کە پێی دەڵێ:ئایا ئێمە وێڕای پێشمەرگەکان هاوکاریی ئەو چەکدارە ئازەریەکان بکەن کە هاتوونە لامان؟قازی،پێی دەڵێ: پاشآن جوابی ئەو پەسیارەت دەدەمەوە.دوای چەن رۆژێک بۆ جوابکەی دەچێ،قازیش پێی دەڵێ،بەڵێ دەگەڵ ئەو چەکدارە ئازەریەکان کە خۆیان ناوە فیداییانی ئازەربایجان هاوکاریان بکەن.
کاپتیان بۆ خۆی بە خۆی دەڵێ:وادیارە قازی بۆ ئەوکارە پرسی بە رووسەکان کردبێ بۆیە رەزامەندیی نیشآن داوە.
دیداری دووهەمی کاپیتان دەگەڵ قازی: کاتێک دەبێ کە بەرەکانی شەڕ دەبێ وقازی دەنێرێتە لای  بۆ ئەنجامدانی کارێکی حیزبی.کاتێک دەچێتە ژووری ناوماڵی قازی دەبێنێ،قازی محەممەد وسەیفی قازی وکەسێکی دیکەئەوە خەریکی تاوڵێنن/ تەختەنەرد/!ئەو دیدارە بۆ منی بیسەری ئەو کتێىە دەنگییە جێگای پرسیارە؟ چۆن لەوەها رۆژێکدا کە شەر خەریکە بگاتە شاری مهاباد،بەرپرسێکی وەک قازی وسەیفی قازی لە ماڵەوە خەریکی تاوڵێنن؟!
ژیانی پڕ لە هەستوهیواودڵی مەزنە کاپیتان هیچکات لە ناو کوردداقەت ون نابێ.لە بەشی ٣١ی ئەو کتێىە دەنگییەدا دڵە گەورەکەی بەوشێوەیە لە کوتان دەکەوێ.شۆڕشی گەلانی ئێڕان سەرکەتووە وشآی کوردکوژی ئێران رایکردوە وکاپیتان حەمەدی مەولوودیش لە شاری /باکۆ/ سەر بە ئازەربایجان لە سۆڤیەتی ئەو سەردەمدا دەژی.بە بیستنە ئەو خەبەرە خۆشە خۆی ئامادە دەکا بگەڕێتەوە زێدونیشتمانی خۆی.بۆ بەیانی بڵیتی فڕۆکەی بۆ وەردەگرن،کەچی،لەکاتوساتی خۆیدا خاتوونی کچی دچێتە بەردەرگای ماڵەکەی تا بیباتە فڕۆکە خانە ورەوانی مهابادی کاتەوە.
هەرچی لەدەرگا دەدا،باوک دەرگای بۆ ناکاتەوە.ناچاردەمێنێ کە دەرگاکە بشکێنێ.کە وەژوور دەکەوێ دەینێ،کاپیتان لەسەرکورسیەک دانیشتووە وجلوبەرگی سەفەری کردۆتە بەری وتەنانەت بۆیین باخیشی بەستووە،کاتێك باوکی بانگ دەکا جوابێک نابیسێ!بەڵێ:دڵە پێشمەرگەکەی کاپیتان لە کوتان وەستاوە ورووحی بەرزەفڕی بەرەو وڵات باڵی گرتووە،بەڵام جەستەی کاپیتان ئەسپاردەی گۆڕستانی غەریبی دەکرێ.
یادت هەر بەرزومەزن دەمێنێ کاپیتان، پێش ... مەرگی نیشتمانی کورد.
تێبینێ:خوێنەری ڕێزدارئەو وتارە بەشێکی کورتە لەو کتێبە دەنگییەی کە من لێم هەڵێنجاوە.لەسەررووپەڕی فەیسبوکی بەرێز موشتاق فەیزیابی هەر ٣١ بەشی دەتوانی بخوێنیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە