ئەو وێنەیە بۆخۆی دەدوێ!
Monday, 31/07/2023, 22:14
زانایەکی هوشیارئەڵێ: بۆ زاڵبون بە سەر نەتەوەیەکدا کەمینەیەکی خەیانەتکار و زۆرینەیەکی نەزان پێوێستە.
چاولەو وێنەیە بکەن کە دەگەڵ وتارەکەدا بڵاو ئەبێتەوە. من گومانم هەیە لە مەسروور بارزانی ئەوکات لە کەرەج بووە توانێبێی خوێندنی دوازدە ساڵەکەی (دیپلۆم) تەواوکردبێ.
هەر نەتەوەیەک بیر لە چآرەنووسی خۆی نەکاتەوە وتەنیا بە بێ ئامانج وەدووی تاقمێک چەتەی سیاسی و بازەرگان خاک وخوێن بکەوێ وێنەی دانیشتوانی باشووری کوردستانی بەسەردێ.
بنەماڵەی بارزانی بەڵایەکن بۆ چارەڕەش کردنی نەتەوەی کورد.ئەو بنەماڵەیە تەنیا باشووری کوردستانیان نەکردۆتە گۆڕەپانی خەیانەت وخۆفرۆشیی،بەڵکوم بوونەتە لەمپەر بۆ بەشەکانی دیکەی وڵاتیش.لەهەر کوێی ئەو خاکە بریندارە هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن بەرەو پێش بچێ،یەکەم هەنگاو بۆ تیكدانی ئەو هەنگاوە لە ڕێگای دەست تێوەردانی ئەو بنەماڵەیە بەرەو پاش لە نەمان نزیک بێتەوە.
مەلای،باوکیان کاتێک ئاشبەتاڵی پێکرا،وای ئەزانی چارەنووسی نەتەوەیەک دەبێ دەدەستی ئەوان دابێ.چون سەرهەڵدانی کورد بە بێ بەرپرسایەتی ئەوان نابێ.بەو واتایە ئەگەر کورد تێك بشکێ کەس مافی ئەوەی نییە درێژە بە خەبات بدا،ئەگەریش سەرکەوتنێک بێتە ئاراوە وئەوە هی ئەوانە ودەیکەنە شآنازیی بۆ خۆیان.
زۆر سەرکردەی ناوداری جیهانی پێگەی چینایەتیان لە ریزیی خوارووی کۆمەگا بووە،هیندێکیش لەو سەرکەردانی لە چینی دەستڕۆیشتووودەوڵەمەندی کۆمەڵگا بون.بەڵام کاتێک کە جڵەوی سەرهەڵدان وشۆڕشیان بەدەستەوەگرتووە،خۆیان لێ ون نەبووە ولە فکری ئەوەدانەبون کە سەروەتوسامانی وڵاتەکەیان بەتاڵان بەرن.
لە باشوری کوردستان راپەڕین دەستی پێکردبوو،دامودەزگای ترسهێنەری حیزبی بەعس وسەددام حوسێن هێدی هیدی بە تێکۆشآنی خەڵكی هەژار ئەو بەشە لە وڵاتیان بە جێ دەهێشت.خەڵکی تامەزرۆی ئازادی چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەش وپڕ ئازادی وژیانێکی داوای حیزبی بەعسی دەکرد.
لە گرمەی سەرهەڵدانی کورد لە باشووری وڵات بنەماڵەی بارزانی وشەخسی مەسرووربارزانی وەک دەگوێی گادا خەوتبن ئاگایان لە هیچ نەبووە،بۆیە خەریکی فەعلەیی وکارگەریی بون تابژیوی رۆژانەی ژیانیان دابین بکەن.ئەو بنەماڵەیە هیچ کاریگەریەکیان لە سەر سەرهەڵدانی وڕاپەرینی خەڵكی داماوی باشووری کوردستان نەبووە.
فەعلایی وکارگەریی هیچ عيیب نییە ومن بە ئیرادی نابینم،بە مەرجێک دوای ئەوەیە بە زەبری فڕوفێڵ دەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی ، باشووری کوردستانیان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد وخەریکی چەتەگەریی بون،خۆیان لە بیرنەبەنەوە ونەبنە فڕعەون لە سەر خەڵكی خاوەن راپەڕین.ئێستێ ماوەی ٣٢ ساڵە کاریان بۆتە کوشتن وشکەنجەدان ودزی وزیندان ورفاندنی خەڵک لەو بەشە لە وڵات.
بەداخەوە لێڕەدا نابێ ڕۆلی تاقمێک کۆیلە کە لە ژێرناوی نووسەروشآعیرومامۆستای زانکۆلە یاد بکەین.بە تایبەت رۆڵی نیگریسیی ئەو کەسانە کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە کە چی راستەوراست بوونەتە پارێزەریی سەروەت وسامانی ئەو چەتانە.تۆ بڵێی مەسروور بارزانی کاتێک ئەو وێنەیە خۆی دەبینێ چۆن بیر بکاتەوە؟
تێبینی:
ئەووێنەیە لە راستەوە ناوەکانیان دەنووسم.لەراستەوە کەسی یەکەم،نێچیروان بارزانی،کەسی دووهەم،مەسروور بارزانی،کەسی سێهەمیش ناناسم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست