کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


1400 ساڵە پێنەی دەقەکانی قورئان دەکرێت، کەچی هێشتا لێی تێناگەین

Thursday, 27/07/2023, 20:44


قورئان ناوی ئەو کتێبەیە کە ١،٥ ملیارد مرۆڤ باوەڕ دەکەن، کە خودا بە ڕێگای فریشتەوە لە نێوان ساڵەکانی ٦١٠ زاینی تا ساڵی ٦٢٣ بەش بەش، خودا بۆ محەمەدی کوڕی عەبدولای ناردووە.
ئەمڕۆ ڕێک ١٤١٣ ساڵە کە یەکەم ئایەت بەباوەڕی ئیسلامەکان دابەزیووە، لەو ڕۆژەشەوە کەیەکەم ئایەت پەیدا بووە، موسڵمانەکان خەریکی چاک کردن و پینەپەڕۆکردنینن، کەچی هێشتا دەیان سەدان دەستەواژە هەیە، کە هیچ کەس لێیان تێناگات، بۆیە زانکۆی پاشای سعودیە، بەشی قورئانی ئەلیکترۆنی، هەستاوە بەگۆڕنی دەستەواژە قورئانیە کۆنەکان، واتا ڕاستکردنەوەیان، بەڵام ئەگەر لێك چوونیان  بکەین لەگەڵ دەقە هەرە کۆنەکانی قورئان
ئەوا بە سانایی دەزانین کە هەڵەی قورئانە ئەسڵییەکەیان ڕاست کردۆتەوە، بێجگە لەکەسرە و زەمە و شەدەش، چوونکە دانانی کەسرە وزەمە وشەدە، نوێیەو لەکاتی پەیدابوونی ئیسلامدا، زمانی عەرەبی لەسەرەتیدا بووە.
قورئان دووبەشە کە جیاوازیەکی گەورەی لە نێوان ئایەکانی مەکی ومەدینی بەدیدەکرێت، چووبکە بەپێی باوەڕی موسڵمانان ئایەکان دووبەشن مەکی ومەدینی، مەکیەکان ناسکن دوای نزیکبوونەوە لەئیسلام دەکات، واتا ئایەکانی پێش دەسەڵات، بەڵام ئایەکانی مەدینی دوای ئەوە پەیدابوون، کە محمەد دەسەڵات دەگرێتە دەست، هەروەکوو جولانەوە سیاسیەکانی دیکەی ئەوسا وئەمڕۆ، یان وەک پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنەکان، ئایەکانی مەدینیش هەمان ڕەوشی تێدا بەدیدەکرێت، چوونکە واباوەڕە کە ئیتر دەسەڵاتدارن و پێوستیان بە پاڕانەوە، کەلام شیرنی نیە.
کاتێکیش قورئان دەکەوێتە بەر شیتەڵ وشەن کەو دەکرێت، دەبیندرێت، دەلاقەیەکی ئێجار گەورە بزرە، کاتێکیش لە پیاوە ئیسلامیە ڕاسگۆکانیان دەپرسیت، بێگوومان هیچیان پێنیە، ناتوانن ئەو مێژووە گوومەی ١٨٠ ساڵە چۆن پینە بکەن، راسگۆیانە ئەڵێن نازانین، بەڵام کە لە مەلای ساختەچی دەپرسیت، ئیتر هێندەی ملێۆنان ڕومان پاساو بێمانا دەهێننەوە.
بۆ زیاتر ئاشنابوون، بەگووم بوونی مێژووی ١٨٠ ساڵەی سەرەتای ئیسلام، تکا دەکەم، لەم لینکەی خوارەوە، گوێ لەلێگەڕینەکەی " یۆم هۆلاند" بگرە.
گووم بوونی ئەو ١٨٠ ساڵە وایکرد، کە قورئان بێکەس بکەوێت و ڕێگەی خۆشکرد، کە تەنویریەکانی ئەڵمانیا هەل بقۆزنەوە، بڵێن قورئانی سەرەتای بە زمانی سریانی و ئارامیە نوسراوەتەوە، هەرچەند هەرگیز نامەوێت کەلەڕەنج و تێکۆشانیان کەم بکمەوەو بەهەندیان وەرنەگرم، لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕاستی نازانم، چوونکە هەر هیچ نەبێت، قورئانی سەرەتایی لەسەر دەستی تەبەری، بوخاری، زمخەشیری، بەلای کەمەوە ٢٠٠ ساڵ دوای قۆناغی ژیانی محمەدی کوڕی عەبدوڵدا ژیاون، هەروەها لەو قۆناغەدا دەسەڵاتی سیاسی بەدەست ساسانیەکانەوە بووە، بەپێی نەخشە جوگرافیایەکەی" بن حوقل " ئەو ناوچانەی بە کوردستان ناوبردووە، بن حوقل لە نێوان سالانی ٩٤٣ بۆ ٩٨٨ ژیاوە، بۆخاری ٨١٠ بۆ٨٧٠ زاینی ژیاوە، تەبەری لە ساڵی ٨٣٨ لەدایک بووەو ساڵی ٩٢٣ کۆچی دوایی کردووە. جگە لەمانەش زۆربەمان ئاگادارین کە " زەردەشتی " باوکی هەر هەموو ئاینەکانە، نەک بەتەنها ئیسلام، سەدان ساڵە گەلام لە خشتە دەبەن، گوایا کە ئەوە ئیسلامە توانی، قۆناغی کۆمەڵە خوادیی کۆتایی پێبهێنێت، بەڵام زەردەشتی ئەو گوومانە پوچەڵ دەکاتەوە، ئەم کۆمەڵە گەواهیانە ئە وبیرۆکەش پوچەڵ دەکەنەوە، کە قورئانی سەرەتایی سریانی و ئارامی بێت.
لەلایەکی دیکەوە دەبینن کەدەیان سەدان بلیمەتی وەک ئەبووبەکر ڕازی، ڕەوەندی،  ئیبن سینا، جاحز، ابن ڕوشد، ابو علاء معری، نسرەدین توسی، کەنەدی جابر بن حیان، عەبدولا بن مقنع، مەعروف ڕەسافی، بەگەواهی ژیری پێمان ئەڵێن قورئام دەسیکردی مرۆڤە و خودا قورئانی بۆمان نەناردووە، زۆربەی فەیلەسوفە بلیمەتەکان هاوبیرن کە چوونکە خودا ژیری داوینێ ئیتر پێغمبەرمان بۆ چیە، لەهەر هەمووشیان توڕەترینیان "ئیبن ڕەوەندی" پێغمبەری ئیسلام بە درۆز وساختەچی تاوانبار دەکات، هەرچەند کتێبەکەی"ئەبووبەکر ڕازیش" هەمان بۆچوونە بەڵام کەمێک نەرمتر، کتێبەکەی ناوناوە فرت وفێڵی پێغمبرەکان،واتا ڕاستەخۆی ناڵێت کە پێغمبەر درۆ دەکات، لەم بارەوە تکا دەکام بڕواننە یەکەم لینک.
 هەروەها کاتێک بلیمەتێکی وەک ڕەوانشاد "تەها حسێن" ئەڵێ قەڵەمێکی سوورم بۆ بهێنن هەتا هەڵەکانی قورئانتان بۆ دیاری بکەم،پاشانیش دەیسەلمێنێت کە قۆاناغی " عصر الجاهلی" ڕاست نیە ودروست کراوە، ئەودەستەواژەی " كهيعص " لە سەرەتای " سورەی مریەم" ئیتر گوومانی لەلا دروست بووە، چوونکە هیچ مانایەکی نیە، یان " الم"، ئیتر ڕەوانشاد گوومانی نامێنێت، کە قورئان کتێبێکە دروستکراوی دەستی مرۆڤە، بەڵام هێشتا نایەوێت کە وەک فەیلەسوفەکان بێتە زمان، هەرچەندیش لە شیعرێکدا " کنت اعبدوا شیطان" واتا پێشتر شەیتانم دەپەسرت، لێرەدا هەر هەموو نهێنیەکانی ئاشکرا دەکات. 

بەکورتی ئەم وینانەی دەیانبینن، ئایەی قورئانیە وکۆپی قورئانە سەرەتاییەکانە، کە سەراپای وەک تەها حسین ئەڵێ هەڵەیەو مانایەکی نیە، گوایا فریشتە لەزمانی خواوە ناردویەتی، هەروەها دەشبینن کە زناکۆی مەلیکی سعودییە دوای١٤٠٠ ساڵ ووردە ووردە خەریکی چاکردنیانە، بۆ ئەم مەبەستە ئەو وێنە قورئانیانە ببینەو پاسان وەک لەو لینکەت خوارەوە بگەڕێ دەبینیت کە زانکح مەلیکی سعودیە راستی کردونەتەوە.


https://quran.ksu.edu.sa/index.php

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەهەڵە زەقەکانی قورئان، بڕوانە ئەم یوتوبەی کاک ئیهاب حریری، کەتایبەتە بە سورەی فرقان، ببینە کەچەندین هەڵەی زەق و ناقۆڵای تێدایە،١٤٠٠ ساڵە لەو هەموو بلیمەتە ئیسلامی و زمانزان، کەسێک نەیوێراو، باسی هەڵەکانی قورئان بکات.
هذه المعلومات سوف تغير نظرتك في تفسير سوره الفرقان الحلقة 1 باطني

ووتە،

مرۆڤ ئەو بونەوەرە سەیرەیە، کەهەندێک زۆرجار نەژیری، نە چاویشی نا بینا دەکات، لەم بارەوەشەوە هەزران پەندو ئەزموونمان هەیە، وەک ئەو دادوەرەی کە دزی لەخەڵک دەکات، بەڵام نازانن کە دزەکەیە، کەجێپیی دزەکەدەدۆزنەوە، دەبینن کە دادوەرەکەیە، لەو دیمەنەدا لەترسا ولەشەرما کەس ئاماژە بۆ دادوەرناکات، هەر هەموو پاکانەی بۆ دەکات، تەنانەت ئەڵێن دزەکە پێڵاوەکانی دادوەری بەکار هێناوە، هەتا کەس نەیناسێتەوە، بەڵام شتێک جەختدەکاتەوە کە دزەکە دادوەرە، تا لەکۆتایدا دادوەر شێتەکە دەکوژێت و ئەڵێ دزکە شێتەکەی کوشت، ئیتر خەڵک بەگشتی دیسان ئەڵێن ڕاست دەکات دادوەر ڕاست دەکات.
مەولانە لەخۆیەوە ناڵێت زمانی ئەهلی ئەم دنیا ئاگرە، یوسفێکی دەوێت خۆی لێ ڕزگار بکات.
ڤیدۆێیەکی یوتووبم بینی ئەگەر هەڵە دبەن هەر هەمان ڕۆژی کە "سەلوان مومیکا" قورئانی بە پێڵاوەکانی سڕیەوە و دواتریش سووتاندنی، لە ڤیدێۆکەدا ترومبیلێک پیشاندەدەن کە سووتاوە، هەواڵی ڤیدێۆکەش ئەڵێ ئەوە مومیکایە خوا تۆڵەی لێکردەوە، زۆری نەماوە بمرێت، بەلامەوە ئاسایی بوو کە ڕەنگە تووشی ڕوداوی ترومبێل بووبێت، ناسیاوێکی مومیکا دەناسم، سەرەتا باوەڕم کرد، کە مومیکا لەسەرە مەرگدا، ویستم بە هاوڕێکەم بڵێم ئێستا موسڵمانەکان بەڕاستی دەیکەنەهەراو پەڕجووی، بۆیە کە تەلەفۆنم بۆ هاوڕێکەم کرد، ناخۆئاگایی پرسیم ئەوە ڕاستە کە مومیکا تووشی ڕوداوی ترومبێل هاتووە، یەکسەر هاوڕێکەم، ووتی نا راست نیە هەموو دوو کاتژمێر پێش ئێستا بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ کرد و سەرکۆنەشم کرد کەکارێکی باشی نەکردووە، پێشم ووت کە جارێکی دیکە کاری وانەکات.
دەپرسم چۆنە شەرم ناکەن؟!
ئێستا کەسێکی بەتوانا پەیدا بووە، بەئەوپەڕێزەوە ڕەخنە دەگرێت، بەڵام گوێ لە گوێگرەکانی بگرە، زۆپرینەیان دەمزێرابن، بەبێ ئەوەی تەنانەت شیاکریان بۆ ئایەتێک هەبێت، باشتر خۆتان گوێلە گوێرەکانی بگرن.

منال سعد من السويد تقول مسلمة و افتخر و هي بدون حجاب في حوار مع الاستاذ محمد صالح



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە