وەڵام بۆ{بزەی ڕۆژ} ئەنجام سارمامی
Thursday, 27/07/2023, 20:34
ئەو چەند خاڵەی خوارەوە هی کەسێکی تووندڕەو فیکرە کە بەردەوام زمانزبرە و جنیوفرۆشێکی بەئەزموونە،جامنیش وەڵامی جنێوەکانی بەپۆستی کەمەرشکێن دەدەمەوە.خۆشبەختانە ماوەیەکە وازی لە جنێو هێناوە ،لەبری جنێو هەندێک پۆستی بێ بایەخ دەنێرێت کە لەملاولا وەریان دەگرێت،ئەوەش کێشە نیە ،کێشە ئەوەیە تەنها جنێوەکان بەرهەمی ئەقڵی خۆین.دوا پۆستی بۆ من ئەو خاڵانەی خوارەوەن کە دیسان وەریگرتوە ،بەندەش بەچەند خاڵێک وەڵامم داوەتەوە.
Anjam Sarmami
#بزەی_ڕۆژ
وەرە ڕقت لە ئیسلام بێ و ئەو هەموو شوینکەوتەش ببینی بەردەوام!
ئێ واللە هەر ڕەحمی خوایە و فرسەتە کە پێت دەدرێ کە جەڵتە لێت نادات!
ئەچی بۆ مزگەوت جێگە نییە!
جاران موحاجەبەش کەم بوو ئێستە نیقابیش زۆر بووە!
وەرە دڵت نەتەقێ حەج بەو گرانی و کێشەکانیشی کەچی ساڵانە میلۆنان ببینی هاوار بکات لبیك اللهم لبیك...
ئێ بە خودای ڕقت لە ئیسلام بێ و ئەمانەش هەردەم لە پێشچاوت بێ هەر باشە تووشی هەزار دەرد نەبی...
هەرچی یاسای دونیا و ئیعلامی دونیا هەیە گەلەکۆمەی کردووە لەو دینەو کەچی هەر بەرەوپێشیش ئەچێ!
دەوەرە دڵت نەگیرێ و تووشی قورحەی مەعیدە نەبی لە داخاندا...
دەوەرە لە داخا هورگی خۆت مەدڕە لە ڕقی مسوڵمان ڕۆشت بۆ ئەوروپا کەچی خانوویەکی بۆ دەرچووە دراوسێکەی مزگەوتێکە و جێگە نییە سەیارەکەی ڕابوەسێنێ لە قەرەباڵغی سەیارەی نوێژخوێنان دا.
لە هەمووی ناخۆشتر خۆی بە دوژمنی سەرسەختی ئیسلام دەزانێ كەچی ئینگلیزەکان حسابی مسوڵمانی بۆ دەکەن و کە دەگەن پێی دەڵێن HI Bro
وەڵامەکانم:
+ وەرە موسڵمان بیت و دڵت بە زۆری ژمارەی موسڵمان خۆش بێت ،بەڵام بەهەموویان هێندەی توورێکی قوڕاوی سودیان بۆ ئینسانیەت نەبێت.
+ وەرە دڵت بەزۆری مزگەوت خۆش بێت ، وابزانێت ئەوانەی دەچنە مزگەوت فەیلەسوفن، هاوکات شەرم داتنەگرێت لە هەندێک لەو مزگەوتانەدا بەناوی فێربوونی قورئانەوە لاقەی منداڵ دەکەن.
+وەرە دڵت بە حیجاب و نیقاب خۆش بێت کەچی تێنەگەیت شاردنەوەی سیمای مێینە یانی ترسە لە ڕوخساری و بەکەم زانینی و سوکایەتیە پێی .
+وەرە دڵت بەم جۆرە حاجیانە خۆش بێت و گومانت لە ئەقڵیان نەبێت کە بە دارلاسیق شەیتان ڕەجم دەکەن و بەهەموو ئەقڵی خۆیان وادەزانن شەیتان لەشکڵی مرۆڤدایەو بەدارلاسیق چاوی کوێردەبێت. یاخود کەی ئەمانە تێدەگەن کە حەج باشترین بزنسە بۆ دەسەڵاتدارانی سعودیە و بەوپارەیە گاڵتە بەئەقڵی حاجیان دەکەن.
+ وەرە هێندە گەمژەو گەلحۆبیت وابزانیت هەمو جیهان دژایەتیت دەکات، وەک ئەوەی ئیسلام پێشکەوتووترین باشترین جوانترین پڕداهێنانترین ئاین بێت.
+ وەرە دڵت بەم جۆرە ئیماندارەی ئەوروپا خۆشبێت کە لەبری ڕێزگرتن لە سیستەم و یاساکانی ئەو وڵاتانەی داڵدەی داون ،کەچی یاساشکێنی دەکەن، بەپاساوی ئەوەی کافرن دزیان لێ دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی پارە فڕوفێڵ دەکەن، بۆ وەرگرتنی خانەنشینی خۆیان دەکەن بەشێت،لە ناوەڕاستی شەقامەکاندا نوێژدەکەن و ترافیک پەک دەخەن.
+ وەرە هێندە گەمژە بێت و دڵت بەوە خۆش بێت کە ئەوروپیەکان هەموو سەرڕەشێک بەموسوڵمان بزانن.
هی دیکەش:
+ وەرە دڵت بەو ئاینە خۆش بێت کە شوێنکەوتوانی خاوەنی یەک قورئان ،یەک پەیامبەر،یەک شەریعەتن، بەڵام دوو مەزهەب،دوو ڕەوت،دوو حیزب ،دوو مەلا شک نابەیت کە پێکەوە هەڵ بکەن و یەکتر قەبوڵ بکەن ،هەریەکەیان خۆی بە ئیسلامترو ڕاستر و دڵسۆزتر دەزانێت و ئەوانی کە بەکافرو لادەرو جاهل بەئیسلام ناوزەند دەکات.زۆرجار ئەم دژایەتیە سەری کێشاوە بۆ تەکفیرکردن،بەرکەوتنی جەستەیی و خوێنڕشتن.
+ ئاینێک تەمەنی [١٤٠٠]ساڵ بێت بەڵام بەدرێژایی ئەم مێژوە بچوکترین بەشداریان لە پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا نەبێ و خاوەنی هیچ داهێنانێک نەبن.
+لەو دەمەی دەوڵەتی ئیسرائیل درووست بووە کە بۆ نزیکەی {٨٠}ساڵ دەچێت ،مسوڵمانان پێنج فەرزە لەخوادەپاڕێنەوە کە جولەکە تەفرەتوونابکات و ئیسرائیلیش لەسەرنەخشە بسڕێتەوە،کەچی دوعاکانیان پێچەوانە گیرابوون ،بەوەی تا بێت جولەکە باڵادەستر دەبن و خەریکن کۆنترۆڵی جیهان لەڕووی سەربازی و ئابووریەوە دەکەن و ئیسرائیلیش بەوبچوکیەی خۆی تابێت بەهۆی داهێنان و تەکنەلۆجیاوە پێشدەکەوێت و ئاوەدانتر دەبێت و وڵاتانی ئیسلامیش تابێت نابووتتر دەبن.
+ مسوڵمانان بەوە خۆشحاڵن کە ژمارەیان لە ملیار تێپەڕیوە ،بەڵام دەرک بەوەناکەن یا گرنگ نیە بۆیان کە جیهانی ئیسلامی نغرۆی هەژاری نەخوێندەواری دواکەوتوویی نەخۆشی و چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی بوون کەچی هەوڵێک بۆچارەسەریان نادەن.
+ئێ چۆن ئەمانە تێبگەیەنم گەر ئاینێک بچوکترین سوودی بۆ مرۆڤایەتی نەبوو کەواتە ئاینێکی زیادەیە.
+بۆ ناچێتە مێشکتانەوە کە ئاین ڕێگرە لەبەردەم پێشکەوتندا ،سەیری یابان چین کۆریا بکە بەهۆی گرنگی نەدانیان بە ئاینەوە چەند پێشکەوتوون بەتایبەتی لە تەکنەلۆجیادا.
+زۆربەی مسوڵمانی ئەوروپا لەبری ئەوەی بخوێنێن یا فیری پیشەیەک ببن یا خۆیان ڕۆشنبیر بکەن، کەچی بەدوی مزگەوتا دەگەڕێت و ئەوروپایان تەنها بۆ وەرگرتنی پارەی بەلاش و حەرامی دەوڵەت دەوێت.
+چۆن گومان لە ئەقڵی ملیارێک و زیاتر مسوڵمان نەکەم گەر بڕوای بە فڕینی کەر {بوراق} ،ئاوابوونی خۆر لە قوڕولیتاودا ،کەرت بوونی مانگ و ئاوی فوارەی پەنجەکانی پەیامبەرو ئاخافتنی گوێدرێژو گورگ بێت.
+وەرە ئیمانداربیت و شانازی بە ئاینەکەتەوە بکەیت، بەڵام شەرم داتنەگرێت لەئاست ئەو سوکایەتیە مەزنەی بەناوی[مارەبەجاشەوە] بەڕەگەزی مێ دەکرێت.
+وەرە ئیمانداربیت و ویژدانت ئازارت نەدات دەمێک ئاینەکەت ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵ خوار [١٠] ساڵ دەدات بە پیاوانی سەرو [٥٠] ساڵ .
شت زۆرە بیاننووسم بەڵام وابزانم هێندە بەسە بۆ کەسانێک کە بەئەقڵی خۆیان بیربکەنەوە.
سەرنج/
ئەم ئەنجام ناوە کە گومانم لەناو و ێنەکەی هەیە واڵە فەیکەکەی داخستوە کە لە ئەسڵدا هیچ چالاکی تێدا نەبوو،ئەمەش دەلالەت لە ترسنۆکی دەکات.
وێنەی ئەنجام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست