بەرۆژی رووناک دارستانەکانمان دەسووتێن!
Tuesday, 25/07/2023, 20:44
هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامیش متتەقی لێوە نایە.ئەگەربڵێم پێشیان خۆشە ژینگەی کوردستان بە گشتی بسووتێ درۆم نەکردوە.
لەیەک مانگی ڕابوردوودا زیاتر لە هەزار هێکتار لە دارستانەکانی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان گرتوە وسووتاون!بۆ کوژاندنەوە وکۆنتڕۆڵ کردنی،بەقەست وبە ناقەستی ئەو ئاورتێبەربونە خەڵكی کوردستان بەتەنیا مانەوە هیچ بەرپرسێک بە هانایانەوە نەچووە لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە!
تەنیا ژن ومنداڵ وێڕای پیاوەکان بۆکوژاندنەوەی ئەو دارستانانە وپاراستی ژینگەی نیشتمان چالاکیان ئەنجامداوە.لە رابوردووشدا لەسەرئاور گرتنی دارستانەکانی کوردستان زۆر رۆلەی فیداکاری خاکی کوردستان گیانی عەزیزی خۆیان لە دەست داوە / ناویان هەر مانبێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست