لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسی لۆزاندا
Tuesday, 25/07/2023, 20:31
لۆزانی بیانی:
لە رۆژانی ٢٢و٢٣و٢٤ی مانگی حەوت ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری لۆزان بە سەرپەرستیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان /ک،ن،ک/ بەشداریی نزیکەی ٧٠٠کەس لە حیزب ورێکخراوە وکەسانی تێکنۆکڕات وشآرەزالە سیاسەت کۆنفرآنسێکی مەزن پێکهات.ک،ن،ک،هەرچەند ساڵێک کۆبوونەوە دەگرێ ورێبەرایەتی نوێ لە کۆنگریەکداهەڵدەبژێرێ.لە کۆتاییشدابە راگەیاندنی ئەنجام نامەی ئەو کۆنفڕانسە ویست وخواستی نەتەوەیی کورد بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان وڕای گشتی جیهان ئاشکراکرا.لەو کۆنفڕآنسەدائاماژە بە خاڵێکی دیرۆکی کراوە کە بە لە کاتی خۆیدا بە بێ پرس وئیرادەی سیاسی نەتەوەی کورد،خاکی پیرۆزی کوردستان بە سەرچەند وڵاتدا دابەشکراوە،تائەو سەردەمەش ئەو داگیرکاریە ی کە تورکیەو ئێران وعێراق وسووریە بەسەرماندا فەرز دەکەن کۆتایی نەهاتووە.ئەوەی کە لە لۆزاندا بە سەریان هێناوین دۆستی کورد نەبوون.ئەوان لە بەرژەوەندیی خۆیان گەڕآون.کوردیش لەو سەردەمدا بەرادەیەک پەرشووبڵاوولاواز بووە،نەتوانیوە بەرگریی لە خۆی بکاولەئاست ئەو تڕاژیدیایە هەڵوێست بنوێنێ.ئازادی وسەربەستی هاسان نایەتە دی.هەر نەتەوەیەک پشت بە هێزی خۆی نەبەستێ وشەڕی گەورەی بۆ نەکا قەت سەرناکەوێ.ئەوەی لەو چەند رۆژەدا لە لۆزان پێك هێنرا،لەسەر خاکی کوردستان نەبووە.لە وڵاتێکی بیانی ساز دراوە.هەرچەند گرنگیی تایبەت بە خۆی هەیە وپێویستە هەر تاکێکی کورد سەرەنجی بداتێ.گوتنێکی بە نرخی کوردیی هەیە کە دەڵێ:نان،ئەو نانەیە کە لە خوانە.
لۆزانی خۆماڵی:
تائیرە باس،باسی کۆنفرآنسێک بوو کە لە / لۆزان / گیراوە.مرۆڤ هەرکات باس لە بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵاتی وئابووری کوردستان دەکا لە سەت ساڵەی دوای لۆزان،تا رادەیەکی بەرچاوشەرم لە مێژووی خۆی دەکا.خوێندنی مێژوو،دەگەڵ خوێندنەوەی مێژوو،دووبابەتی جیاوازن.مرۆڤ دەتوانێ لە زانکۆکانداوانەی مێژوویی بخوێنێ وبیلێتەوە.بەڵام خوێندنەوە بۆ مێژووئەرکێکی گران وقورسە.بە پڕاتیک کردنی رێگوزەریی مێژووکەسی بە تواناو،سەرکردەی لێهاتوو،حیزبی شۆڕشگێڕ وکارامەی گەرەکە.
ئەگەر خاکی کوردستان وەک کێڵگەیەک بشووبهێنین،دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە جووتیارێکی بەتواناوبە هێزئەو خاکە بکێلێ وبەروبوومی لێ وەرگرێ.بە بێ رەنج وئارەقە ڕشتن وماندووبون و بە بێ خۆشەویستیی لە حاند خاکی پیرۆزی کوردستان هیچ بەروبوومێک وەدەست ناکەوێ.بنەڕنە،حیزب وسەرکردەی حیزبە کوردیەکان کە لە سەدەی رابووردوودا جڵەوی دەسەڵاتداریەتیان وەئەستۆ گرتووە چۆن بە بێ شارەزایی لە سیاسەت وهوشیاریی ودوای بە کوشتدانی هەزاران رۆڵەی کورد،یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە،یان لە فریوان خواردوە وترۆریان کراون،یان تەماحی پلەو کورسیی وای لێکردوون کە بۆ مانەوەی خۆیان دەیان لۆزانیان پێکهێناوە،تا دڵی داگیرکاریی کورد لە خۆیان نەڕەنجێنن!بەڵگەش بۆ ئەو بۆچوونە باشووری کوردستانە،لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر نیوەی ئەو خاکەیان لە دەست دا،نیوەکەی دیکەشی بۆتە دوولەت بە چەنگ دووبنەماڵەوە!تەنانەت روورەشیان گەیاندۆتە ئاستێك کە لە ةێوان هەولێروشآری سلێمانی سنوری دیگەڵەیان ساز داوە!کورد کوژەکانی بنەماڵەی بارزانیش هەر کات بە پێویستی بزانن،سنووری نێوان باشوور ورۆئاوای کوردستان دەبەستن،تا هاورەگەزوهاونیشتمانەکانیان لە برسان وبێ دەرمانیی تووشی نەهامەتی بکەن!
خۆ٣٣ساڵەی دەسەڵاتداریەتی مافیای ئەو دووبنەماڵەیە خەتای پەیمانی شوومی لۆزان نییە.ئەرێ خەتای پەیمانی لۆزانە کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان / جگە لە پژاک/نێوئاخنی کەمپەکان کراون؟!ئەرێ خەتای لۆزانە مەلامستەفای کورد کوژلە ماوەیەکی کەمدا گووتی:کاری من تەواوبووە!ئەرێ خەتای لۆزانی قازی محەممەد ٤٥ کیلۆمیتر بەرەو پیلی سەرهەنگ هومانی چوووگووتی:ببوورە کۆمارم راگەیاندوە!ئەرێ خەتای لۆزانە کە سمکۆشکاک هێرشی کردە سەر مهابادوئاوری تێبەردا وتاڵانی کرد؟خۆ لۆزان بە شێخ مەحموودی نەگووتبوو کە دوای بە کوشتدانی هەزاران کەس بۆ مانەوەی خۆت داوای مووچەی مانگانە بکەی وبڵێی من ئیتر پیر بوم وناتوانم درێژە بە خەبات بدەم ولێم گەڕێن ماوەی ژیانم بە خۆشی بژیم؟
ئەرێ لۆزان بووکە بە قاسملووی گووت: بە بێ ئاگاداریی حیزبەکەی کە بۆ خۆی کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بووە،بچێ دەگەڵ پاسداران خەریکی دان وساندن بێ وپاشآن بەوشێوەیە تڕۆر بکرێ؟قاسملوو،هاوکات کە خەریکی وتووێژ بوو،دووشەڕی مەزنی ناوخۆیی کۆتایی پێنەهێناوە،شەڕدەگەڵ کۆمەڵەودەگەڵ رێبەرایەتی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە رێىەریی مەرحومی جەلیل گادانی!
لۆزانی بیانی لەسەردەستی پەڕتاوکردنی کورد بەسەرکورد پێكهاتووە،لۆزانی خۆماڵی زۆر مەترسیدارترە لە لۆزانی سەدەی رابوردوو کە ئەو چەند رۆژەی دوایی کۆنفرآنسی بۆ گیراوە.ماڵی وێرانی ناو حیزبەکان وناشآرەزایی لە سیاسەتمەدارانی ناو حیزبەکان بووە کە کوردستان کراوەتە چوار لەت.گلەیی وگازەندی لە بیانی کارێکی سەکرانەیە.
برینی بە زام وقورسیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان / ک، ن ، ک/ پەرشوبڵاویی وبێ هەڵویستیی ئەو حیزبانەی کە هیچیان دەباراندا نییە.بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستانیش،هەر ئەوەندە دەڵێم: ئەوانە لە پێشەرۆژدا بگەڕێنەوە ئەوئەو بەشە لە وڵات جەهەننەمێکمان بۆ دروست دەکەن کە هەر تاکێکی کورد ىلێ:خۆزگەم بە کفندزی هەووەڵ.
رەخنەیەک لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک، ن،ک)
ساڵهای نەتەوەی کورد وئێوەش وەک ، ک،ن، ک،بە ئاواتی بەستنی کۆنگریەکی نەتەوەیین بە بەشداریی تەواوی حیزب وسازمانەکانی هەر چوار بەشی وڵات.بە هۆی ئەو تایبەتمەندیە کە لە باشووری کوردستان رەخساوە زۆر جار سەردانی تەواوی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵاتتان کردوە.بە پێی توانای حیزبەکان هەر کامیان بە رووی خۆشەوە میوانداریان لە ئێوە کردوە ودانیشتنتان هەبووە،ئەو دانیشتنانە چەندە سەرکەوتووبووە لێرەدا باسی ناکەم.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسووڕمان وپرسیارە ئەوەیە هیچ کات پاڕتی نادێمۆکڕاتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دەرگایان لە ئێوە نەکردۆتەوە!تەنانەت حازرنەبون جوابی سڵاوەکانتانیش بدەنەوە!ئێوە خەریکن پەنجا تاشەست میلیون کورد فیدای بنەماڵەی بارزانی بکەن.ئەوانە نۆکەراتیان بۆ داگیرکارکردۆتە ئاکاری خۆیان.با ئەو بنەماڵەیە بەشداریی نەکەن لە بەستنی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییدا.ئێوە باوەڕتان بە دێمۆکڕاسی وکەمینەو زۆرینە هەیە،زۆربەی هەری زۆری نەتەوەی کورد وحیزبە کوردیەکان ئامادەن کە ئەو کۆنفڕانسە بەرێوە بچێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست