بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


هەڵوێستی وەزیری بەرگری ئامریکا و هەڵوێستی کوردستانپۆست

Saturday, 22/07/2023, 22:53


گوتنێکی بە نرخ هەیە کە دەڵێ: ئەگەرمردوو قسەی کردبایە، ئەوا مێژوو دەبوو بە کۆمەڵێک درۆی بێ بەها و بێ نرخ.
داخی گرانم لە وێرانیی باشووری کوردستان. نەتەوەیەک بەرەو وێرانی دەڕوا، کە دەسەڵاتدار و ژێرخان و سەرخانی ئەو خاکە لە رێگای بەرپرس وسەرکردوە، ئەوا بنکردەی کورد بە هاسانی رادەستی دوژمن دەکرێ. ئەو کارەش تەنیا لە پێناو ئەوەدایە کە دەیانەوێت سیستمی نەخۆشیی دەسەڵاتداریەتی لە باشوری کوردستان بەو جۆرە لەسەر پێی خۆی بمێنێ. خەڵک چی بەسەردێ گرینگ نییە، گرینگ مانەوەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە لە سەرحوکم،  کە لە سەر تێکۆشەری کورد وەک شێر دەچن، وەکی دیکەش وێنەی رێوی گڕوێ کلکەسووتێیانە بەرانبەر بە داگیرکاری وڵاتی کورد.
رەنگە سەردێڕی ئەو بابەتەتان پێ سەیر بێ! کە چۆن وەزیری بەرگریی وڵاتێکی زلهیزی وەک ئامریکا وکوردستانپۆست لە وتارێکدا لە تەنیشت یەکتر دامناوە؟
 ئەرێ سەیەر نییە وڵاتێكی زەبەلاح کە خەریکی جیهانگیرییە وخەریکە دونیا قووت بدا، کە چی کوردستانپۆستێک لەسەر شەونخوونی بەرپرسەکەی و نان و دۆی خۆی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ زیاترە دەستی داوەتە کارێک کە من لە هیچ رووپەرێکی دیکەدا نەمدیوە!؟
ئیمە وا فێرکراوین باوەڕمان بە خۆمان نەبێ، بەتایبەت ئەو دیارەدە قێزەونەی کە لە باشووری کوردستان لە لایان چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییەوە، وەک کولتورێکی سەقەت و بێ مانای لێهاتووە، بەو واتایە، کە هەرقسەیەک لە زمانی بیانی دەردەچێ زۆر زوو باوەڕی پێدەکەین، کە چی تێکۆشەری خۆماڵی وکەسایەتیی نیشتمانپەروەی دڵسۆزیی وڵات گوێی نادەینێ وتەنانەت رەنگە گەمەشی پێ بکەین!

وێچوونی دوو بابەتی گرینگ:

لوید جێمز ئاستین وەزیری بەرگری ئامریکا ئاوا دەڵێ: ئەگەر ئێمە وهاوپەیمانان نەبین ئەو کوردستانە، کە مەبەستی لە باشورە لە ماوەی یەک کاتژمێردا دەکەوێتە دەست نەیارەکانی. ئینجا درێژەی دەداتێ و دەڵێت ئەو هێزە چەکدارە (مەبەستی پێشمەرگەیە) کە لە وێن تەنیا خەریکی گەندەڵێ وقاچاخچیەتی وکاری بەدڕەوشتین!
ئەو گووتنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو، بڵاوکراوەتەوە. زۆر کەسیش چآویان پێ کەوتووە وچەپڵەیان بۆ لێداوە.
من حاشآ لە قسەکانی ئەو وەزیرە ناکەم و ئۆباڵی بۆ لە گەردن دەدەم ودەڵێـم: راست دەکا، بەتایبەی بەشی کۆتایی قسەکانی باس لەو هێزە دەکات، کە بەخۆی دەڵێ:  پێشمەرگە،  کەچی بە ئاشکرا بۆتە پاسەوانی سەروەت وسامانی ئەو دوو بنەماڵە دزە.
تائێرە ئەو وەزیرە کەسێکی بیانییە و کورد نییە.
بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین ئەوە دوودەیە زیاترە ئاگام لە هەڵوێست وناوەرۆکی بابەتەکانی کوردستانپۆست و تەنانەت هەڵوێستی بەرپرسی ئەو سایتە هەیە، کە بە سەدان وتار و بابەت لە سەر گەندەڵییەکانی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە و بە دڵێکی فراوان لە ڕێگای سەرنووسەری کوردستانپۆست بۆ ئاگایی و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەو بەشە لە وڵات بڵاوکراوەتەوە. بەهەزاران کاتژمێر قسە لە سەر گەندەڵی و دزی وفزی دەسەڵات وچەکدارە قاچاخچییەکانی ئەو بەشە لە نیشتمان بڵاو بۆتەوە.
بە سەدان بابەت و وتار بۆ هوشیار کردنەوەی کۆمەڵگای باشووری کوردستان بلاوکراوەتەوە، کەچی تەنیا چەند رستەی وەزیری بەرگری ئامریکا لە بەر چاوانە، بۆیە دەڵێن: ئەگەرمردوو قسەی بکردایە مێژوو دەبوو بە کۆمەڵێک درۆی بێ نرخ. ئەوەی راستیشە کە ئیمە فێرین چاو و گوێمان لە بیانی بێ، بە بێ ئەوەی دوای مردووە کانمان وەرەی لەسەر هەڵدەبەستین و هیچ لە راستیەکان نزیک نییە، چون زۆر کەس تا کاتێک زیندوون لە ترس وهیندێک بەرژەوەدنیی تەسکی تاکە کەسیی خۆیان بێ دەنگیی هەڵدەبژێرن و هیچ ناڵێن. مەزنترین خەسار، کە لە دۆزی کورد درابێ ئەوکارەیە.
کوردستانپۆست، کورد بەرێوەی دەبات، سەر بە دەسەڵاتی باشوور نییە، ئەوەندەی من لێی بزانم لە هیچ لایەکەوە یارمەتی پێ نادرێ. لە سەر درکاندنی مێژووی ئەو چەتانەی باشووریش هێرشی کراوەتە سەر، تەنانەت رێگای هاتووچووی بەرپرسی کوردستانپۆست بۆ سەر خاکی خۆی کە زیاتر لە بیست ساڵە رێگای نادرێت بچیتەوە کوردستان هەموو رێگایەکیان ئاستەنگ کراوە. زۆر جاریش هەولیانداوە دەنگی نەهێڵن و سایتەکەشیان بلۆک بکەن و لە کاری بخەن.
کۆمەڵگای نەخۆش، لە دەرمان وچارەسەری خۆی ناکۆلێتەوە، سستی و بێ ئامانجی تڕاژیدیا دەخوڵقێنێ، ئەوەتا بە رۆژی روناک ئازادیخواز نێوئاخنی زیندان دەکرێ، خەڵكی لە ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بژیوی ژیان بێ بەری کراوە، کەچی ئئێمە لە وێنەی تەماشآچییەک دەچین، کە فیلمی سینەمایی چآولێدەکەین!
قسەکانی وەزیری بەرگری ئامریکا راستن، بەڵام هەڵوێست و رێكاری کوردستانپۆستیش لەو پەڕی راستیەکاندان. با خۆمان لە راستییەکان نەشآرینەوە، باوەڕمان بە خۆمان بێ. هەرچی بیانی گووتی مەرج نییە راست بێ. با بۆخۆمان لە راستیەکان بگەڕێن.

پەڕاوێزێکی پێویست بۆ خوێنەری هوشیار:

خوێنەری هێژا، مەبێژە جا کوردستانپۆست و وەزیری بەرگریی وڵاتێکی زلهێز؟ مەبەستی من ئەوەیە کە کۆمەڵگاکەمان تا رادەیەک خراوەتە ژێرهزری دەسەڵاتی حیزبی کلاسیکیی و دواکەوتوو، چاو لە باشووری کوردستان بکەن چیمان بەسەر هاتووە!هەر شت لە جێی خۆیدا قورسایی خۆی هەیە.
هیوادارم لە قسەکانم تێگەیشتبن، بۆیە بە جورئەتەوە دەڵێـم: کوردستانپۆست لە بواری رۆشنگەریی و ئاگاکردنەوەی کورد لە قەدەرخۆی تێکۆشآنێکی بێ چاوەڕوانی وەئەستۆی خۆی گرتووە. با خۆمان بچووک نەنرخێنین.
سپاس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە