دەست درێژى و کوشتن و زیندانى کردنى ڕۆژنامە نوسان و ڕە خنە گران سیماى حوکمێکى قەرەقوشی دیکتاتۆرین
Saturday, 22/07/2023, 21:07
زۆر دەمێکە ئاژانسە جیهانیەکان و سەنتەرى لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەشتێک ئەدەن کەکوردستانى یەکپارچە کردۆتە بەندێخانەیەک بۆ ڕۆژنامە نوس و نوسەرو توێژى ڕەخنە گران ، دەسەڵاتى دینى وعیلمانى (وەک ئەمانەى خۆمان ) هەردوکیان خاوەنى ئەم پەیامەن کەناهێڵن ئینسان ئەزمونى ئازادیەکانى خۆى بکات، بۆیە هەریەکەیان گەردەسەڵات بگرنە دەست حوکمێکى فاشی قەرەقوشیان لێ دێتە دەر .لەوە دەچێت خوێنەرى ئەم وتارە پرسیارێکى لەلادروست ببێت کامەدەسەڵاتى دینى و عیلمانى ؟ عیلمانیەت ئەگەر ئەمە نمونەکەى بێت کەلە کوردستاندا حوکم ڕانە ئەوە من پێناسەى دەکەم بە(عیلمانى عەشایەرى) چونکە هیچ بنەماو یاسا یەکى عیلمانى بونى نیە تیايدا تەنها دەسەڵاتى کۆمەڵێک جەردەو مافیایە کەیاساى چەتە وڕێگرو دز فەرمان ڕەوایە گەردیوە دینیە کەشی بگرین ئەوانیش یان کۆپی دزە عیلمانیە عەشایەریەکەن، یاخود کۆمەڵێک مافیاو نەوت دزى ترن کە بەناوى ئیسلام و حوکمى شەعەوە دەیانەوێت کۆمەڵگەبخەسێنن ئەم دووڕەوتە دزە هیچ کامیان نەعیلمانى و نەئیسلامن تەنها دوودزن کەکەوتونەتە جەستەى ئەم میلەتەوە هەمووڕۆژێک لاقەى دەکەن تاوةكو ئيفلاس ده هيَنيَت له رِوى مادى و معنه ويه وة ،ئەمیان بەناوى دین ئەوتریشیان بەناوى دیموکراتى و عیلمانیەت ومافی مرۆڤەوە بالەسنورى باسەکەى خۆمان نەچینە دەرێ وتمان ڕێکخراوە جیهانیە کانى بەرگریکار لە ئازادى رِاده ر برين ئەم فەرمان ڕەوایەی کوردستانى باشوریان بە جەهەندەمێک بۆڕۆژنامە نوسانو ئازادى خوازان ناو زەند کردوە هەمووى بەهۆى کردارە قێزەونەکانى ئەم دوودەسەڵاتە مافیاییەوە ئەوەتا بەبەرچاوى هەمو دونیاوە ڕۆژنامە نوس ترۆر دەکەن خەڵکى ئازادى خواز ترۆر دەکەن ڕۆژێک بەناوى دینەوە ڕۆژێک بەناوى ئازادیەوە ڕۆژنامە نوس و ڕەخنە گران ترۆر دەکەن دەست درێژیان دەکەنەسەر زیندانیان دەکەن غەرامەو سزاى داراییان دەدەن تازە ترین نمونە دادگاى کردنى رَۆژنامەنوس شێرواشێروەندیەکە (4 ) ساڵ زیندانیان بۆ تازە کردەوە کەخۆشیان نازانن تۆمەت بارە بەچى !لەو لاشەوە تیرۆریستانى ڕۆژنامە نوسانى وەکو کاوە گەرمیانى و سەردەشت و دەیان چالاک وانى تر وەک بەرزەکى بانان بۆى دەردەچن موچەو ئیفادو پارەى قەبەیان بۆسەرف دەکرێت ئەمە ئەوسیمایانەن کەلە هەموو حوکمێکى دیکتاتۆرى دینى قەرە قوشدا هەن بۆ تەمبێکردنى ئینسان .کوشتنى خوداناس یەکێکى ترە لەو سیناریۆیانەى کەبەناوى دینەوە کراوە بۆ ئەوەى کۆمەڵگەى کوردى زیاتر بخەسێنرێت جڕو جانەوەرى سیاسی و پیاوانى دین دەسەڵاتیان بەردەوام بێت کەس نەتوانێت ڕەخنەیان بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست