کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌فتاری سه‌ركردایه‌تی كورد، ره‌نگدانه‌وه‌ی مۆركی تایبه‌تی خۆیه‌تی

Thursday, 20/07/2023, 20:51


كه‌ له‌ ئه‌خلاق و سروشتی ژیانی مرۆڤی كورد ورد بیته‌وه‌، زۆر به‌ روونی خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی ئه‌م گه‌له‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ له‌م باره‌وه‌ وردبینه‌وه‌، به‌ زۆر ئه‌زموندا تێپه‌رٍیوین و دڵپاكیمان جگه‌ له‌ خۆمان بۆ دۆست و دوژمن سه‌لماندووه‌ . با زۆردوور نه‌رٍۆین له‌ مێژووی نزیكماندا ئه‌وه‌مان ده‌رخستووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ دووربووین له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و خاوه‌نی له‌ بیركردنی سه‌رجه‌م زوڵم و زۆریه‌كانی دژ به‌ كورد بووین.
ئه‌م میله‌ته‌ به‌ سروشتی خۆی چاكه‌خواز و دووره‌ له‌ گه‌نده‌لی ده‌روون و ره‌فتار و ئه‌خلاق، بۆیه‌ له‌ هه‌ر بارێكدا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ مۆركه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی دوور له‌ میله‌ت، ته‌نها له‌ بازنه‌یه‌كی ململانێی تایبه‌تیدا ده‌سورێته‌وه‌، كه‌ پێویست بوو پشت به‌ سروشتی گشتی خه‌ڵك ببه‌ستێت نه‌ك مۆركی كۆمه‌ڵێك كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان ناخ ئاڵۆزی خۆیان له‌ ژیاندا ده‌رخستووه‌، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو سیفه‌ته‌ باشسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان سه‌لمانداووه‌، ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هاوخه‌بات و برای خۆشیاندا.
بۆیه‌، به‌رهه‌می ده‌ست و بیركردنه‌وه‌ و عه‌قڵی  ئه‌وانه‌ی كوردستان به‌رێوه‌ده‌به‌ن دووره‌ له‌ مۆركی تایبه‌تی گه‌لی كوردستان به‌ گشتی، ته‌نانه‌ت له‌ رووی دارٍشتنی یاسا و سیاسه‌ت و په‌روه‌رده‌ و ژیان و گوزه‌رانه‌وه‌، كه‌موكه‌رتی گه‌وره‌یان ده‌رخستووه‌.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌  كه‌ میله‌ت له‌ دۆڵێكدا بێت و سه‌ركردایه‌تی له‌ دۆڵێكی تردا بژێت و له‌ هیچ ره‌فتار و ئه‌خلاق و خه‌سڵه‌تێكدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ خه‌ڵكه‌وه‌ نه‌بێت. تۆ ته‌ماشای واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گه‌لی كوردستان بكه‌ و به‌راوردێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌ یه‌كی سه‌ركرده‌كان بكه‌، ئه‌وجا جیاوازیه‌ قوڵه‌كه‌ ببینه‌.
ئه‌گه‌ر به‌ قووڵی بیری لێبكه‌ینه‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ر و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌رمه‌سه‌ریه‌كان، پێویسته‌ سه‌ره‌تا له‌وه‌ یه‌كلابینه‌وه‌ كه‌ مۆرك و بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ سروشتی و ئه‌خلاقی و ئه‌ده‌بی  و حاڵ و گوزه‌ران خه‌ڵك و به‌راورداری له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا، به‌ روونی ده‌بینین كه‌ به‌رهه‌می هه‌مان سیفاتی گه‌له‌كه‌ نین و زۆرینه‌ی ره‌هایان نامۆن له‌ سیفه‌ته‌ ره‌سه‌نه‌كانی كوردایه‌تی. بۆیه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌مه‌ باشتر نه‌بووه‌ و نابێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە