کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو ڕواڵەتی بەدفەڕ و قەڵبەزەنی مێژوو

Thursday, 20/07/2023, 23:06


دوارۆژی کۆتایی گەلەکۆمەی نەتەوەکوژی پەیمانی 100ساڵەی ،،لۆزان،، ە کە لە ساڵی 1923 بە پیلانی وڵاتانی کلۆنیالیزمی بەرژەوەندیخۆاز لە بریتی پەیمانی ،، سێڤر ،، کە مژدەی سەربەخۆیی گەلی کوردبوو کەوتەگەڕ، لەماوەی ئەم سەدساڵەدا بەدەیان جارگەلی کورد لە هەمووبەشەبندەستەکان  لەلایەن وڵاتانی داگیرکاری ئقلیمی ،، ئێران ، تورکیا ، عراق ، سوریا،
بەشێوەگەلی جۆراوجۆر گیرودەی پیلانی پاکتاوی نەتەوەیی بووەتەوە بەڵام بەختەوەرانە،
کورد هەرماوە خەیاڵی خاوە بەراتی نەجات بەخوێن نووسراوە.
لەسەروبەندی ئەو پەیماننامە شوم ونەننگینە ئاتاتۆرکی شۆڤێنیزم جاشە کوردێکی نیشتیمانفرۆشی
وەک نوێنەری گەلی باکور بەفەرمی دیاری و هەناردەی،، لۆزان،، ی کرد، کەتائیستا ئاسەواری ئەوپەیماننامە دژەمرۆییە تاسەرئیسقان کاریگەری نەرێنی فیزیکی، و رۆحی و نیشتیمانی و فەرهەنگی و حقۆقی لە سەر چۆنییەتی ژیان و چارەنووسی  ئەم نەتەوە داناوە ، لەولایشەوە بەڕێوەبەران و بڕیاردەری پەیمانی ،، لۆزان،،  ئیدەعای مافی یەکسانی گەلان و مەنشوری حقۆقی بەشر و دابینکردنی گشتگیری بنەماکانی دیمۆکراسی لە جیهان دەکەن بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوین!
مخابن لەماوەی 100ساڵ زەبر و زەنگی بندەستی، کۆچاندن و کوشتن و بەندکرن و ئەنفال وکیمیاباران و فتوای جیهادی کوردکوژی٫
 تا ئیستا سیاسەتمەداران بەتایبەت حیزبەکوردیەکان لە هەموو بەشەبندەستەکان بەهۆی بیرۆکەی بەرتەسکی حیزبی و ناوچەگەری و ناتەبایی و لێکدابڕان و خۆتەریک کردن لە پەروەردەی رۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەیانتوانیوە لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەک گەڵێکی سەربەخۆخۆاز و مافپەروەر رۆڵیکی ئەرێنی ببینن بۆ ئاوەژۆکردنی  پەیمانی  100ساڵەی دژەیاسایی و نەتەوەیی

 ٭ لۆزان ٭

چاوی ئۆمیدی کوردستانیان لە حکومەتە فیدراڵیەکەی باشوری کوردستان بوو بەداخەوە ئەمانیش بەهۆی گڕوگولی شەڕی نێوخۆیی و ڤایرۆسی دەسەڵاتداری و هەژموونگرایی بوون بە هاوکار و هاوئاهەنگ و گوێڕایڵی وڵاتانی داگیرکاری تورک و فارس و عرب، ولەبریتی دابینکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی گەڵی کورد سەرلەنوێ وەک کەوی کرۆڵ و دەستەمۆ لە کێ بڕکێیەکی ناشەریفانە خۆیان خستەوە نێو بەرەڕەت و قەفەسی دۆژمنان،
ئیستاش کە دواحەوتەی 100 ساڵەی پەیمانی قەباحەتبارەی
 [لۆزان ی پڕ ژانە ]
کێچێ بەمیوانی خۆیان نازانن و هێشا لە خەوی خەفڵەتی تاوانەمێژووییەکان ڕانەچنیون ،
من ترسی ئەوەم هەیە حکومەتی هەرێم بە مەرجی پاراستنی سەروەری بنەماڵە ئەمجارە
٭ عەبدۆلەتیف سەلەفی مەدخەلی٭ وەک نایب و جێگەداری ٭ حەسەن خەیری ٭  بۆ ڕەزامەندی و بەردەوامی 100ساڵی دیکەی بندەستی و قاتوقڕکردن و پاکتاوی نەتەوەیی ،بەخۆاستی وڵاتانی ئقلیمی ڕەوانەی تورکیا یان شاری لۆزان بکات !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە