کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داعش و سەلەفی جیهادی!

Saturday, 15/07/2023, 22:57


جیهاد كردەیەکە لەگەڵ دروستبوونی ئیسلامەوە ڕەچەڵەکی هەیە و هەتا هێرشی بەریتانیا بۆ سەر دەوڵەتی عوسمانیەکان بەناوی جیهادەوە بانگهێشتی خەڵکیان دەکرد بۆ بەرگری کردن لە دەولەتی عوسمانی.
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت قسەی لەسەر بکەین جیهاد لەسەردەمی نوێ دوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانیەکانە.
لەگەڵ دڕوستبوونی شەر و ناڕەزایەتی لە وڵاتی ئەفغانستان لە ساڵی 1979 کە دەوڵەتی ئەو کات ئەفغانستان دەوڵەتێکی دیموکراتی لایەنگڕی یەکێتی سۆفیەت بوو. خەڵکی ئەفغانستان موسڵمانێکی سونی بوون، هەر بۆیە لەماوەیەکی کەمدا پڕیشکی ئاگری شەر وڵاتی ئەفغانستانی تەنیووە، ئەمەریکا دەیەویست یەکێتی سۆفێت سەرقاڵ بکات بەشەرێکی گەورە لەوڵاتی ئەفغانستان کە سروشتێکی لەباری هەیە بۆ شەر و پێکدادن لەو کاتەش هێندە تەکنەلۆجیای شەر پێش نەکەوتبوو چەکە سادەکان شەرەکانیان یەکڵا دەکردەوە، بۆیە کەوتە هاندانی سعودیە و باکستان بۆ ئەوەی بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بچنە شەڕەکەوە.
سعودیە لەم شەڕەدا دوو دەسکەوتی هەبوو ؛
ـ یەکەم؛ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکات، ببێتە پاڵەوانی شەرێکی جیهادی ، لەکاتێکدا لەساڵی 1979 کە تازە سەدام هاتبووە سەرتەخت کە ئیشراکی بوو ، حافز ئەسەدیش ئیشتراکی بوو گەماڕۆی سعودیە دڕابوو پێویستی بە پاڵپشی ئەمەریکا هەبوو.
دووەم؛ هرچی مرۆڤ توندڕەو جیهدییە لە وڵات دوور بخاتەوە.
پاکستان چووە شەرەکەوە چونکە داواکاری شەقامی وڵاتبوو، دروستبوونی حکومەتێکی ئیشتراکی سەر سۆفیەت مەترسیەکی گەوڕەبوو لەسەر پاکستان، لەهەمانکاتدا پاکستان لە رووی ئابووڕیەوە پێویستی بە ئەمەریکا هەبوو.
لێرەوە فەتوای جیهاد زیندوو بوویەوە لە ولاتی سعودیە بانگەشە بۆ جیهاد کرا لە ئەفغانستان و تارادەیەک خەڵکانێک ئیسلامی توندڕەو چەکیان هەڵگرت وەک (ئەحمەد شا مەسعود، عبد الحق، ملا عمر ... هتد)
لەوڵاتە عەرەبیەکانیشەوە( عەبدولا عەزام، ئوسامە بن لادن، ئەیمەن زوهری، وائل حمزە جلیدان ، ئەبو مەسعەب السوری... هتد) لێرەوە قاعیدە لە ئەفغانستان دڕوستبوو کە ئوسامە بن لادن بووە ئەمیری رێکخراوەکە.
ئیتر لەپاش ئەو کۆچکردنە ناوی (سەلەفی جیهادی) کەوتە بەرباس لە میدیا و رۆژنامەکانی میسر کە ئەوانەی کۆچیان کردووە سەلەفی جیهادین.
سەلەفی جیهادی ناوێکە لەسەرەتایی هەشتاکان بە ئەو گڕوپ و تاقمە سیاسیانە ئیسلامیانە دەوترا کە دەیان وت ئێمە (مەنهەجی ئیسلام یەکەمینەکان) (منهج سلف المسلمین أوائل) پەیڕەو دەکەین کە جهاد روکنێکی بنەڕەتی دینی ئیسلام بووە لەلای ئەوان. 
بۆ ئەوەی بابەتەکە زیاتر ڕوون بکەینەوە پێویستە لێرەداوەلامی سێ پڕسیار بدەینەوە وەک؛ 
سەلەفیەکان لەسەر چی بیڕوباوەرێک چەکیان هەڵگرت؟
چەک هەڵگڕتن لای سەلەفیە جیهادیەکان چی کاتێک فەرزە؟
داعش کێن و چی جیاوازیەکیان هەیە لەگەڵ جیهادیەکانی تر؟
پرسیاری یەکەم/ جهاد خۆی کۆکراوەی ئەو قسە و کرداڕانەیە کە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی ئیسلام یان ڕاگڕتنی دوژمنێک کە ئیسلامی کردووە بە ئامانج ، یان ئازادکردنی خاکی موسڵمانان یان یارمەتی دانی موسڵمانان.
لە سنوری ئەو شیکارەدا لەئیسلامدا هەر مڕۆڤێک بەپێی سروشتی خۆی و توانای خۆی جیهادی ئەنجام داوە، مرۆڤێک کە خۆی سروشتێکی میانڕەوی هەبووبێت کە ئەگەر بیەوێت جیهاد بکات بە قسە و بانگەواز و پاڵپشتی مڕۆیی ئیسلامی کردووە. ئەو مڕۆڤانەشی سروشتێکی توندیان هەبوو بەشمشێر و چەک یارمەتی بڵاوبونەوەی ئیسلامیان داوە یان هەوڵی جیهادیان داوە.
أبن القیم دەلێت؛ جیهاد چوار ئاستە (جهاد النفس، جهاد الشیطان، الجهاد المنافقین) .
زانایانی ئیسلام دەربارەی ئەرکی جیهاد لە ئیسلام دیاری کردووە بە دوو شێوەیە کە؛
ـ جهاد فرض العین( واتا فەرزە لەسەر هەموو تاکێک ئیسلام جیهاد بکات).
ـ جهاد فرض الكفایة(واتا جهاد فەرزە لەسەر هەموو تاکێک تا ئەو کاتەی کۆمەلێک موسڵمان هەڵدەستن بەو کارەی پێویستیان بەکەسی تر نابێت)
عبداللە عەزام لەوتارێکدا دەلێت؛ ( نحن ارهابیون، و ارهاب فریضة فی الكتاب والسنة، لیعلم شرق والغرب اننا ارهابیون، واننا مرعبون،وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُ ).
بەکورتی دەلێت(ئێمە تۆقێنەرین ، تۆقێنەر بوون ئەرکە لەپەیامی ئاسمانی و سونەتدا هاتووە)
وەڵامی پڕسیاری دووەم؛ چەک هەڵگرتن لای سەلەفیە جیهادیەکان بەتێکرا کۆکن لەسەر ئەوەی کە هەر کاتێک میڵلەتێک یان حکومەتێکی بێ دین یان مەسیحی یان یهودی یان هەر دینێکی تر جگە لەئیسلام خاکەکەت داگیر بکات ئەوا (فرض العین) ـە. وەک ئەوەی لە ئەفغانستان روویدا 1979 دا. هەندێک تر لە جیهادیەکان پێیان وایە جهاد ئەرکە لەسەر موسڵمان ئەگەر بێت حاکمی ولاتەکەت حوکم بە شەریعەتی ئیسلامی نەکات یان یەک حوکم لا بدات لە حوکمی شەریعەتی خوا کە بزانێت لایداوە و تۆبە نەکات ئەوا تاغوتە و جیهاد کردن لەدژی ئەو دەسەلاتدارە فەرزە.
وەلامی پرسیاری سێەم ؛ داعش کێن؟
داعش هەر سەلەفیە جیهادیەکانن بەلام بە پڵەیەکی توندتڕ، کاتێک ئەمەریکا عێراقی داگیر کرد، حکومەتی عێراق رووخا ئەبو مسعەبی زرقاوی لەپێش بۆڕدومانەکەی ئەمەریکا بۆسەر جند ئیسلام ئەبو مسعەب زرقاوی رۆشتنە ناوچەی ئەنبار و شاری فەلوجە، دواتر بوو بە ئەمیری رێکخراوەی قاعیدە لەعێراق و رێکخراوەکەی ناونا (الجهاد والتوحید) کە لەساڵی 2005 لەشاری فەلوجە شەرێکی سەختیان دژ بە ئەمەریکا هەڵگیرساند و 55 رۆژ شەر بەردەوام بوو، دواتر چەندین رێکخراوەی جیهادی تر بەناوی نقشبندی ، جنداللە، الطائفة المنصورة ، سرایا الجهاد اسلامی، سرایا الغرباء ... هتد لە عێراق دڕوستبوو. لەو سەر و بەندەدا ئەبو مسعەب زرقاوی كە بە ئەمیری سەڕبڕەکان ناسراوە و چەندین وتاری دەنگی توندو تیژی بڵاوکردەوە کە بۆیەکەمجار بوو بەو شێوەیە وتار بکرێتە کەرەستەیەکی ئاوا بەهێزی تیڕۆڕیستی و تێدا داوایکرد و پێشنیاری کرد کە ئەنجومەنی شورای مجاهدین دابمەزڕێنن کە ئەنجومەنەکە پێکهاتبێت لەبەرپرسی رێکخڕاوە جهادیەکانی عێراق کە پێکهاتبوو لە (ئەبو علی ئەنباری، ئەبو مسعەب زرقاوی، ئەبو حەمزە مهاجر) ئیتر لێرەوە هەنگاو نڕا بۆ دڕوستکردنی رێکخراوەی (تنظیم الدولة آسلامیة) لەو سەر و بەندەدا ابو مسعەب زرقاوی کوژڕا لە (7/6/2006) دواتر بەشێوەیەکی کاتی (ئەبو حمزە مهاجر ) کارەکانی رێکخراوەکەی لە ئەستۆ گرت ، پاش ڕاوێژ کردن ئەبو عمر البغدادی کە ئەفسەرێکی پێشوی حکومەتی عێراقی بوو بەئەمیری سەرۆکی قاعیدە و ئەویش بەهەمان رێکچە دەستی داوە بەکارهێنای وتاری تیڕۆیستی و دامەزرانی شورای مجاهدین و دانانی بناغەی (تنظیم الدولة آسلامیة) لە ساڵی 2010 بوو بە ئەمیری شوڕای مجاهدین و دواتر بوو بە ئەمیر (الدولة آسلامیة) هەر لەهەمان ساڵدا کوژڕا.و دواتر ئەبو بکر البغدادی بوو بەئەمیری دوەلەتی ئیسلامی لە ساڵی 2011 کە ئوسامە بن لادن کوژڕا داعش و خەلیفەکەی کە ئەبو بکر البغدادی بوو بەیعەتیان بە ئەیمەن زەواهری نەدا و لەگەڵ دڕوستبونی شەر لەسوریا هەولیان دا محمد جولانی بنێرن بۆ سوریا بۆ شەرکڕدن لە دژی خەڵکی ئازادی خواز و بەشار ئەسەد بەلام محمە جولانی بەیعەتیە ئەیمەن زەواهری و قاعیدە دا ، بۆیە داعش دەستی لێ شۆرد و خۆیان خەڵکیان ڕاسپارد لەسوریا بۆ دروستکردنی شانەی تیڕۆڕیستی و دەولەتەکەیان ناونا (دولە اسلامیە فی العراق و الشام ) کە کورتکراوەکەی وشەی داعش بوو ، ساڵی 2014 پاش داگیرکردنی موسڵ ئەبو بکر البغدادی بوو بە خەلیفەی داعش و دەولەتە ئیسلامیەکەیان.
جیاوازی داعش چیە لەگەڵ جیهادیەکانی تر؟
جیهادیەکان بڕوایان وایە کە جیهاد ئەو کاتە فەرزە کە مەسیحی یان یەهودی یان شوعی وڵاتەکەت داگیر بکات یان حاکمێکی بێ دین ولات ببات بەرێوەوە بەلام داعش پێی وایە جیهاد لەهەموو ئەو کاتانەی جیهادیەکان باسی دەکەن فەرز و لەگەڵ حاڵەتێکی تریشدا کە ئەگەر چی سەرۆکی وڵاتێک بلێت ئیسلامم بەلام بۆ یەکجار کار بەشەریعەتی خودا نەکات و کار بەیاسای مرۆڤ و یاسای پەرلەمان بکات دەبێت ئاگاداری بکەیتەوە و ئەگەر هەر بەردەوام بوو ئەوا تاغوتە و جیهاد کردن لە دژی فەرزە .
داعش و هاوکێشە جیهانیەکان و ئامادەکاری بۆ شەرێکی گەورە و پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە.
لە ئێستادا جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا (لەپاڵ ئۆکرانیا ئەمەریکا و ئەوڕوپا) کە جەنگێکی گەورەی تەکنەلۆجیایە و ڕۆژانە تەکنەلۆجیای تازەی جەنگی تێدا تاقی دەکرێتەوە، کشانی دەسەلاتەکانی ئێران ، پاوەنخوازیەکانی تورکیا لەلایەک.
لە لایەکی ترەوە ڕاستە داعش لەعێراق بێ هێز بووە بەلام لە سوریا تائێستاش چەکی قورسیان بەدەستەوەی و لەناوەڕاستی مانگی 6/2023 دا داعش لە سوریا گرتەیەکی (17) دەقیقەی بلاو کردەوە بەاوی (صناع الملاحم 7) کە کوشتن و سەربرینی دەیاها کەسی تێدا بوو، لە ئەفەریقیاش لە مۆزەمبیق و نەیجر مالی و کۆنغۆ و هەندێک شوێنی تر ڕۆژانە شەری خوێناوی ئەنجام دەدەن لە هەندێک شوێن بە هەزارەها کوژڕاو لەنێوان قاعیدە و داعش روودەدات لە ئەفەریقیا ، لە ئەفغانستانیش داعش هەفتانە چالاکی خۆ تەقاندەوە و کوشتن ئەنجام دەدات، هەندێک جار لەپاکستان ـیش داعش چالاکی سەربازی دژی سوپای پاکستان ئەنجام دەدات.
بەهۆی ئەو عەقڵە شکستخواردووەی سیاسیەکان کە هەرێمی کوردستان بەرێوە دەبات ، چاڕەنوسی ئەم هەرێمە بووە بە بەرخێک بەدەستی قەسابەوە و ئێستا هەرێم ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک نەوت بفڕۆشێت بەبێ کۆمپانیای سۆمۆ بۆیە لە هەرێمی کوردستان سیاسی و تەنانەت خەڵکیش هەستیان بەوە کردووە گۆڕانکاریەک روودەدات ئایا پرشکی جەنگێکی گەورەی جیهانی وەک ئۆکرانیا دەهێننە کوردستان یان زڵهێزەکان کشە لە داعش و جیهادیەکان دەکەن و دەیانهێننە ئێرە بۆ شەر و مڵملانێ یان بەشێوەی ڕاستەوخۆ حشد الشعبی و حکومەتی عێراق کۆتایی بە هەرێمی کوردستان دەهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە