وجودیات
Tuesday, 04/07/2023, 19:19
1
چ به ختێ بوو له م هه سارە گیرساینه وە
به چ رێکه وتێ لێرە زیندوو ماینه وە
چی بوو وای کرد وەک بونه وەر بوینه مرۆڤ
چ بوونێ بوو وا له م بوونه گیرساینه وە
2
هونه ر سر بوونی هه سته له مه ر بوون
زانست سه ر گه رمی عه قله له مه ر بوون
ئه مه ی له په ی بوون به بوون وتراوە
هه موی گریما و فریوە له مه ر بوون
3
گوومان له بوونم له بوونی بونا
گومانی نه هێشت له هیچی بونا
بوونی سه پینراو به سه ر بونما
چ مانای هە یه بوونم له بونا
4
له نه بوون بۆ بوون ئه مجاربۆ نه بوون
بۆته سه رابی ئه م ژیانه ی بوون
وەهمی بوون له ناو دنیای نه بوونا
تاڵ ئه کات تامی تۆزێ کاتی بوون.
5
له م بوونه نه بووشتێ هه ربووبێ
له گه ڵ هه ربونێ ئه ڕوێ نه بوونێ
له ئه فسانه ی بوون له نه بوون زیاتر
شتێ تر نیه که هه ر بوونی بێ
6
گوومان له خۆ بوون نیوەی نه بونه
نیوەکه ی تریش خۆ فریو بوونه
هه موو کارواننین له ریگه ی ونا
چونکه بوون بۆ خۆی روو له نه بوونه
7
چ ریکه وتیکی وا نه فره تی بوو
هه ر هه سارەی مه بۆ ژیان شیاو بوو
چی ئه بوو لێرە ش ژیان هه ر نه با
ئه و کا ت نه رە نج و دابرانێ ئه بوو.
8
ئە گە ر ئە م بوونه دەست کردی خۆم با
له سەر ئارەزوو خۆزگه و ویستم با
له په شیمانی نه بوونم ئه خواست
بوونم نه ئه هێشت گه ر بوون به من با
9
ته نها به بونێ هە ست بە بوون ئه که م
ته نها له هه ستیا هه ستی بوون ئه کەم
که هه ستی برا ئیتر بوون تە واو
بوونێ تر نیه تا سۆراغی که م
10
پرسی هه موانه بوون یاخۆ نه بوون
له بێ ویستی بوون ئه نجام هه رنه بون
به چاو به ستراوی ریگاکان گشت وون
بوون له ناو گووم واته هە ر نه بوون
11
وەلامێ بۆ دیکارت
عشق و بوون
له بێ وەڵامی بۆ پرسیاری بوون
ئاماژە درا بۆ رووی معشوق بوون
به لگه ی بوون له بوون له عاشق بوونه
که من عاشقم واته هه م له بوون.
12
له م بوونه بوونی هە ست بە بوون ئه دات
بوون بۆ به ڵگە ی بوون وێنای ئه و ئه دات
له نه بونیا بوون ئه فسانه یە
له بوونیا هه بوون وێنای بوون ئه دات.
13
بوونی هه ربوونێ هاوڕای ئازارە
بوونی ئه م بوونه ش دایکی ئازارە
تاو تاو خۆشیشی هه ر بۆ فریوە
سە رەتای هه روەک کۆتا ئازارە
14
له هیچه وه هاتین بۆ هیچی هیج
بووینه ریبواری کاروانیکی هیج
سه ره تا ی که هیچ کؤتا یی هیج تر
بێ دیدی ئا زیز بوون هه رهه مووی هیچ
15
هه موو بونه وەر ناله ی دیت له بوون
نه ی به ناله ی خۆی زاری کرد له بوون
هه ر چی ئاژەڵه قوربان بوونیه تی
کام مرۆڤ هه یه بێ ئازار له بوون؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست