له نزیكه‌وه ئاشبه‌تاڵێكی له‌سه‌رخۆ ده‌بینم
Monday, 03/07/2023, 18:53
ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی شۆرشی ئه‌یلول و باری ئه‌مێستای كوردستان و به تاتیبهتی سه‌رئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستای كورد بهراوردكهین، زۆر شتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه و حاڵ و ئاینده و ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌می ئه‌م خۆبه‌ختكردن و هیلاكیه درێژخایه‌نه‌ی گه‌لی كوردستان‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌زه‌ییمان به خۆماندا دێته‌وه.
شۆرشی ئه‌یلول تا راده‌یه‌كی باش واقیعی و پاك و كوردانه و كه‌میی خۆپه‌رستیی حزبی و كه‌سیی ئه‌م شێوه و راده‌یه‌ی ئهمرٍۆی ئه‌م باره‌ی ئهمرٍٍۆ ده‌ركه‌وت و به‌دوور بوو له كێبرٍكێی خۆپرٍوكێنی نێوخۆیی ئه‌م جۆره حزب و سه‌ركردانه ، به‌ڵام ساده‌یی واقیعه‌كه و له كه‌شێكی تا ئاستی نه‌زانی و ئه‌گه‌ر بكرێت بڵێین خۆفه‌رزكردنی باری عه‌شایه‌ریانه‌ی دوور له ناخی راسته‌قینه‌ی شۆرش و مه‌رجه تایبه‌ته‌كانی بوو. كه‌چی ئه‌وه‌ی ئهمرٍۆ به هیچ شێوه‌یه‌كی، نه له پاكی و بێگه‌ردی و نه‌ش له بوونی هیچ مه‌رجێكی به تایبه‌تی له پاش راپهرٍٍین، له شۆرش نزیك نه‌بۆته‌وه و ته‌نها خۆی له كۆمه‌ڵێك هاوبهرژهوهنخواز و ده‌سته‌گه‌ریی خزم و عه‌شیره‌ت و كۆمه‌ڵێك بازرگان ده‌بینرێت و هیچی تر.
كه ئاشیهتاَڵهكهی ئه‌یلول روویدا، تا راده‌یه‌كی باش ته‌نها له‌سه‌ره‌وه قه‌تیس بوو، به‌دوور له‌وه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه‌كه زۆر بێ هیوابن، دارٍمانهكه له سه‌ركردایه‌تیه‌وه بوو نه‌ك خه‌ڵكی ساده، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێكی ئازا و بوێر سه‌رپه‌رشتی شۆرشیان بكردایه، ئه‌وه‌نده وره مابوو كه توانای به‌رده‌وامیی شۆرش خۆی ده‌سه‌پاند و ئه‌گه‌ری ده‌رئه‌نجامێكی باشیشی ده‌بوو، له‌وێدا ته‌نها سه‌ركردایه‌تی رووخا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، ئاشبه‌تاڵ و ههرهسیێكه له ناخ و جه‌وهه‌ر و كرٍۆكی تاك به‌تاكی ئه‌م گه‌له‌دا ده‌بینین، زۆر كات خۆی ده‌سه‌پێنێت و نه‌وه‌یه‌كی رووخا‌و به‌رهه‌م هاتووه و دیفاكتۆیه‌كی دروستكردووه كه ئه‌سته‌مه به ئاسانی هه‌ڵسانه‌وه و رابوونی نوێ بێنێته ئاراوه.
له‌م شۆرشه نوێیه‌دا باش ده‌زانین و جوان تێگه‌یشتین، ئه‌وه‌ی له ململانێ و ركابه‌ری و یهكشكاندنی یه‌كتری ئه‌م حزبانه‌دا، ئه‌وه‌ی پێیان كرا له دژی یه‌كدی قسوریان له‌یه‌ك نه‌كرد و لای دۆست و دوژمن خۆیان زۆر روو زه‌رد كرد و وایان له‌خۆیان كرد رۆژانه ملكه‌چی هه‌مووان بوون و ناپاكیان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه زیانی كرد له‌و به‌ینه‌دا ته‌نها هاوڵاتیانه و به‌س و تا ئێستا حزبه‌كان و سه‌ركردایه‌تی به به‌رزكی بانان لێی ده‌رچوون. ئایا رۆژی تۆڵه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌ل له‌وانیش ده‌بینین؟.
له‌م به‌ناو شۆرشه‌دا، بچوكترین شت لای ئه‌م حزبانه ملكه‌چیه بۆ حزبه عیراقیه‌كان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ملبهرزی و ملهورٍی و خۆبه‌زلزانی بۆ یه‌كتری و له هه‌موو كاتێكدا حساب نه‌كردن بوو بۆ ژیان و گیان و بهرژهوهندیهكانیی
خه‌ڵك .
له رووی ئابووریه‌وه، تاوه‌كو دوێنی له رێگه‌ی توركیاوه نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمیان هه‌راج كرد و ته‌نها ئه‌و رژێمه‌ی دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كورده سودی له‌و تاڵانیه‌ی ده‌بینی،كه‌چی به‌رده‌وام نه‌بونی و ترس و دڵه‌راوكێ باڵی به‌سه‌ر مێشك و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ژیانیدا كێشابوو، وا ئهمرٍۆش هیچ پینهیهكیان بۆ ناكریت و خۆیان خستۆته باوه‌شی عیراق و رووبه‌رووی تێكشاندنێك بوونه‌ته‌وه هیچ چاره‌یه‌كیان له ئاسۆدا بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. تاكه ئامرازێكی گه‌یشتنیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو له‌و هه‌موو ته‌نازول و ره‌فتاره‌یان له كه‌یسی ناردنی نه‌وت، وا ئێستا ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌لاته زه‌لیله‌ی كورد ده‌رچووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ریكی ملكهچبونن بۆ هه‌موو دوژمنان و شه‌رمیان له هیچ نه‌ماوه.
بۆیه ئێمه گه‌یشتووین به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به روونی ئاشبه‌تاڵێكی درێژخایه‌ن و له‌سه‌رخۆ له ئارادایه و هه‌مووان روو له رووخان و دارٍٍمان و نسكۆ و شكستێكی مێژوویی زۆر گه‌وره‌داین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست