ئایا کورد نەتەوەیەکی هوشیارە؟
Saturday, 01/07/2023, 19:34
هوشیاریی نەتەوەیی جودایە دەگەڵ هوشیاریی تاکەکەسی.هیچ نەتەوەیەک بە بێ ئیدئۆلۆژیاوحیزب وسەرکردە وتیكۆشانی بێ وچان رێگوزەری مێژوو نابڕێ.لەوانەیە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا گەلێک رووناکبیروخوێندەواروپێ گەیشتووهەبن.نەتەوەی کورد جگە لەوەی تاک بەتاکیی ئەندام بن لە ناو کۆمەڵگای کوردستان وپێناسەی کوردبوونیان وەرگرتبێ.بەڵام کورد وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە ئەندامە لە کۆمەڵگایەکی بەرفراوان وگەورەتر کە پێی دەگووترێ کۆمەڵگای ناونەتەوەیی.ئەو کۆمەڵگایەش لە سیستمێکیدا خۆی دۆزیوەتەوە کە ناویان ناوە نەتەوەیەکگرتووەکان.ئیدی بۆ چی کورد لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا خاوەنی هیچ کورسیەک نییە؟بۆ چی تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە ئەندامێکی کاراوباوەڕمەند بە دێمۆکڕاسی لە ناو ئەو سازمانەدا؟خەتای کوردە یان خەتای دووژمنی کورد؟
زۆر پرسیار تائەوڕۆ بێ جواب ماونەتەوە.هیچ حیزب وسەرکردەیەکی کوردیش نەیتوانیوە جوابێک بۆ ئەو پرسیارانە بدۆزێتەوە.بەڵام لە خۆدزینەوە لە پرسیارە بێ جوابەکان زۆر وەستاوشارەزابون.پێش ئەوەی بەرەنگاریی دووژمن ببنەوە،بەرنگاریی خۆیان بوونەوە.لە سمیناروکۆنفڕآنسە حیزبیداهەر بۆ خۆیان بڕیاری شەڕوئاشتیان داوە.هەرهەنگاوێکی ئەرێنی لە مێژووماندا هاتبێتە پێش یان هەڵکەوتبێ سەرەتا بە هزری دواکەوتوویانەی سەرکردەو حیزبە کوردیان بووە کە پووچەڵ کرابێتەوە!
چاو لە مێژوومان بکە؟زۆربەی هەری زۆری سەرکردەکانمان یان دۆڕاوی سیاسین،یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە،یان لە مێزی دان وساندندافریوی دووژمنیان خواردوە.خاڵی سەرنجڕاکێشیش ئەوەیە هەرئەو سەرکردانە لێـمان بوونە قارەمان!گەلێک رەخنە وەرنەگرێ وپێدا چوونەوە بە رابوردووی خۆیدانەکاوهۆی ناهوشیاریی وشکستەکان وەئەستۆ نەگرێ رێک وەک نەتەوەی کوردی بەسەردێ.
کۆمەڵگای مەزنی جیهانی لە سەر فکرورآمانی حیزبە کوردیەکان وکۆمەڵگای کورد بڕیاری چارەنووسسازنادا.ئەوان لە بەرژەوەندیی خۆیان دەگەڕێن،حیزب وسازمان وسەرکردەی کوردیش لە بەرژەوەندیی بنەماڵە وتاکەکەسیی خۆیان دەگەرێن.سێ ودووساڵ دەسەڵاتداریەتی دوومافیای کورد لە باشووری کوردستان بەڵگەیەکی دیرۆکییە کە پێمان ئیسپات بکا،نەتەوەی کورد بە گشتی،نەتەوەیەکی هوشیار نییە.
ئەو کورتە ویدئۆیەی کە وێڕای بابەتەکە بڵاو دەبێتەوە،بە راستی پێمان دەسەڵمێنێ کە ئەوەندەی کە کورد بە دەستی نەیاری کورد تێداچووە،دووئەوەندەش حیزب وسازمان وسەرکردەی کوردیی کۆڵەواریی کوردە.نەتەوەیی هوشیار سەرەتا دەبێ ترس ونیگەرانییەکانی خۆی لە ناو خۆی وڵاتدا هەڵسەنگێنێ،پاشآن ئازایانە رووبکاتە ئەو دووژمنەی کە خاکی لێ داگیرکردوە وهێرشی دەکاتە سەر.نەتەوەی ناهوشیار ئەوەندەی کە ترسی لە دووژمن هەیە،دووئەەندەش ترسی لە تاقمێک حیزب وسەرکردەی کورد هەیە.دەسەڵاتداریەتی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی،رێخۆشکەر بون بۆ دەسەڵاتداریەتی داگیرکەری کورد!
نەتەەوەی کورد سەرەتا دەبێ بەرەنگاریی پرسەکان وشکستەکانی ناوخۆی ببێتەوە،پاشآن دەتوانێ پرسەکانی دەرەکیشی چآرەسەربکا.لە کۆنەوە گوتوویانە دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقڵشێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست