دەواری قەواڕەیی کوردی!
Saturday, 01/07/2023, 19:01
وەک دەزاننین دەواری قەوارەی کوردی بەرگەی ڕەشەبایەکی ئاسایی نەگڕت، بەهۆی ئەوەی دڕوستبوونی ئەم دەوارە کوردیە بە بازوو و شان و شەوکەتی هیچ سیاسیەکی کورد دڕوستنەبوو بەڵکو دەڕئەنجامی گۆڕانکاری هاوکێشە ئیقلیمەکانبوو لە ساڵی 1991 دا بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکان و دیاریکردنی سنوری دژە فرین دڕوستبوو.
وەزعی کوردستان لە ڕووی سیاسیەوە گەیشتووەتە مەرحەلەی وەحشەکە، کۆتایی فلیمەکە نزیکە. سەڕانی یەکێتی و پارتی باش دەیانزانی کە نەوتی کوردستان کۆمپانیای سۆمۆ بیفڕۆشێت باشترە و پارە و بودجەی کوردستان زۆرتر دەدڕێت بەلام نایانکرد، بۆ؟! ئێستاش کە ڕادەستیان کردووە لەژێر فشاری نێو دەولەتی بەفەرمانی دادگایی پاریس بووە ئەوا هەوڵ دەدەن بەڕژەوەندییەکانی بنەماڵە بپارێزن ئەوا تاکە ئامانجی پارتیە ، کە نیگەڕانن لەبەر دوو هۆکار:
ـ چونکە پارە لە حکومەتی عێراقەوە بێت ئەواچاودێری داڕایی حکومەتی عێراق لێپڕسینەوە لە ورد و دڕشتیپارەکە دەکات(واتا مەجاڵی دزیی و فزی و سەڕانە سەندن و میلیشیاگەری نامێنێەوە)
ـ سەڕانی ئەم دەسەڵاتە ئەوەنە تاوانیان ئەنجامداوە ئەگەر موچەی فەرمانبەر و چەکدار بکەوێتە لای حکومەتی عێراق و ببێتە کارد ئەوا پاسەوانەکانی خۆیان تۆڵەی ئەو هەموو تاوان ناحەقیەیان لێ دەکەنەوە کە 32 ساڵە ئەنجامیان داوە.
بۆیە حکومەتی هەرێم بە دوای شتێکەوەن کە ئەویش چۆن بتوانن بەڕدەوام خەڵک بچەوسێننەوە و قوتی خەڵک بە باڕمتە بگڕن بەناوی هەرێمی کوردستان و کوردایەتی و چەند دڕۆیەکی تڕەوە ، وەک هەمیشە کۆمەلێک مڕۆڤی ئێسقان لێس هێناوەتە ڕاگەیاندن بۆ بەلاڕێ بڕدنی وەزعە لە بەرژەوەندی خۆیان دەستیان کردووە بەجنێودان بەخەڵکی ئازادی خواز و کە گوایە سەڕانی دۆڕاوی کوردایەتی نەتەوە و خەڵکیان زۆر خۆش دەوێت و ئەم دهۆڵەی کە لەمێژە دڕاوە بۆ میڵلەت لێ دەدەن. سەرانی کوردی نە نەتەوە پەرستن نە کورد دۆستن تەنها دۆستی پارە و بازرگانن و میڵلەت بەدوژمنی خۆیان دەزانن.
هەر بۆ تێکدانی مێشکی میڵلەت چەندین مرۆڤی بێ بەها و سوکیان کە دانیشتووی هەندەڕانن بەکرێ گرتووە جنێو بەخەڵکی سلێمانی و گەرمیان و گەنج ئەو ناوچەیە بدات چونکە سەریان بۆ نامەردی و غەدر و ناعەداڵەتی ئەم دەسەلاتە کز نەکردووە ، ئەم فلیمەش کۆتایی هاتووە و ئەو مرۆڤە بێ بەهایانە ریسوای ناو کۆمەڵگا بوون و کەس گوێ بە ڕشانەوەیان نادا، چیتر تەیرە گەڕەکانی دەسەلاتی یەکێتی و پارتی ناتوانن میڵلەت سەرقاڵ بکەن.
ئیتر دەڕگای دونیات بەسەر داخڕا، هەموو هێزە چەکدارە فشۆڵەکانی پارتی ویەکێتی ناتوانن یەک فیشەک بەڕووی عێراق و حشد الشعبی بتەقێنن چونکە پارە و موچەیان لێ دەگڕنەوە و کلیلی پارەی نەوتیش لە عێراقە کە ئەمەش ئاشبەتالێکی تری کوردایەتیە لەنەوعی ئاشبەتاڵەکەی ریفڕاندۆم و ئاشبەتاڵی دوای رێکەوتنامەی جەزائیر.
کێشەی پارتی لەگەڵ (ئەمەریکا)؛
کێشەی پارتی لەگەڵ ئەمەریکا بەهۆی ڕاپۆڕتە نێو دەولەتیان نیە دەڕبارەی مافی مرۆڤ، یان راپۆڕتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە مافی مرۆڤ، ئەوە 32 ساڵە ئەو رێکخراوانە ڕاپۆرتی لەوجۆڕە لەسەر کوردستان دەنوسن ، بۆ پارت هیچ وەلامێکی نەبوو؟ بۆ لە ئێستا پارتی وەلامی ڕاپۆرتەکان بەتوندی دەداتەوە؟!
لە ڕاستیدا وەلامی ئەم پڕسیارە دوو ئەگەر لە خۆ دەگڕێت
ـ مەسرور بارزانی لە ئێستادا بووەتە بڕیادرەری یەکەم لەنێو پارتی و بڕیاردەری یەکەمی حکومەتیش وەک سروشتی هەمیشەیی خۆی قبوڵی هیچ رەخنەیەک ئەگەر چی ئەمەریکاش بێت، وەلامی دەداتەوە هەوڵ دەدات ڕاستیەکان ئەگەر چی ئەمەریکاش بیلێت بیشێوێنێت و ڕەشی بکات.
ـ خالێکی تر ئەوەیە پارتی دەیەوێت لە رێگای رەخنەگرتن و وەلامدانەوەی ئەمەریکا بەرپەرچی ئەمەریکا بداتەوە کە نەیتوانی هیچ لە خەون و خەیاڵەکانی پارتی بکاتە واقع (ئ
کە ئەمەش حەماقەتێکی گەورەیە وا خەیاڵ بکەی ئەمەریکا ئەو کارە ئەنجام بدات دڵخوازی تۆ بێت) بۆ نمونە لە ریفڕاندۆمە دۆڕاوەکە پشتی پارتی نەگڕت تا ببێتە پاڵەوانی کارتۆنی دیسان و نمونەیەکی تر ئەمەریکا حکومەتی خۆسەری لە کوردستانی سوریا تێکنەدا تا پارتی بچێت لەوێ ببێتە پاڵەوانی دوای فلیمەکە یان ئەمەریکا نەیتوانی ئێران بروخێنێت و پارتی بچێت دەوری پاڵەوان بگێرێت لە کوردستانی ئێران و ئەوەی لە باکوری عێراق ئەنجامی داوە لەوێش دەستی پێ بکات، ئێران مایەوە و بەهێزتر بووە لەناوچەکە و تەنانەت سعودیەش دانی بە بەهێزی ئێراندا ناوە لەناوچەکە ، بۆیە پارتیش دەیەوێت لەئەمەریکا هەڵبگەرێتەوە و خۆی بەڕەو ئێران بکشێت بەڵکو دەستکەوتی باشتر بەدەست بهێنێت بۆ کەسانی یەکەمی حیزب.
کەوایە هاوکێشە ئیقلیمیەکان لە بەڕژەوەندی میڵلەتی کوردە بۆ گۆڕانکاری لەو حکومە قەڕەقوشیەی لە هەرێم هەیە، پێویستە خەڵک بە چەند ئاڕاستەیەک لە هەموو شارەکانی کوردستان رەخنەکانیان تیژتر بکەن، پێویستە میڵلەت خۆی یەک بخات و ئامادەی تەواوی هەبێت لە رێگای کەسانی سیاسی کە لە ڕابڕدوودا جێگای متمانەی خەڵک بوون دەست درێژ بکەن بۆ گۆڕانکاری ریشەیی و شۆرشێکی گەوڕە بۆ کۆتایهێنان بە 32 ساڵ غەدڕ و ستەم و تاڵانکاری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست