کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەککەو ماڵى خودا فلتەرى ئاونیە پاکت بکاتەوە لە و تاوانانەى کەکردوتن

Saturday, 01/07/2023, 18:42


هەر چەندە هەموو ئینسانە کان قابیلى بەخشینن لەلاى خودا ئەویش بەپێی فەرمایشتى خودى خواى گەورە کە پیغەمبەرمان لە ئەحادیس و قەولە کانیدا تاکیدى لەسەر کردوەتەوە کەدەرگاى تەوبە لە سەر هیچ مرۆڤێک داناخرێت تا ئێرە من هیچ ناکۆکیەکم نیە لە تەک ئەو ئایاتو ئەحادیس و قەولەى پیاو چاکاندا گرفتە کە ئەمەیە ئینسانێکى گێلی بێدەماخ پێ وابێت هەمو تاوانێک بکات دواتریش بیەوێت بچێتە مەککە و هەموو ئەو تاوانانەى لە کۆڵ ببنەوە کەدڵى هەزاران دایکى رەنجاندوە هەزارە هاخێزانى بێوە ژن کردوە دەیان منداڵى هەتیو خستوە وە هۆکار بوە بۆئەوەى خەڵکى پەنا بەرێتە بەر لەش فرۆشى دزى و پیاکوژى ئێستەش دەچێتە ماڵى خوداو ئەیەوێت بەعەقڵى بچوکى خۆى خودا لەو هەموو تاوانانەى ببورێت کەکردویەتى ئەمە گێلی و نەفامى ئەو کەسانەو لایەنگرانیان دەردە خات ئەگەر پێییان وابێت دەبەخشرێن لە ئاهو نزولەى دایکێک کەکوڕەکەى  لەباوەشیا خەڵتانى خوێن بکەن یان وەک هەمو سەرکردە دیکتاتۆرە خوێنمژەکان لە دوا ساتە کانى ژیانیاندا دەست بدەنە قورئانێک و بیانەوێت خودا بیان بەخشێت بەڕاستى جێگەى مەهزەلەو پێکەنینن ئەوى ئەحمەق تۆ دەستت نەپاراستوە لە هیچ تاوانێک دەستت نەپاراستوە لەدزى و داوێن پیسی و پیاو کوشتن ئێستە دەتەوێت بچیتە ماڵى خوا خوا لێت خۆش بێت دەبێت بەماتۆڕ بەدەورى کاعبەدا بسوڕێیت ئینجا پاک نابیتەوە خودا لە و تاوانانەت خۆش دەبێت کەبەرانبەر بەخۆى کردتە نەوەک ئەوانەى کەبەرانبەر دایکى کوژراوەکانو هەتیو خستنى منداڵە کان و بێوەژن خستنى ئافرەتە مێرد دارە کان کردوتە یان ئەو دەست درێژیانەى کە کردوتەتە سەر خەڵکى یان ئەو نەوتو سەروەتو سامانەى خەڵکى ئەم وڵاتە کەدزیوتانەوە لەبانکە کان خەزنتان کردوە پێتانوایە بەچونە ماڵى خودا دەبنەوە بەفریشتە زۆر سەهون 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە