کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دژە شۆڕشگێڕ و دژە زەحمەتکێش!

Friday, 23/06/2023, 13:06


لەسەر رووداوەکانی چەند رۆژی دوایی زڕگوێز لە باشووری کوردستان


نەتەوەیەک فێری ڕاهێنان ولێکۆلێنەوەوپرسیارورەخنە نەکرابێ هەردەم تووشی شکست ونەهامەتی دەبێ.شکست ونەهامەتیی کە دووژمن بەسەرمان دێنێ،سەت قات هێشوئازاری کەمترە لەو بێ بەختیەیەی کە حیزب وسەرکردەوبنکردەی کورد بە سەرمان دێنن.دووژمن دۆست نییە ودووژمنە.ئەدی ئەو کارەساتانەی کوردیی خۆماڵی لە ژێر ناوی رزگار وشۆڕشگێڕیی بەسەرمان دێنن ناوی بنێن چی؟
نەتەوەیەک یان حیزبێک یان سەرکردەیەکی کورد زمان،چارەسەریی کێشەکانی کوردلە لوولەی تفەنگیی ژەنگاویی ببێنێ درنگ ئامانجەکان دەپێوێ.ساڵی ١٩٧٥ قەت لە بیر ناکرێ،مەلا مستەفا خاوەن ئیرادەی چارەسەریی نەبوو بۆیە بە چەقەنەیەکی شای ئێران تفەنگی داناو خوێنی هەزاران رۆڵەی کوردیی بەوپارەیە گۆڕیەوە کە هی حیزبەکەی بوو،بەڵام ئەو لە تەنگەی گیرفانی ناو هەڵات.
من گەیشتومە ئەو باوەڕە کە بوونەوەرێک لەسەر ناوی پێشمەرگەیە کە ماڵی کوردیی بە سێ چەپە بە قوڕگرتووە.زۆربەی هەری زۆریان خوێندەوار نین،دەست بۆ نووسین نابەن،نازانن پرسیار بکەن،واتای رەخنە نازانن،وەک گلادیاتۆریان بەسەر هاتووە کە بە فەرمانی خاوەنەکانیان دەست بۆ ئامرازی کوشتن ولە ناو بردن دەبەن.مێژووی ٤٣ ساڵی ئەو بوونەوەرە نەزانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان روون وئاشکرایە،نزیکەی چوارساڵ شەڕ دەگەڵ حیزبێک بە ناوی دێمۆکڕات (کە فڕێ بەسەردێمۆکڕات بوندا نییە)کە بوو بەهۆی کوشتن وبریندار کردنی سەدان کەس.تائەوڕۆکەش داوای لێبووردنیان لە خەڵک نەکردوە.باسی پێشمەرگەکانی /پێشدەرکە/ باشووریش ناکەم کە ئەوەندە قێزەونن کە مرۆڤ ناویان دەبیسێ هێڵنجی دێ.
ئووردووگای زڕگوێز:
کەربازاریی حیزبیی لە چەند رۆژی رابوردوودا لە ناو جیرەبگیرانی ناو کەمپی زڕگوێز لە باشووری کوردستان،لە سەر رەنجدەرو زەحمەتکێش هەمیسان تڕاژیدیای خوڵقاند.ئەوەی جێگای شەرم ورامانە تاقمێک بەناو رۆنەمەنووس وشڕۆڤە گەرە کە پەیتا پەیتا راگەیاندن دەردەفرتێنودەڵێـن:درنگ نەبووە دەبێ کۆمەڵەکان یەک بگرنەوە وئاگربڕرابگەیەنن!ساڵهایە ئەو قسە قۆڕانەمان گوێ لێدەبێ.دووبێچوە دەرەبەگ / ئیلخانی وحەپە موهتەدی/ دەستیان بەسەرخوێنی رؤڵەی کورددا داگرتووە وبازەرگانی پێوەدەکەن.
لەوەش بترازێ،خەڵكی ساویلکەو ساکاری ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان هیوایان لە سەر ئەو حیزبانە هەڵچنیوە کە گۆیا دەتوانن نوێنەرایەتی دوا رۆژی ئەو بەشە لە وڵات بکەن.لەناوئەو چین وتوێژەداتاقمێک بە ناو رووناکبیرونووسەروشآعیر کاریان سواغ کردنی دیواری بەرزیی شەرم وبێ وویژدانیی بەرپرسانی ئەو جووت کۆمەڵەیە.
کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی هەلێکی چاکیان بۆ هەلکەوت تا نۆکەرایەتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی باشتر نیشآن بدەن.شەڕی نیگریسی چەن رۆژی رابوردوولە زڕگوێز بیانوویەکی باشیان وەگیر کەوت کە ئەو بارودۆخە بقۆزنەوەو لە هەردووک لای ئەو شەڕە کەسانێک چەک بکەن وبیانگرن.بە پێی هیندێک خەبەر چەکدارەکانیشیان لە چەک داماڵدراون.ئایا ئەو گیراوانە رادەستی کۆماری ئیسلامی دەکەنەوە یان نا،لە چەند رۆژی داهاتوودا دەردەکەوێ.چون هەلێکی زێڕین هەڵكەوتووە بۆ دەسەڵاتدارانی تاران.
جەلال تاڵەبانی ئەوسەردەم وەک مائۆییستێک لە ژێر درووشمی یان کوردستان یان نەمان منداڵی کوردی بە کوشت دەدا،پاشآن تەواوی دۆزی کوردیی بە سەرۆکۆماریی عێڕآق گۆڕیەوە.ئەو کوردکوژە لە کتێبی / دیداری تەمەن/ دا باسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵەدەکاودەڵێ:راستە حیزبی دێمۆکڕات جەماوەری خۆی هەیە،بەڵام کۆمەڵە ڕێکخستنێکی نوێ و سەردەمیانە.مەبەستی ئەو کۆمەڵەیە کە ئێستا لە باشوری کوردستان وەک لێفەی مەلا نەسرەدینی بەسەرهاتووە کە هەر گۆشەیەکی بە دەست سەردەیەکە کە ئەویش لە ئاخوڕی دووژمندا خەریکی کاوێژ کردنە.کۆمەڵە منداڵێکی نەزان وبزێوبوو کە لە داوێنی کورد کوژێکی وەک تاڵەبانی هاویشترایە باوەشی خاک وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان.
گەرآنەوەی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەمێنێ،کارەساتێکمان بۆ دەخوڵقێنن،کە مرۆڤی کورد پڕ بەزاری خۆی هاوار بکا:خۆزگەم بە کفندزی پێشوو!
کۆمەڵەکان لایەنگریی زەحمەتکێش نین،شۆرشگیریش نین.بەڵكوم:دژە زەحمەت کێش ودژە شۆڕش وشۆرشگێڕین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە