ڕاستگۆبم وام دەزانی کۆتایی گەشتەکەمە
Sunday, 18/06/2023, 0:51
سوپاسگوزارم بۆ ئەو هەموو نامەو بەسەرکردنەوە هاوڕێیانەی کە لەگەشتە ئاڵۆزەکەدا گەیشتە دەستم، ئیتر بڕوام وایە نێوانی مردن و ژیان هیچ جیاوازیەکیان نییە ، بەندە لەمێژە چێژی مردنم کردوە و دەیان جار هێندە لێم نزیک بۆتەوە شەڕی مانەوەم لەگەڵدا کردوە ، بەڵام ئەم جارەیان سەیربوو مردن نازی منی هەڵکێشا و پێی ووتم ئێستا نا بڕۆ کارەکانت تەواو بکە . بۆم دەرکەوت کە سەدەها جۆر خەڵک لەژیاندا بونیان هەیە ، هەندێک خەڵک هەن گاز لەدەستت دەگرن کەخواردنیان پێدەدەیت ، کەسانێکیش هەن کەخراپە بەچاکە وەڵام دەدەنەوە ، ئیتر ژیان دەریایەکی پڕئازاری بێکۆتاییە ، بەداوای لێبوردنەوە ناتوانم وەڵامی ئەو هەموو نامە پڕخۆشەویستییە بدەمەوە یان ئەو هەموو زەنگەی بۆم لێدراون ، بەڵام من دڵم لای هەمووانە و هیوادارم بەگەورەیی خۆیان لێم ببورن خۆشم دەوێن . دواجار بۆم دەرکەوت ئەوەی لەباوەشی مرۆڤێکی باشدا بیەوێت بمرێت پەشیمان نابێتەوە . سوپاس بۆ ئەو هەموو پزیشک و پەرستارانەی بونە فریادڕەس و منیان بەکێش کردەوە بۆ ناو ژیانە ئاڵۆزەکە . هەر هەبن هاوڕێیان خوشک و برا و خۆشەویستەکانم دەست بەژیانەوە مەگرن بەڵکو دەست بەشکۆی ژیانەوە بگرن با ئەنفالی ونبوون دروێنەمان نەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست