کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزیی و تاڵانییه‌ تازه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی

Sunday, 18/06/2023, 0:36


دوای تۆرانی قوباد تاڵه‌بانی، هه‌ر زوو وته‌بێژی حكومه‌ت وتی لای ئێمه‌ جانتاهه‌ڵگری بن دیوار بووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ مانه‌وه‌ی له‌ سلێمانی، سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی بوو بۆ دزین و تاڵانكردنی هه‌زاران دۆنم زه‌وی شاره‌كه‌ و چه‌ندین شوێنی ستراتیژی كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار دائه‌نرێت.
قوباد تاڵه‌بانی به‌قۆزتنه‌وه‌ی پێگه‌ی دایك و باوكی، ماوه‌ی ده‌ ساڵ‌  پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌بوو، شان به‌شانی مه‌سرور بارزانی به‌شداری له‌دزین و تاڵانی نه‌وت و گازو سامانی وڵاته‌كه‌دا كرد، هه‌ر به‌فیت و پیلانی مه‌سرور بارزانیش هه‌موو كه‌رته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌كانی زۆنی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ی دووچاری شه‌له‌ل كردووه‌. 
ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر داهاتی غاز و نه‌وت ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان قوبادو مه‌سرور، سوكایه‌تی نه‌ما به‌ قوبادی نه‌كه‌ن و  به‌ جانتاهه‌ڵگری بن دیوار ناویان ئه‌هێنا، به‌ڵام دوای ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر داهات‌، قوباد به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلای حكومه‌ت و به‌شداری له‌مه‌راسیمی مۆزه‌خانه‌ی بارزانی كرد. 
ئێستا لێره‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر دزیه‌كی گه‌وره‌ی قوباد تاڵبانی هه‌ڵئه‌ماڵین كه‌ له‌موده‌ی ته‌نها شه‌ش مانگ و‌ له‌رێگای پێك هێنانی تیمێكی مافیای زه‌وی وزار، ئه‌م تاوانانه‌ی ئه‌نجام داوه‌:
1)داگیركردنی هه‌مو زه‌یوزاره‌ زه‌راعییه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاركی هه‌واری شار بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌ و ڤێلا. ئه‌مه‌یش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر شێواندنی نه‌خشه‌ی شاره‌كه‌ هه‌یه‌.
2) داگیركردنی شوێنی سایلۆی گه‌نم‌ له‌ چواڕیانی سلێمانی و ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆكه‌. داگیركردنی شوێنی کارگەی جگەرە له‌ سه‌رچنار، شوێنی پاسی مەسڵەحە له‌په‌نا باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ جاده‌ی سالم.
3)داگیركردنی گه‌راجی به‌غداد و گواستنه‌وه‌ی گه‌راجه‌كه‌ بۆ ئه‌ولای تاسڵوجه‌، سلێمانی یه‌كه‌م شاری جیهانه‌ كه‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ی له‌ گه‌راجی سه‌یاره‌كانی دوورتربێ.
4)سوتاندنی به‌ئانقه‌ستی دره‌خته‌كانی ڕێگای سلێمانی-تاسڵوجه‌ كه‌ ئێستا سه‌دان دووكانی تیا دروستكراوه‌.
5)سوتاندنی به‌ئانقه‌ستی دره‌خته‌كانی قه‌دپاڵی گۆیژه‌، ئێستایش پرۆژه‌ی شوقه‌كانی گۆیژه‌ی لێ دروست ئه‌كرێت. 
6) داگیركردنی زەویە گرانبه‌هاكانی سه‌رڕێگای شه‌قامی سەدمه‌تری. 
7) هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئوتێل له‌ناو پاركی گشتی، پاركی ئازادی و پاركی هه‌واری شار. 
له‌ ماوه‌ی ته‌نها شه‌ش مانگ مانه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانی، دوای داگیركردنی به‌په‌له‌ی زه‌وییه‌ زراعییه‌كانى ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی، كۆمه‌ڵێك ده‌ڵاڵی وه‌ك مه‌ریوانی حاجی حه‌سه‌نی راسپاردوه‌ كه‌ زه‌ویه‌ داگیركراوه‌كان بكرێنه‌ شوقه‌ و خانو كه‌ تائێستا مۆڵه‌تی (75) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون دراوه‌ به‌ ده‌ڵاڵه‌كانی قوبادتاڵه‌بانی. 
تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌م دزیه‌ تازه‌یه‌ش، هێنانی سه‌دان موهه‌ندیسی هیندی و پاكستانی و هه‌زاران كرێكاری ئوردنی و سوریه‌ چونكه‌ به‌پاره‌یه‌كی كه‌متر له‌ كورد كارئه‌كه‌ن، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئاو ڕوبه‌ڕووی شاره‌كه‌ ئه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ هیچ بۆریه‌كى تایبه‌تی ئاویان له‌به‌نداوی دوكانه‌وه‌ بۆ نه‌كراوه‌.
 ئه‌و پرۆژانه‌یش ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان پێ به‌خشراوه‌ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵه‌كانی قوبادتاڵه‌بانی دروست ئه‌كرێن و ئێستا ڕیكلام بۆ فرۆشتنیان ئه‌كرێت ئه‌مانه‌ن: 
 
1. گۆیژەسیتی سێ
2. مایۆرکاسیتی
3. سێکوچکەی بابان
4. نالی تاوه‌رز
5. دڵی شار
6. دریم لاند
7. دەروازە‌سیتی- دی
8. ده‌رووسیتی-2
9. بەرزاییەکانی قەیوان- سی
10. شاری خەونەکان
11. سیتی تاوەرز
12. میرڤانۆس
13. سێنتراڵ پارک
14. پارک 77
15. دیناسیتی دوو
16. ئیمپایەرتاوەرز
17. تایتانیک تاوەرز
18. پارك تاوه‌رز
19. ئه‌زمه‌ڕ تاوه‌رز
20. مارینا تاوەرز
21. سولی سکای
22. سولی ڤیو
23. شاری زه‌یتون
24. شاری ژیانه‌وه‌
25. ئه‌وین سیتی-دوو.
26. میران سیتی.
27. گراند بڵیڤارد
28. باشور سیتی
29. دیناسیتی دوو
30. تاون هاوس
31. شاری نه‌ورۆز
32. شاری وه‌به‌رهێنه‌ر
33. وه‌یس تاوه‌رز.
34. شاری دایك.
35. شاری بابان.
36. جوان تاوه‌رز
37. كه‌ڵینان تاوه‌رز (له‌نێوان توی مه‌لیك و ئه‌زمه‌ڕ).
38. چاوی سلێمانی
 
لە وتاری ئایندە وردەکاری زیاتریش ئەنوسم كه‌ ناوی ده‌ڵاڵه‌كان له‌خۆگرتوه‌. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە