کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رزگار رانگوری پێشمەرگە و نووسەر بە نەخۆشییەکی کوتوپڕ لە خەستەخانە کەوتووە

Monday, 05/06/2023, 13:53


لەلایەن کەسوکاری کاک رزگار رانگورەوە ئاگادارکراینەوە کەوا دوێنێ نیوەڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 04-06-2023،  کاک رزگاربەهۆی تێکچوونی کوتوپڕی باری تەندروستیی گەیەندراوەتە خەستەخانە لە شاری (گۆتنبرگ) لە سوید،  لەگەڵ گەیشتنی بۆ خەستەخانە، یەکسەر جەڵتە لێیداوە و بوراوەتەوە، پاش پشکنین،  دکتۆرەکان ئاگداری خێزانەکەیان کردۆتەوە، کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، بۆیە هەر دوێنێ یەکسەر نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە و ئیستا باری تەندروستی کەمێک جێگیرە و بەنیازن دیسان نەشتەرگەریی دووەمی بۆ بکەنەوە.
شایانی باسە کاک رزگار رانگور، یەکێکە لە نووسەر چالاکەکانی کوردستانپۆست، کە لە کاتی تەنگانە و ناخۆشییەکانی کوردستانپۆستدا لەگەڵماندا بووە و پشتی بەرنەداوین، نەترسانە قەڵەمەکای دژی دەسەڵاتی ستەم و گەندەخۆری دەسەڵاتدارانی پارتەکانی باشوور کارا بووە.

هەروەها کاک رزگار رانگور یەکێک بووە لە ئەندامە نهێنییەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران کە زۆر چالاکی نهێنی لە شاردا ئەندام داوە، کە دوایی لە تەمەنی 17 ساڵانەشدا لە ساڵانی 1982دا چۆتە دەرێ و بۆتە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تا  کارەسەتی کیمیاباران و ئەنفاڵ لە شاخ ماوەتەوە و بەرگریی کردووە. کاک رزگار لاپەڕەیەکی گەشی  سەروەریی بۆ خۆی و گەلەکەی تۆمار کردووە.
کوردستانپۆست لە کاتێکدا ئەم هەواڵە رادەگەیەنێت، هیوادارین بە زووترین کات تەندروستیی کاک رزگار جێگیر و باش بێت و بگەڕێتەوە ناومان.
سوپاس بۆ خاتوو ڤیانی هاوسەری کە وەک ژنێکی بەوەفا و دڵسۆز لێی دورنەکەوتەوە و بووە هۆکاری ئەوەی کە فریا بکەوێت و ژیانی لە مردن رزگار بکات.

کوردستانپۆست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە