بۆچی پۆپۆلیستە بەناو ئۆپۆزیسیۆنە ساختەکە، لەهەوڵی ترۆرکردنی کاراکتەری فاروق ڕەفیقدایە؟!

Saturday, 03/06/2023, 21:14


ڕەخنەکردنی زانستی و ئەکادیمی لەدۆخی سیاسی دەسەڵات یا ئۆپۆزسیۆن، کارێکی ئاسایی کەسانی ئەکادیمیی و زانستیە.


لەزۆربەی وڵاتان، "هەڵبەتە مەبەستمان وڵاتانی هاوچەرخ و دەسەڵاتە دیموکراسییەکانە"، هەردوو بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، وەڵامدانەوەی ئەرێنییان بەرامبەر بەم کارا هەیەو لەسایەیدا بەهەڵەو کەموکڕییەکانیاندا دەچنەوە.
بەڵام قسەکە لەسەر ئەمەیەی ئێرەیە، کام دەسەڵات و کام ئۆپۆزسیۆن؟!
بێگومان دەسەڵاتێک کەلەخەمی فەڕمانرەوایەتی ڕەواو ڕاستەقینەو دادپەروەرییدا.
ئۆپۆزسیۆنێک، کە خاوەنی دسکۆرسەو بەربنەمای هەڵەو کەموکڕیی و کێشەو بەدبەختییەکانی دەسەڵات، دێتە کایەی سیاسی و دەخوازێت هەموو ئەوانە نەهێڵێت، کە ئەو دەسەڵاتە خوڵقاندونی.
ژینگەی سیاسی ئێمە نە خاوەنی ئەو جۆرە لەدەسەڵاتەو نە خاوەنی ئەوجۆرە لە ئۆپۆزسیۆن و نە خاوەنی ئەوجۆرە لە کەراکتەری ئەکادیمیی و زانستیشە، زۆر بە کەمیی نەبێت.
تەنانەت گەشتووە بە ئاستێک بڕیاردەران لەچارەنوسی سیاسی ئەم هەرێمە لەغیابی دەسەڵاتێکی ڕەشیدو ئۆپۆزسیۆنێکی تەندروست، تەسلیمکردنەوەی بەڕێوەبردنی بەناوەند بە بەدیل بزانن و لە ئاسۆشەوە ئەمە بەڕوونی دیارەو بڕیارەکانی دادگای فدرالی هەرجارەو هەنگاوێکی ئەم پڕۆسەیەیە.
ڕەخنەکردنی فاروق ڕەفیق لە دەسەڵات یا لە ئۆپۆزسیۆن نەک هەر گوێ گرتنی بۆ نییە لەلایەنهیچ یانەوە، بەڵکو لە ئێستا لە کاردانەوەی دەسەڵات خراپتر بە ڕەخنەکردنەکانی، ئەو ڕەوتە پۆپۆلیستییە بێ دسکۆرسەی، کە بەناوی بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە خۆی دەناسێنێت، کەوتۆتە هەوڵی ترۆرکردنی کاراکتەری ئەم کەسایەتیە.

بۆ ئەمە دەکەن؟!

چونکە خاوەنی هیچ دسکۆرسێکی عەقڵانی و ئاڕگومێنتێکی ڕەوا نین و بۆ شاردنەوەی ئەم عەیبە سیاسی و عەقڵانییەش لە لە بوون و ناساندنیاندا، بە ناچاریی پەنا بە ترۆرکردنی کاراکتەری ئەم کەسایەتیە "فاروق ڕەفیق"دەگرن.
ئەگینا بەیانکردنی فاروق ڕەفیق، کارکردنە لە بابەتدا نەک لە خود داو دوورو نزیک نەیخواستووە لە خودە یان لە لێدانی کاراکتەرەوە لەو ڕەوتە بدات و نایدات، چونکە ئەو وەک توێژەرێک کەرەستەی بەردەستی بابەتە نەک خود، هەروەک ئەو کیمیا گەرەی لە تاقیگەیەکدا کاری بە کاربۆن یا گۆگرد یا نایترۆجینە بۆ کارەکەی نەک ئەو کەسەی کە ئەو کەرەستانەی هێناوەتە تاقیگەکە.
بەڵام ئەو ڕەوتە لەبری ئەوەی عەقڵانی لە ڕەخنەی فاروق ڕەفیق بڕوانێت بۆ ئاژوشتنی گالیسکەکە، ناعەقڵانی لە لێخوڕی گالیسکەکە دەڕوانێت.
ئەمەش ئەو حەقیقەتەیە، کە ڕەخنەو قسەکانی فاروق ڕەفیق دەسەلمێنێت، کە ئەو ڕەوتە چەنێک ناعەقڵانی و خۆپەرست و بەرژەوەندی پەرست و هەلپەرستی سیاسییە و لە کەلێن و ناشرینییەکانی دەسەڵاتەوە چۆن چۆتەوە بەنێو دەسەڵاتە کلیپتۆکراسییە پۆلیسییەکەی هەرێمدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە