یادکردنەوەکان لە پێناو چ ئامانجێک دا؟
Saturday, 27/05/2023, 18:30
هیچ میللەتێک لە دنیا دا هێندەی میللەتی کورد سەرقاڵی یادکردنەوە مێژوییەکان نییە!
میللەتی کورد بە درێژایی چواروەرزەی ساڵ سەرقاڵی یادکردنەوەکانیەتی وقەتیش دەرس و ئەزمون لە مێژوی شکستخواردووی خۆی وەرناگرێت!
لەم ڕۆژانە دا لە یادی ڕابردنی سەدەیەک لە پەیمانی لۆزان لە شاری لۆزانی سویس دا گردبونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و چەند سیاسەت مەداری کوردیش وەک عەبدوڵڵا موهتەدی و مستەفاهیجریی کە دوو هاوپەیمانی لالوت لەیەکی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی خۆیانن و هەر یەکەو بە شوێن بەرەیەکی جیاوازی شیونیستی و ناسیۆنالیستی تۆخی سەڵتەنەت و موجاهیدین کەوتوون بەشداردەبن و موهتەدی سەبارەت بەم پەیماننامە نگریسە قسە دەکات!
قسە لە سەر ئەم یادکردنەوانەیە کە هەر هەمووشیان یادکردنەوەی شکان و بێ دەسکەوتن هەتا ئێستاش پاش سەدەیەک و سەرەڕای ئەم هەموو خەبات بەرخۆدان و خوێن ڕژان و کاولکاری و ماڵ وێرانی و دەربەدەریە میللەتی کورد هەر لە شکست و پچڕ پچڕ دادەژیت و بێ چارەنوس و بێ دەوڵەتی خۆی و بێ سەربەخۆیی ماوەتەوە و نه ی توانیوە خۆی خۆی ڕزگاربکات و هەرچاوەڕوانی ڕوحم و ئیرادەی خوداکانە بێن ڕزگاری بکەن!
هەر لە ڕاپەڕینە عەشاییریەکانی ئاغاو شێخەکانی وەک سمکۆ و شێخ سەعید و شێح مەحمودو قازی مەحەممەد و بارزانیەکان و کێشەی جەلالی و مەلایی و هەموو شەڕەناوخۆییەکانی کوردستانەوە هەتا ئێستا ش میللەتی کورد هەر نەیتوانیوە لە گەردەلولە مەرگە ساتەکان تێپەڕبێت کە بەشی هەرە زۆری لە نه زاینی خۆیەوە سەرچاوەی گرتوە و نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکات.
هەر ئەمڕۆش کە دەبینین وە ک هەموو سات و کاتە مێژوییەکان سەرانی ئەحزابی کورد هەر لە هەوڵی سواربونی پاشکۆی داگیر که رانی ئێران و عێراق و تورکیا دان وقەت باوەڕیان بە هێزو توانای شۆڕشێکی نەتەوەیی نییە و نەش بووە.
قەت سەرکردایەتی حیزبەکانی بزوتنەوەی فەشەلی کوردایەتی نەوێراون خۆیان لە مەڕ لێکۆڵینەوەیەکی عیلمی و زانستیانە بدەن و بە بەشداری خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان مێژوی ئەم شکستانەو خەیانەتەکانی نێوخۆیی نەقد بکەن و دەفکری گۆڕانکاریەکی نوێتر دابن !
نەوێراون و ناش وێرن بزوتنەوەیەکی نەتەوەیی یەکگرتووی ڕزگاری بەخش بخوڵقێنن چونکین باوەڕیان پێی نییە و هەریەکە و دەفکری قۆزتنەوەی به رژەوەندی و دسەڵاتی حیزبی و کورسی خۆی دایە و نەک ڕزگاری نەتەوەیەکی بن دەست!
ناتوانن ڕاشکاوانە خۆیان لەم بزوتنەوە فەشەلەکلاسیکە کوردایەتیە ڕزگاربکەن چونکین قازانجی خۆیان لەم شێوە مانەوەدا زۆرتر ده بینن
هەروەک باشوری کوردستان کە نمونەیەکی زۆر زەق و ئاشکراو ڕوونە
قەت ناخوازن میللەتی کورد ئاوڕێکی نوێ لە پێشەوه ی خۆی بداتەوە و هێندە سەرقاڵی یادکردنەوەکان و شین و گابۆڕی سەر گۆڕستانەکان نەبێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست