Friday, 26/05/2023, 13:45
بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکانی ئەمەریکا بۆ نادیار،کە یەکێک لەهەرە گەورە زلهێز
وئابووری جیهان، گەیشتۆتە لووتکە، یان بەرە و هەرەس، یان هێورکردنەوە و کۆڵنج
شێلانی گیرفانەکان، ڕۆژ نیە کە دەیان بیربۆچوون نەدرێت بەگوێی گەلانی جیهاندا،
دەشبینن و دەشیبستین لە ڕۆژنامە و تێڤیەکان ئینتەرنیشتیشدا، هەواڵە هەرە
سەرەکەیەکە، هەروەکوو باسیشمان کرد، کە هەواڵەکە بۆتە هەواڵێکی جیهانی و گاریگەری
لەسەر هەموو جیهان دادەنێت بە نەرێنی، بەڵام لە ڕاستیدا نەکۆماریەکان، نە
دیموکراتەکانیش ڕاستگۆ نین، چ لەئامانجی هەواڵەکەیان، چ لەئەنجامی
هەواڵەکەیان،لەڕاستیدا هەردووکیان چەواشەکاری دەکەن، بۆ بەرژەوەندی پەرتەکەیان و
تاکە کەسیەکان.
نموونیەکی ئیجگار سوک وئاسان، کە هەردووکیان بەرژەوەندی کۆمپانیا خوێنخۆرەکان
دەپارێزن، دیموکراتەکان داهۆڵکیان بەرز کردۆتەوە، کەلە قەرزی قوتابیان خۆش بن،
کۆماریەکان دن، ئەگەر دیموکراتەکان لەخەمی ئەمریکەیکاندان، بۆ نزیکەی ٦ هەزار
ئەمەریکیان لە عێراق و ئەفغانستاندا بەکوشتدا، خۆ بەڵگەکان گەواهی دەدەن، کەلە
هەردوو ووڵاتی عێراق ئەفغانستاندا درۆیان کرد،یان لە شەڕی ڤێتنامدا٣٠٠٠٠٠ هەزار
ئەمریکیان بەکوشتدا، چ پەیوەندیەکی بەئەمەریەکانەوە هەبوو؟ نە ڤێتنام هەڕەشە بوو بۆ
ئەمریکا نە ئەفغانستان و عێراقیش، ئەمە کورتە نەمونەیەکە ئەگینا ووڵات نیە، کە
خوێنێ ئەمەریکی تێدا نەڕژابێت، کە هیچ دوژمنایەکی ئەمریکیان نەکردووە.
جەوهەری باسەکە بەکورتی و کوردی باس لەبەرهەم دەکات، کەچی بەرهەم بەش ناکات، کە
بەرهەمیش بەشی نەکرد، ئەوا ناچار دەبێت کە پارە قەرز بکات،کە شیر بۆ منداڵەکانی
دابین بکات، بەڵام قەرزەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، با وای دابنێن کە کەسێک
دوکانێکی هەیە، دوکانەکەی پارەی کارەباو کرێ دەکان و حەق دەستی کرێکاری پێویستە،
باوای دابینێن، کەحەق دەستی کرێکار و کارەبا و کرێ دوکان هەرهەمووی١٠٠٠ دۆلارە،
بەڵام بەرهەم یان دەست مایەکەی ٨٠٠ دۆلارە، ئەمە گەوهەری باسە ڕەسەنەکەیە، ئەو
لینکەی داشمناوە ئەنجامی دوکانەکەیە، کە چرکە و ژمارەیەکی تۆقێنەر هەژاری پەرە دەستێنێت، لینکەکە بکرەوە ببینە، کە چەند ترسانەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم گۆی زەویەمان دەتوانێت دەهێندەی ژمارەی ئێستای گۆی زەوی بە جوانی و ئاسوودەی بەخێو بکات.
https://worldpoverty.io/headline
ئەمەش پێوەری ئاستی قەرزەکانی وولاتانی جیهانە بەگشتی، بەدیدی خۆت ببینە، کە
https://www.usdebtclock.org/index.html
زیادبوونی قەرزەکانی، بەتایبەت وولاتانی پیشەسازی، یان زل هێزەکان، چۆن شێتانە بەرز
دەبێتەوە، هەروەها وەک کە دەیان جار باسمان لیوە کردووە، کە وولاتێکی زل هێزی وەک
ئەمەریکا تاڵانی لەهەر هەموو جیهاندا ئەنجام دەدات، تەنات کە هەر هەموو جیهان
"ئیگیلا میرکل" بە فریشتە دەجوێنێت، لە نهێیەکان بێئاگایە، ئەوا لە قۆناغی
دەسەڵاتدارێتی ئنیگلا ئەفەریقا تاڵانکراوە.
https://www.kurdistanpost.nu
سەرجەم دیاردەکان گەواهی دەدەن کە قەرەزەکان زیاتر و زیاتر دەبن، لەگەڵ ئەوەی
ووڵاتانی پیشەسازی و وولاتانی دیکەش تاڵان دەکەن، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمەکە بەشی
هەرهەموو دەکات،بێگوومان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست