کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م جاره‌ش پارتی مانۆر ناكات

Friday, 19/05/2023, 13:08


هه‌موو جارێك كه‌ هه‌ڵوێستی پارتی نه‌رمی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت ،خه‌ڵكی دڵسۆز له‌ خودا داواكارن ئه‌م كاره‌ی به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ بێت و راست بكات و به‌ڵكو خوایه‌ ره‌فتار و سیفه‌ته‌كانی گۆریبێت و شه‌قی زه‌مانه‌ كاریگه‌ری هه‌بێت و رێگه‌ی راستی گرتبێته‌به‌ر و میله‌تیش قوتار بێت له‌و كرده‌وه‌ نابه‌جێیانه‌ی له‌ به‌رده‌وامدانی له‌و شێوه‌ ململانێیه‌ی نێوخۆیی گوردستاندا, ده‌بێت بزانین یه‌كێتیش له‌و باره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ راستگۆ نیه‌ و لایه‌نه‌ بچوكه‌كانی تریش سه‌رقاڵی كاری تایبه‌تی خۆیانن و ناپه‌رژێنه‌ سه‌ر باری سیاسی كوردستان به‌ گشتی. 
به‌ پێی ئه‌و مێژووه‌ی ره‌فتاری پارتی و به‌ تایبه‌تی له‌ دوای راپه‌رٍین و ئه‌و مانۆرٍانه‌ی په‌یرٍه‌وی كردوون و  زۆر جار ئه‌ویتری به‌رامبه‌ری پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوون، له‌ كاتی لاوازی و پاشكه‌وتن و چه‌قبه‌ستنی باری سیاسی و نه‌بونی رێگه‌یه‌كی تر و كه‌وتنه‌ قه‌یرانیدا،  ئینجا به‌ ناچاری رووی له‌ چاكسازی و ئاشته‌وایی و مامه‌ڵه‌ی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا كردووه‌،  ته‌نها له‌وكاتانه‌دا زانیویه‌تی كه‌ هێز و كه‌سی تر له‌ مه‌یدانی سیاسی كوردستان بوونی هه‌یه‌ و ململانێی ئه‌و ده‌كه‌ن و ده‌بێت چاوی له‌وه‌ بێت و حسابی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت. بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌موان باوه‌ریان به‌ دروستیی سیاسه‌تی پارتی زۆر له‌ق بووه‌ و گرفته‌كه‌ له‌وێدا بووه‌ كه‌ چۆن متمانه‌ی پێ بكه‌یت و سیاسه‌تی ئه‌م حزبه‌ به‌ پاڵنانی هه‌ڵوێستی لاوازی ئه‌و و نه‌بوونی هۆكارێكی سیاسی ناجۆر له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیه‌وه‌ نه‌هاتبێت و وه‌كو هه‌میشه‌ بۆچونێكی كاتپی قۆناغبه‌ند نه‌بێت و له‌ كاتی نه‌مانی هۆكاره‌ راسته‌قینه‌كه‌ی دروستبونی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ خۆی له‌م مانۆره‌ش په‌شیمان نابێته‌وه‌ و پاشه‌كشه‌ ناكات له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی ( بێگومان، جگه‌ له‌ بۆچونی خۆی، ئه‌م سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ی  پارتی هۆكاری بابه‌تی خۆی هه‌یه‌ و ره‌فتار و سیاسه‌تی لایه‌نه‌كانی دیگه‌ی ركابه‌ری رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه‌ له‌م سیاسه‌ته‌كانی و تا ئێستاش بۆی چووه‌ته‌ سه‌ر و به‌رده‌وامه‌ بۆ خۆی له‌ سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه‌).
له‌م رۆژانه‌دا به‌ ناوی هه‌مه‌جۆر و به‌ تایبه‌تی یادكردنه‌وه‌ی شۆرش و بۆچونه‌كانی بارزان و مێژووه‌كه‌ی، راستیه‌كه‌ی و  له‌ بنه‌رٍه‌تدا له‌به‌ر هۆكاری راسته‌قینه‌ی خۆقورتاركردن له‌ سه‌ختی رێگه‌كه‌ی له‌ چوونه‌ پێشه‌وه‌ی له‌ رارٍه‌وی سیاسیی كوردستانی ئه‌مرٍۆ، ته‌كتیكێكی نوێی گرتۆته‌به‌ر و گوایه‌ ده‌یه‌وێت باری سیاسی كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ قووڵه‌ تێی كه‌وتووه‌  رزگار بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت هیچ كاتێك پارتی ئه‌وه‌نده‌ نه‌رم نه‌بووه‌ ، ئه‌گه‌ر زانیبێتی له‌ ره‌فتاری هه‌میشه‌یی خۆی گرفتی له‌به‌رده‌مدا نه‌هاتبێته‌ پێش  وبزانێت بێ گرفتی قورس ده‌توانێت له‌ ئامانجه‌ تایبه‌ته‌كانی  خۆی نزیك ده‌بێته‌وه‌. 
پاش ئه‌و هه‌موو شكستی سیاسیه‌ گه‌ورانه‌ی كوردستان به‌ گشتی، له‌ ده‌رئه‌نجامی شكستی په‌یرٍه‌وكردنی كاری سیاسی حزبیانه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی پارتی به‌ خۆی، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌كتیك نه‌بێت وا قۆڵی ئاسانكاری په‌یرٍه‌وكردنی پیاده‌كردنی ره‌فتاری  سیاسی گشتی میانرٍه‌وانه‌ی گرتۆته‌به‌ر و بۆ یه‌كه‌مجار ملی داوه‌ له‌ رێگایه‌ك بۆ ئاسانكاری له‌ چونه‌ پێشه‌وه‌ و قوتاربوون له‌و قه‌یرانه‌ زه‌به‌لاحانه‌ی كه‌ خۆیان دروستیلن كردووه‌ و هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ده‌رچوون له‌و قورٍولیته‌یه‌ی به‌ خۆیان دروستیان كردووه‌ و ئه‌و واقیعه‌ی بۆته‌ هۆكاری چه‌ندین ته‌نازول و ملدان بۆ خه‌ڵكی نه‌یاری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی عیراق. 
ئه‌م رێگایه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌ و خه‌ڵك به‌هیوایه‌ ته‌نها ره‌فتار و تاكتیكێكی كاتی نه‌بێت، به‌لكو ئه‌م گه‌له‌ به‌دبه‌خته‌ له‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی ئه‌م لایه‌نانه‌ی كوردستان رزگاری بێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت پرسه‌كه‌ی به‌ نیوه‌ ناچڵی ورێژه‌یه‌ك  شكستخواردوییش بێت به‌لایه‌كدا بكه‌وێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە