Monday, 22/05/2023, 10:06
روونکردنەوەیەکی زۆر لاوازە، ئەوە ٣٠ سالە، به ناو، ئێسک و پڕوسکی مەلا مستەفا لەم
شوێنەیە لۆ لە دوای چەند رۆژێک لە کردنەوەی یادگەی نیشتمانی سەردانتان کرد؟ نەدەکرا
وەک هاولاتیەکی سادە، بەبێ هاوڕێیەتەی بەرپرسی "مەزاری نەمران " و وێنەگرتن ئەم
سەردانە بکەی و ئەو دەنگۆ وگلەیی و .... بەدوای خۆت بەرپا نەکەیت؟
دەبوایە، بۆ مێژوو و پێگەی خۆتان، لە کردنەوە ئەو مۆزە و مۆنومێنتە قسەو هەلوێستتان
هەبوایە نەک بێدەنگی هەلبژێرن و ئەو سەردانە بکەن. نەت بیستووە "شووشە دەلێ بشکێم
باشترە نەک بزرێنگێم".
بەو سەردان و وێنانە ئێوە شەرعیەتان بە سیاسەتی پارتی و بنەمالەدا: هەموو
تاوانەکانی پارتی و بنەمالەی بارزانی بەرامبەر هەموو بزوتنەوەکانی کوردستان کە تا
ئێستا درێژەی هەیە.
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر ڵێوت غەشیمانە،
ئـەگـەر ژەهـریشی تێدابـوو، گوناهی خـۆتە بیـزانە،
باوەڕیش ناکەم جەنابتان نە غەشیم و نە بێ هۆشبن.
کارێکی ئاسایی کردوە ئەی ئازادی مانی چی ؟ پێوستی بەو ڕونکرنەوەیە نەبو هیچ هەڵەیەک لەو سەردانەیدا نەبووە
هەموی هەر شانازی بەڕابردوو ئێستای خۆیەوە دەکات !!!! کوردفرۆش ،خاکفرۆش ، سەرکردە ،بەرپرس،پێشمەرگە ،جاش ،ئیسلامی ،علمانی ،خائین ،شۆڕشگێڕ ،درۆزن ،ڕاستگۆ ،دز ،گەندەڵ ،دڵسۆز ،ترسنۆک بوێر...هتد کەس دان بەهەڵەی خۆیدا نانێت بۆیە حاڵمان ئەو حاڵەیە !
هەموتان فاتیحایەک قەرزارن پارتی سمێڵتان ئەتاشێ و ئاوێنەتان ئەیاتە دەست پەیجی
پەنجەمۆریش هی کاوە ئەمینی ڕووداوە ماستاو چییەکەی پارتی
پشکۆ نجم الدین باشترین نوسەر و پیاوی خاوەن موقف ، هەتا ئەزموون و یاد نەخوێنیتەوە نازانیت ئەو پیاوە چەند گەورەیە ، زۆر سوپاسی مامۆستا پشکۆ وە مامۆستا هەڤاڵ کوێستانی دەکەم کە بە دوو کتێبی جوان و بە سوود خەڵکیان حاڵی کرد کە لە سەردەمی شاخ چی گوزەراوە .
باوەڕمان کرد
هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، بەداخەوەم؟ !
کۆمۆنیست و چەپەکان باوەڕیان بەقاتیحە خۆێندن نیە
بەڵام ئێوەی چەپ و فاتیحە خوێندن؟!
تا ئێستا خۆی نە ناساندبو
کابرای مارکسی و چەپی عەیارە ٢٤ و فاتیحا بۆ مردو کوجا مەرحەبا؟
شەل نیە پای شکاوە
باشە چەپ چۆن فاتیحا ئەخوێنێ؟ چەپ و فاتیحا
ئەوەندەی کورد نووسەری خۆ خۆرو دەرباری هەیە،ئەوەندەی بیرمەندی درۆزنی نەتەوەی هەیە ،ئەوەندەی مێژوونوس بێ دایک و باوک هەیە بۆیە تاوەکو ئێستا و لە داهاتوێیەکی نزیکدا نابین نە بەنەتەوە و میللەت هەمویان ئەوەندە زەرەرو زیانیان بۆ کوردو شێواندنی کەسایەتی تاکی کورد هەبوەو هەیە وایان لێکردوە تاوەکو هەیە مەسینە هەڵگرو دەرباری سوڵتانەکان و خەسێنراوی دیوەخانەکانی بن .تاوەکو هەریسەو خواردنی باشی هەیە خەریکی پیاهەڵدان و شاخ درووستکردنە کاتێک جیا دەبێتەوە دەچێتە بەرەی بەرامبەر خەریکی هۆنینەوە و هەڵدانەوەی بن بەڕەی کابرای دوێنێە کە خواردنی چاکی پێدابوو .....
چاوەڕێ بکەی قەوم لێت رازی بن ، مەحاڵە ،
گرنگ ئەوەیە شوێن پێی ملا بەختیارت هەڵگرتووە بوویت بە مەسینە هەڵگری بارزانی
وەڵا کاکە هەر دەستت لێنەدایە باشتر بوو
شەرم مەکە بیدرکێنە ڕێبازی ملا بختیار بگرە
بۆ درۆیەک ۱٠٠٠پاساو بێنیتەوە دەبێیە ۱٠٠۱ درۆ گەیشت
پاش ئەو سەردانکردنەی بلەو بارزان، دوو ئەوەندەش کتێبت هەبن، هەمووی سفر دەبنەوە.
تۆ پێم بڵێ فاتیحات خوێند!؟
دۆڕاو نەڵێت بە هینمەوە دەتەقێت
بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە
تازە گەڕانەوەئ نییە
سەرکەوتوبیت ئەم کوردەی خومان بی ڕەحمانە بڕیار دەدات بەداخەوە
جاااا بۆۆ واا تووڕەیی...؟!! پارتی بوون تووڕەبوونی ناوێ،........
دەستتان خۆش بێت ماندوو نەبن
هەی تڕحێوووو
هیچ نیە گوێی پێ مەدە پارتی بوون لە سەرتاوە تۆزێ قوورسە دوای ئاسایی دەبێتەوە
ئازادی دەچی بۆ کوێ
سەری گا هەر دۆلە
پیری و چەندەها عەیب
٤٠ سال كه مه ك خاترمان بگره
دەبی وەبرێی!
جا باوەڕکەین
پەنەکە زووتر دراوە ئاشکرا کردنەکەی هاوکاتە لە گەڵ ئەشکەوتخانەکەی مەلا گوێ ی مەدەرێ ئەوەیش ئەبێ واتزانی بوو ڕادیۆیە هههههه
داوەشێیت
سەرتایەکی جوان کۆتیەکی قیزەوەن مەلا پشکۆ
وەڵا ئافەرین دەست خۆش وەڵامێکی پڕ بەپێستی خۆی
تڕحێو بەقسەی خۆت
كئ بينيوه تي سوزاني ده مي گه رم نه بيت !
هەر یەکەوبەبیانویەک بەیعەتی خۆی دا
بێ دەنگیت هەڵبژاردبا باشتربو ، گومانێکمان هەبو دەمان ووت فۆتۆشوپە ، ئێستا ئەوگومانەش نەما .
هیچ نیە ڕادیۆیە
من نەمدیوە نوسەر وەسفی خۆی بکات
دەبڕۆ ڕسوا
سکراب سیاسی
کاک حیکمەتش نەمرێ بەهۆی گەشتەوە سەردانێکی بلەوبارزان ئەنجام دەدات
گوێ مەدەرێ...بەرێچکەی مەلابەختیاردا دەڕۆی
ئای پیاوی درۆزن و ترسنووك و مونافڤ
یاخوا وا بێت بەڵام زۆر دوورە لە واقع
حەبە زەردەکەت خوارد پاساو مەهێنەوە
باوەڕت بە فاتیحە هەیە؟ ئەوە پرسیارەکەیە؟
باشە شوێنی تر نەبوو بۆ گەشت؟ تەنها بلەوبارزان نەبێت، زۆر ئاسایی یە سەردانی مەزاری نەمران بكەیت بەڵام بانێك و دە هەوا .......بانگی موحەمەد بەئاشكرا خۆشە
دەستخۆش کاک پشکۆ بەڕێزتان نوسەرو شاعیرو تێکۆشەری دێرینن، خاوەنی مێژوێکی جوانن، دەبێ بڵێم بەداخەوە پیاوپیاوانەو حزبایەتی سەقەت و پەقەت خەریکە ڕەحم بە مێژووی تێکۆشەرانی دێرینیشی ناکات..
ئاخر ئە تو چ ئیشت لە وێ هه بوو کە بانگێشت نە کرابووی دە توانی کاتێکی تر بچی
تۆباسی چی دە کە ی مە عریفە ی سیاسی چۆن هه ڵ دە نگێنی برام یە ک چە مک نی یە مە عریفە
ھەمومان ڕادوێیەک قەرزارین بەڵام درەنگ،و زو کەوتووە ھھھھ
كە ئێوە لە دەرەوەبوون شار زۆر خۆشبوو كێتێبی چی
ئیوە هەر هەمووتان نە سەرکردە بوون ، نە ئەندامی بالا ش بوون ! هەر هەمووتان بازرگان و حیزبی کۆمپانیا درووست کەر بوون ! ئاخر ئیوە جلەوی خەباتتان بە دەست بوو ، بۆیە فشە خەبات دەرچوو و میللەت لە خۆڵی ئەسپی گلاوی دەستی ئیوەدا کوێر بوو ! خۆزگە لە باشوور هەرگیز شۆرشی فشە نە بوایە ، ئیستا بارو دۆخی کورد زۆر باشتر دەبوو !
نییەتت هەرچی بوبێت پێچەوانەی بیروباوەڕووڕابردوی خۆتە
تۆش وات ئەزاننی رادوێیە بۆ ناچی بۆ حەلاوی باسکەیت
ئەگەر بزانی فاتیحە لۆ مردی دەچی یان نا ؟
مرۆڤێکی ناشرینی.
لە ئێستا و ڕابردووش ھەر فاشل بووى
عالاکولین لەوێ بویت
مولحید و فاتیحا ….٠
عوزر لە قە باعە ت خراپتر
راستیەکانی مێژوو بە تۆ ناشاردرێنەوە کاک پشکۆ نجم الدین حساب کردنی یەکیتی و شۆرشی نوێ لەگەڵ پارتی لە یەک تای تەرازودا زۆر ناحەقی یە و شواندنی راستیەکانە
هیچ نیه گویی مه ده ری هه موتان پارتی بونیک و مردنیک قه رزارن
بەخوا چاکی لێدەزانی کاکی ڕۆشنبیر عفیە لەکوێ لەوەڕ هەبوو بلەوەڕێ
خۆشیەکە لەوەدایە چاودێر بۆی بڵاو کردۆتەوە هههههههههههههه
وەڵای نــەک پشکۆ خۆڵە مێشیش نیت...
ههههه ڕادیۆی گەواو،،لەژێرەوە زۆرتان کلک زەردن
پیرۆزە جاتۆش چت کەمترە لە عارف ڕوشدی و مسعود حیدر و فڵان و فیسار
بێ سوعبەت
دانیشە فشەکەر
ھەمووان پێش بەڕێزت ھەر ئەو قسە قۆڕانایان کرد ، پەشیمانم لە خوێندنەوەی کتێبەکانت
ئەوانی تریش هەر وەکو جەنابت بەیعەتیان دا .
بەقەد قەندیل باڵای کتێبەکانتبێ لەڕەگ و بناغەی ناختدا گەر بچوکی و بونیەتێکی نافاشلی تیابێ کاریگەری نابێ
جه ب و فاتحه ئه وه فاتيحايش بؤ تؤ
دەڵێت ڤاتیحام لە گۆری بارزانی خوێند باشە تۆ باوەڕت بە ایسلام و دین هەیە
هيواش هيواش پشكوكان بوون به خوله ميش
جا کاک پشکۆ جەنابت چ کارت بەو مۆنۆمێنت و یاد و فاتیحا یە هەبوو !!!!! ئەمە جەنابت هەربە سودفە لەوێ بوویت !!! هەر بۆ سیاحەت و استجمام چووبوویت!!!ئاخر خۆت شک ئەخەیتە سەرخۆت !!کاکی برا جەنابت و سالارو مالار و کابرای چاودێر یەکێتیتان داڕزاند بەناوی چەپ و ئاڵاو عێراقچێتی و ..گەنجی کوردتان بەکوشتدا..ئنجا ئێستا هاتوون وەک سرکە گەڕاونەتەوە و فاتیحا وماتیحا دادەدەن لەسەر گۆڕی مەرحوم!!!! .. باشترە فاتیحا دادەن بۆ خۆتان بۆ تاوانەکانتان کە دەرهەق بەخەباتی ئەو خەڵکە کردتان !! تا ئەم نووسینەت تۆ کەسێکی خەباتکاری چەپی پاک بوویت لای من .. ئێستا هەموویت زەربی سفر کرد دەستت خۆش کە هەرنەبێت لەم تەمەنەدا چوویتەوە سەرپلێتە ئەسلەکەت
کاک حیکمەتیش بەقسە هەرهەمان بۆچونی تۆی هەیە،لەخۆو جوانبو فاتیحا
هیوادارین (كۆكاری ئهزموون و یاد ) بۆ هیچ شتێك نهفرۆشی,,,
دەڵێن کابرا گۆشتی نەدەخوارد کەچی داوای مەنجەڵی گۆشتاوەکەی دەکرد ، ئاخر تۆیەک کە هێندە پڕ مەعریفەی ، کتێبو خێڵو دیوەخانو ستەمکارو جاشو بەکرێگیراو لەکوێدا یەکدەگرنەوە
عوزر لەقەباحەت خراپترە
جارێ تۆبڕوات بەفاتێحانیەو ئەشت توانی نەچیتەسەرقەبری
یەکەم مەرحەلەی بە ئەندام بوون لای پارتی لای مەزاری مالا مصطفی ئەبێ بڵێی باوکی دووەمە. یەکەم مەرحەلەت بەسەرکەوتوی تێپەڕاند
بەسەری باوکت هەموقسانە نایخوا تۆش فت کتێبەکانیش باری ئیسترێکیش بن قیمەتیان نیە
کاک پشکۆی بەڕێز، من چەند جار سەردانی شاری سالۆنیکی یۆنانم کردوە، بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەداوم سەردانی مۆزەخانەی ئەتاتوورک لەو شارە بکەم. چەندین چار سەردانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیام کردوەو، بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەداوم سەردانی گڵکۆی فرانکۆ بکەم. چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری سالۆی ئیتالیا بووم، بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەدام سەردانی مۆزەخانەی مۆسۆلینی بکەم. منیش وەک بەڕێزتان زۆر تامزرۆی مێژووی مرۆڤایەتیم. بەڵام هەرگیز بیر و باوەڕم ڕێیپێنەداوم سەردانی مۆزەخانە و مەزاری تاوانکاران بکەم.
کاک پشکۆ دەبوایە ئەو مێژووەی خۆتت بپاراستایە وەکو شانازیەک بۆ مێژووی سیاسی خۆت و فکری چەپ بوونت . لانی کەم ئەو هەڵوێستەت نەنواندایە و توخنی ئەم حیزبە خێڵەکیانە نەکەوتیتایە کە دەستان سورە بە خوێنی چەندین ڕۆژنامەنووس و نوسەرو ڕۆشنبیر کە تۆ خۆت بە نووسەر دەزانیت و باس لە باڵای پەرتوکەکانت دەکەیت ! ، تۆ خۆت نوسەریت چۆن ڕیکلام بۆ بنەماڵە و حیزبی خێڵەکی و تیرۆریزم دەکەیت ؟!، چونکە تۆ لە سەر بیرۆکەی چەپ بوونت باجێکی قورستداوە . ناکرێت کەسێک خۆی بە قوربانی دەستی بیروڕای ئازادو چەپ بوون بزانێت کە چی بڕواتە سەر دامەزراوەیەک و کڕنۆش ببات کە گوزارشت لە موقەدەسی حزبێک دەکات کە دەستی هەیە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و گەنجان و تیرۆر کردنی رۆژنامەنووسان . کەس لاری لەوە نییە ڕەحمەتی مەلا مستەفا سەرکردەیەکی کورد بووەو شۆڕشگێڕ بووە بۆ قۆناغی خۆی هەموو کەسێک ڕێزی دەگرێت . بەڵام ئێستا گۆڕی ئەو بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری بە کار دەهێندرێت لە لایەن کەسانێکەوە کە خەمی کەسیان نيیە.
مامۆستا،،،خۆزگە ئەو گەشتەتان نەکردایە ،بۆ ئەوەی ناچارنەکرێی ئەو وێنە بەدە بگرن...خۆزگە ئەو وێنەیەت نەگرتایە.،خۆ ئێوە وەفدی حزب و نوێنەرایەتی وبە کاری ڕەسمی نەچون،دەبوا نەتهێشتایە وێنەتان بگرن.
كتیبهكهتم ریك له تهنهكهخۆلهكه كرد. یاداشتهكانیشت وهك تۆلهكردنهوه بوولهو حزبهی چهند سال خهباتت بۆكردهوه ناشیرینت كرد من وا بۆ دهچم زوری بۆیان نوسیبیتی
هەر کەس خاین و جاش بکاتە باش. خۆشی خاین و جاشە.
ئەوەی بەقەڵەم کۆت کردەوە، بەوێنەیەک دۆڕاندت ، ئاخر تۆ نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا نیت دەچیە مەزاری یادگای بارزانی بۆ وێنە دەگری ؟ بۆ فاتیحە لەسەر گۆڕی بارزانی باوک دەخوێنی پێموابێ کۆنە کۆمەڵە و چەپەکانی کوردستان تازە ڕاستیەکانتان بۆ دەردەکەوێ بۆیە ئاوا ڕوو دەکەنە ماڵە گەورە گەورەکە. ئەوە تۆ و مەلا بەختیار و فریدون عبدالقادر و ئازاد جندیانی و شێخ جەعفەر و ئەرسەلان بایز و دەیانی تر
کەس بروات پێناکات رون کردەوەکەش جێی گومانە
عوزر لە قەباعەت گەورەترە. ئەو توانی بچویتایەو فاتیحاش نەخوێنی و سەر مەزاری نەمران دورە لەو شوێنەی تۆ بۆی ڕۆشتویت
ئەگەر وەفدی ووڵاتێک و وەفدی حیزبێک نەبیت کە دڵنیاشم ئەو دووانە نیت بەدڵنیاییەوە پارتی هیچ کەسێک ناباتە سەرگۆڕی گۆڕ بەگۆڕان ئەگەر بەتەواوی پارتی بوونی نەناسێندرابێت بەڕێزیشت ڕێزم بۆ کتێبەکانت و بۆ ڕابردووت بەڵام ئەو وێنەیە بت
لە پەنای ئاڵای شۆڕش و ئەزمون و یاد دا ئەمە لەکوێووە سەرت دەرهانی .
تۆش نه رم کراوی
کۆمەڵە و فاتحا؟ ئاڵای شۆڕش و سەرقەبران؟ جون و ماسی ؟
نوسین ئەوەنە خویری بووە تۆش فیری بووی هەرچەند لەم جۆرە نوسینە بە نوسین دانانریت
خۆ پەنادانە لە تەنیشت کتێبەوە.
لە سەیران نەدەچوو
مادام هاوڕێی ملابەختیاری زۆرئاساییە بەنوێنەرایەتی ئەویش چوبی
عوزر لە قەباحەت گەورەترە
لهگهڵ رێزوو حورمهتم بۆت تۆ پارتیت وپێویستیش ناكات بیشاریتهوه
وازی لێ بێنن دیارە چوە بۆ قنگر ڕێی لەوێ کەوتوە ، هەرئێوەی نوسەر بون باسی خیانەت و تاوانەکانتان دەکرد ئێستا خێرە باتان داوە
مەدالیایی بارزانی وەرگت ھاوڕێ عزیز کەتەحسین شاوەیس پێش ئەو وەریگرت
..... دڵنیابە مەدالیای نەوسیروانیش بوایە و ھاوڕێ عزیز بمایە تائێستا ئەویشی وەرئەگرت
قیروسایی ئەکرد لە قوربانیەکانی پشتاشان وەک ئەوانەی بکربایەف و بۆڵ قامیش
...
بەداخەوە ھاوڕێ ھێمن ھەرچی کوژراو ڕۆیشت وەک ئاوی پار
.... فاتیحایەک بۆ گۆڕی بارزانی
....
دەبڕۆ درۆزنی سەرشۆڕ سەرتاپای مێژووت خاڵێکی گەشی تیانیە، گوم کردە کتێبەکانیشت کتێب چیە؟
ئەو شوێنەی لێی دەرکەوتوی یادگەکە نیە
ئاساییە برا تاکو نەمردووی پارتبونێک قەرزدار قەرزی خۆت داوەتەوە هەڵتنەگرتوە بۆ قیامەت پیرۆزە
مامۆستا نجم دین ی بەڕێز ... پرسیارێکی شەرعی نەک سیاسی
... ئەرێ فاتێحا بۆ مردوو جاھیزە یان نا
..... !!
مامۆستا پشکۆی بەڕێز بەڵکو خودا بارزانی ببەخشێ بەو فاتیحای خۆتوو خاتونی خێزانت
لەسار ھەموو تاوان و کوشتن و خیانەتێکی بەرامبەر گەلی کورد
...
مارکسی وفاتیحا خوێندن....
حەبە زەردەکەت خوارد شەرم مەکە تۆ چ پێویستت بەسەردانی مەزارو شێخو مەشایخ هەیە ئەوەی زمانی زۆر درێژ بێت دواجار ئەبێتە پارتی ...بەڵام تۆ ئازادی
ئێستا پارتی شایەدمانی پێهێناوی چوار رۆژی تر ئەتبینین وەکو عەبەی کوێخا مەبارەک بە شان و باڵیاندا هەڵئەدەی
دە ساڵ شۆڕشگێڕبی یەک ڕۆژ جاشێتی بەسە بۆ ئەوەی بیسڕیتەوە مامۆستا زین الدین تۆ حورمەتت بۆ ناوەکەەی خۆشت نەهێشت بە چوونت بۆسەر زێرابی مەلا مستەفا ، باڵای کتێبەکانیشت ناگەن بە یەک مەتری ئیعترافەکانت لای یەکێتی ،،من دەترسم نیازت بوو بێ سەردانی گۆڕی کاک ئارام بکەیت بەڵام چونکە چاو تاکە و تاکی بەرەو ئەولا ڕۆشتی و وەک چەخماخە ئەڵێ :هەر بە سودفە ..لەوێ هاودەنگی پاراستنت بینی.....کەسێک گرێ کوێرەی لەگەڵ ناوەکەی خۆیدا هەبێ بێ گومان نەخۆشە و جێگەی بەزییە ..هەقە وێنەکەی فاتیحاکەت بنێری بۆ "ماریا".....
ههههههه نایخوا قسەی زل هەمووکەس توانای وتنی هەیە .
بەڕێز ئەم بابەتەم بینی لەسەر بەڕێزت نووسرابوو، بەهیوای خوێندنەوە
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=92572
خۆشت دەزانی چ کە تنیکت کردوە ، بەبەڵگەی ئەوەی روت نەهاتبوو وینەکان لەم پەیجەی خۆتەوە بڵا بکەیتەوە . نوسەری ئەزموون و یاد خۆت کرد بە پوش و شقارتەیەکت پیوەنا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست