کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیکۆلای سارکۆزی زیندانی دەکرێ

Thursday, 18/05/2023, 23:41


دادگای پێداچوونەوەی وڵاتی فەڕانسە حوکمی سێ ساڵ زیندانی بە هۆی گەندەڵی بۆ سارکۆزیی بڕیەوە.لەو سێ ساڵە زیندانیەدا،ساڵێکی لە جیاتی زیندان لە ماڵەوە بە پێ بەندی ئەلەکتڕۆنی  پەسەندکراوە.دووساڵەکەی دیکەش بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.
هۆی سەرەکی ئەو حوکمەش ئەوەیە کە لە مانگی رەشەمەی ساڵی ٢٠٢١ تۆمەتی بەرتیلدانی بە دادوەرێک لەسەر ئیسپات کراوە.ویستوویە بەرتیل بدا بەدادوەرێک تا رێگای بۆ خۆش بکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی سەرکەوتن بە دەست بێنێ.هەروەها سارکۆزیش پەیمانی بەودادوەرە دابووئەگەر سەربکەوێ پلەوپۆستیی بەرزتری بۆ دابین بکا.
نیکۆلای سارکۆزی ٦٧ ساڵی تەمەنە ولە ساڵی ٢٠٠٧بە دەورەیەکی پێنج ساڵیدا ببوو بە سەرۆککۆماری وڵاتی فەرآنسە.لە سەر دەمی دەسەڵاتداریەتی ئەودا سیاسەتی دژە پەنابەریی دەوڵەتەکەی وی رووی لە پەرەسەندندا بووە.

وەرگێڕانەوە بۆ سەرزمانی کوردی: کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە