کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لایه‌نی ئه‌رێنی شكست و سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆگان

Monday, 15/05/2023, 20:12


به‌ یادكردنه‌وه‌ و خستنه‌رووی كرده‌وه‌ و سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ و دژایه‌تی و كوردكوژی ئه‌ردۆگان بێت و به‌ سۆزداریه‌كی سیاسیی رووت و نه‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نی  سود و قازانجی دوور مه‌ودا بێت، هه‌موومان له‌گه‌ڵ شكست و  كه‌وتن و تورٍدانی ئه‌ردۆگانین و به‌ ده‌رئه‌چوونی شاگه‌شكه‌ ده‌كه‌یه‌ن و چاوه‌رٍێی شتی باشتر له‌ كلیچدار ئۆغلۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر وته‌كه‌ی به‌رێز عوسمان بایده‌میر  لێكبده‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت:  به‌ ده‌رئه‌چوونی ئه‌ردۆگان ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتمان لێ ناكرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌رگای دۆزه‌خمان لێ داده‌خرێت، ئه‌گه‌روابێت هه‌ر باشه‌ و به‌ به‌ستنی ده‌رگایه‌ك ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ی دیكه‌ له‌ ئاراده‌بێت. به‌ڵام ته‌ماشای وه‌زعی ئۆردوگان و هه‌ڵوێسته‌كانی و بۆچونی وڵاتان و به‌تایبه‌تی زلهێزه‌كان و ئه‌مریكا و ئۆرپا  بكه‌ین، ده‌كرێت ئێستا باشترین هه‌ل بێت بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ی ئه‌ردۆگان و مانۆره‌كانی ده‌ریخستوون و هه‌وڵی ناچاركردنی بۆ سه‌لماندنی هه‌ر هیچ نه‌بێت مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی له‌ ناوه‌ندی بریار و سیاسیه‌تی توركیا بدرێت و ئه‌ردۆگان بگه‌رٍێنرێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی قۆناغی سه‌ركوه‌زیران بوونی و په‌یرٍه‌وكردنی رێبازه‌كه‌ی ئۆزال و گرتنه‌به‌ری پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ تۆیه‌ك بیروبۆچون و ره‌فتاری كڵیچدارئۆغلۆیه‌كی ئه‌تاتۆركی ده‌زانیت و باش لێی تێگه‌یشتویت و تا ئێستا به‌ ئاشكرا هیچ په‌یمان و رایه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی كورد  ده‌رنه‌بریبێت ، ئه‌وا شێمانه‌ی مامه‌ڵه‌ و سیاسه‌تی چاكی له‌مه‌ر كورد زۆر كه‌مه‌ و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ ده‌كرێت  ئه‌ردۆگانێكی زه‌لیل و داماو و په‌روباڵكراو و زۆر لاواز بكرێت و حزبه‌كه‌ی به‌ شێویه‌كی نابوت بمێنێته‌وه‌ ده‌توانرێت بخرێته‌ ژێر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ لایه‌نی نێوخۆییه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ باری سیاسی ده‌ره‌كیه‌وه‌ له‌ مه‌ر توركیای ئه‌ردۆگانی بروانین، ئه‌ردۆگانێك كه‌ ئه‌مریكا و ئۆرپا باش لێی تێگه‌یشتوون و ده‌زانن چۆن مانۆر ده‌كات و یاری له‌سه‌ر چه‌ندین په‌ت ده‌كات، ئه‌ندامێكی ناتۆیه‌ و شێخی ده‌رباری روسیا و ئێرانیشه‌ و دوژمنی سه‌رسه‌ختی یۆنان و ئه‌رمینیا و سوریایه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات له‌ هه‌ر سێلاوه‌ خۆی نزیك بكاته‌وه‌ و وه‌كو میارتگری عوسمانی هه‌وڵی گێرٍانه‌وه‌ی مێژوو ده‌دات و  به‌ دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌كتیڤی ناتۆ یاری ده‌كات، به‌ڵكو  وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كی روسیا و چین له‌ قرم خۆی ده‌نوێنێت, ئا ئه‌م سیاسه‌ته‌ دوفاقیه‌ وای له‌ رۆژئاوا كردووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ ئاواتی لاوازبوونیی ئه‌ردوگان بن و له‌و باره‌وه‌ كاریشیان كردووه‌, بۆیه‌ كورد ده‌توانێت له‌م باره‌دا زیاتر ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی له‌ گۆشه‌یه‌كدا قه‌تیش بكات و ده‌توانێت بواری یاریكردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئه‌ردۆگان له‌ رۆژئوا  فراوانتر بكات. بۆیه‌ ده‌كرێت كڵیچدار ئۆغلۆ سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت به‌ڵام به‌ جوڵه‌یه‌ك ده‌توانێت باری لاری توركیا و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا راست بكاته‌وه‌ و مه‌یدانی یاریه‌كه‌ بۆ كورد ته‌سك بكاته‌وه‌.
بۆیه‌ له‌ زۆر لاوه‌، ده‌كرێت له‌وباوه‌رٍه‌دا بین كه‌ ده‌شێت تا رٍاده‌یه‌ك خێره‌كه‌ له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان بێت و له‌ مه‌ودایه‌كی دووردا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی، فشاری زۆری بخرێته‌ سه‌ر و ملكه‌چی ئه‌مركیا و ته‌نازولی زۆرتر بكات له‌ پرسی كورد و دیموكراسیدا. 
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شكستی ئه‌ردۆگان له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ سودێكی كاتی هه‌بێت و وه‌ك روخانی  دكتاتۆرێك سودی بۆ هه‌موو گه‌لانی توركیا بێت، به‌ڵام به‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆگانیش، له‌ باری هاوكێشه‌ ده‌ره‌كیه‌كان و له‌خوێندنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ  باره‌كه‌دا سودێكی گه‌وره‌ی بۆ كورد هه‌بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە