پارتی هەڵەیەکی گەورەی کرد!
Friday, 12/05/2023, 18:06
پارتی وەک گروپێکی سەرلێشێواو و بێپرۆژە و بەکرێگیراوی داگیرکەران یا هێزێک و چەکێکی گرنگ بۆ بەکرێدان هەمیشە بەدوای ناوی گەورە دەگەڕێت بۆ دروستکردنی رۆژگارێک تا بیکاتە مایەی سەرنجڕاکێشان. پارتیی حزب نییە، ماڵباتێکە چارەنووسیان بەگەلی کوردەوە نەبەستاوەتەوە بەڵکو بە پرۆژەکانی داگیرکەرانەوە گرێداوە، کە دژی گەلی کوردن.
دوێنی ناوەندێکی کردەوە وەک یادگایەک بۆ مەلا مستەفا، ئەگەر لایەنی سیاسییەکەی لێبکەینەوە، دەکرێت بڵێین خاڵی بوو لە کتێب و مەعریفە، پڕبوو لە کەلوپەلی کەسێک کە ئەوەندە بایەخی نییە.
کەلوپەلەکانی چارلی چاپلن دوای خۆی قیمەتی هەبوو، لێ بەهای خودی چارلی چاپلن لە فلیمەکانیەتی کە شۆڕشێکی گەورەی لە ئەوروپا و جیهان ئەفراند. دیارە هەرگیز مەبەستم بەراوردی چارلی چاپلنی مەزن بە مەلایەکی بێسەواد نییە.
لە ناوەندی برۆکسل ئەو چایخانەی کە مارکس یاداشتیەکانی دەنوسیەوە گرنگە و دەکرێت واتادار بێت، لێ کتیبەکانی لەسەر مەتریالیزمی دیالێکتیک و میژووی مرۆڤایەتی و ئابوری سیاسەت، شۆڕشێکی لە مەعریفە و فەلسەفە ئافراند. بۆ ئەوانی دیکەش هەروایە.
پێغەمبەری ئیسلام شۆڕشێکی گەورەی لە ناو کۆمەڵگای دوورگەی عارەبی ئافراند.
ئەو کەسانە کاریگەریی ئەرێنیان هەبووە لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی، بۆیە بەو پێودانگە بێت ئەگەر لەواری سیاسەت و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە سەیری مێژووی مەلامستەفا بکەین، بەرهەمێکی ئەرێنی نەبووە، جگە لە شکست و هەڵاتن و کوردکوشتن و دووبەرەکی، تەنانەت نەیتوانیوە دادپەروەری لەناو هۆزەکەی خۆشیدا فەراهەم بکات، ئەوە سەرباری ئەوەی هەمیشە سەرچاوەی بەڵابووە بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان. ریشەی خیانەت لەناو کوردان تەنانەت لەناو مرۆڤایەتیشدا لە بنی دیرۆکەوە، خودی مەلامستەفا نوێنەرایەتی دەکات
هیچ نوسینێک یا دەستنوسێک یا گۆتەیەکی سیاسی نییە، بە کەسێکی یاخی دەستیپێکرد بە نسکۆ بۆ کورد و شکست کۆتایی نەهاتبێت.
پارتیی یا ماڵباتەکەی کارێکی خراپیان کرد بە کردنەوەی ئەو ناوەندە کە زۆرینەی کورد بە ناوەندی خراپەکاریی و خیانەت وەسفی دەکەن.
مەلامستەفا هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ حەسەن خەیری، کە خیانەتکارێکی گەورەبوو، بەلام راستگۆ بوو لەدوا رۆژەکانی ژیانیدا، وەسیەتی کرد گۆڕەکەی لە سەرەرێگایەک بێت هەر کوردێکی بەشەرەف بەوێدا تێپەڕی، تفێک لە گۆڕەکەی بکەن.
ماڵباتی مەلامستەفا ئەوەندەی حەسەن خەیری شەهامەتیان نەبوو بۆ ئەوەی وەسیەتەکەی حەسەن خەیری بۆ ئەو ناوەندە بکەن.
دەبێت ئەوە بڵێین کە رۆژێک دێت ئەو یادگایەی خیانەتە، دەبێتە ناوەندی تفبارانی مرۆڤە بەناموسەکان. گۆڕەکەی دەبێتە کەلاوەی پیسایی لێفڕێدان،
ناوەندێکە ناونیشانێکی هەیە، بۆیە بۆ تۆڵەکردنەوە، هاسانە و دەستیان دەگاتێ. بڕیار نییە پارتیی تاهەتایە ئەو دەسەلاتەیان هەبێت، لەکاتی لێکەوتنیان ئەو ناوەندە دەکەوێتە بەر لێشاوی تۆڵە و بەردبارانکردن.
حاجییەکان کاتێ سەردانی ماڵی خوا دەکەن، شەیتان بەردباران دەکەن، دوور نییە حاجی کوردان بۆ سروشتی کوردستان، بەرد بارانی ئەو یادگایە نەکەن و ببێ بە ناوەندی تۆڵەکردنەوە لە خیانەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست