کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مۆزه‌خانه‌كه‌ی بارزانی و كڵاو خستنه‌ سه‌ر من

Friday, 12/05/2023, 2:45


چه‌ند ساڵێكی پێش، هاورێیه‌كی په‌یكه‌رتاشم وتی: سبه‌ی ده‌رۆم بۆ هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵ نیت له‌گه‌ڵمدا وه‌ره‌. وتم ئیشت چیه‌ له‌ هه‌ولێر كاكه‌؟ وتی هاورێیان ده‌بینین و جه‌وێك ده‌گۆرٍین و زوو ده‌گه‌رٍێینه‌وه‌. وتم باشه‌. بۆ به‌یانیه‌كه‌ی كه‌ كه‌وتینه‌ رێ هیچ باس و خواستێكی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و بۆی رۆیشتووه‌ بۆنه‌گیٍَرٍامه‌وه‌  به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌رۆیشت كه‌  ئامانجی راسته‌قینه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی چیه‌ و بۆ چی ده‌رٍۆین. تاگه‌یشتینه‌ دورٍیانی هه‌ریر و نازه‌نین، وتی من چاوه‌رٍێی براده‌رێك ده‌كه‌م لێره‌ ده‌وه‌ستم با بێت. وتم زۆر باشه‌. دواتر دووئۆتۆمبیل له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاتن و هاورێ په‌یكه‌رتاشه‌كه‌ی منیش له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی به‌رٍێ كه‌وت بۆ بینینیان و منی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت, دوایی گه‌رٍِایه‌وه‌ و وتی كاكه‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌ ئیشێكمان هه‌یه‌ وئۆتۆمبێله‌كه‌م لێره‌ به‌جێ دێڵم و تۆ تێیدا دانیشه‌ و دواتر ده‌گه‌رێینه‌وه‌. منیش وتم كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌؟ وتی نازانم له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كاتمان پێ بچێت. منیش وتم مه‌عقوله‌ كاتتان پێ بچێت و منیش له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی تۆدا به‌ تاق و ته‌نیا لێره‌ بمێنمه‌وه‌؟ دواتر وتی ده‌باشه‌ مادام نامێنیته‌وه‌ با بزانم ئه‌و براده‌رانه‌ چی ده‌ڵێن . دواتر هاته‌وه‌ و وتی باشه‌ تۆش وه‌ره‌ له‌گه‌ڵماندا و گه‌شتێكه‌ و دونیا ده‌بینین و ده‌گه‌رٍێینه‌وه‌ . وه‌لحاڵ هاورێی په‌یكه‌رتاشم ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌وێ به‌جێهێشت و منیش كه‌وتمه‌ رێ و له‌ ئۆتۆمبیلێكی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سه‌ركه‌وتم، هه‌ر له‌و چركه‌دا بینێم كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن و( فه‌رهاد پیرباڵ)یان له‌گه‌ڵدایه‌ وئه‌و  سه‌رپه‌شتیان ده‌كات. كه‌ ئه‌م پیرباڵه‌ منی بینی كه‌ نه‌ ده‌یناسم و نه‌ش ده‌مناسێت و وه‌عد نیه‌ من له‌و ئه‌ركه‌یان ئاماده‌بم، زۆری پێ ناخۆش بوو ده‌موچاوی گۆرٍا. وایزانی من به‌ داواكاری خۆم رۆیشتووم بۆ ئه‌وێ، كه‌چی نه‌یزانیبوو من ئاگام له‌ مه‌حموی بێزه‌وان نیه‌. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌م براده‌ره‌ په‌یكه‌رتاشه‌ ئازیزه‌ی من به‌ قسه‌ی پیریاڵ كه‌وتۆته‌ رێ بۆ ئه‌وێ ، گوایه‌ فه‌رهاد پیرباڵ دیواره‌ په‌یكه‌ری مۆزه‌خانه‌كه‌ی بارزانی بێ هیچ ته‌نده‌رو شتێك به‌وی بدات و ئه‌ویش پاره‌یه‌كی باشی خه‌یاڵی له‌وه‌ ده‌ست كه‌وێت . تا ئه‌و كاته‌ من ئاگام له‌ هیچ كه‌ین و به‌ینێكی نێوان ئه‌وان نه‌بوو تاوه‌كو گه‌یشتینه‌ بله‌ و بارزان، ئاگام له‌ مردنی خۆم بوو ئاگام له‌م رێككه‌وتنه‌ ژێربه‌ژێره‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و هاورێ په‌یكه‌رتاشه‌كه‌م نه‌بوو . هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی گه‌یشتینه‌ شوێنی مه‌به‌ست و به‌رپرسێكی باڵای پارتیمان بینی و نانی نیوه‌رٍۆمان له‌وێ له‌ بارزان  له‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا خوارد و كه‌وتینه‌ رێ بۆ مۆزه‌خانه‌كه‌، له‌وێدا دواتر كه‌ فه‌رهاد پیربالًم به‌و وه‌زع و باره‌ لاواز و ملكه‌چی و زه‌لیلیه‌وه‌ بینی، كه‌ له‌به‌ر پێی ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی پارتی ده‌جوڵایه‌وه‌ و بچوكیی ده‌كرد، نه‌فره‌تم له‌ هه‌موو رۆشنبیرێك كرد و به‌ هاورێ په‌یكه‌رتاشه‌كه‌م وت ، به‌رێز ئه‌مه‌ كڵاوێكی ئاسنینه‌ تۆ له‌سه‌ر منت ناوه‌ و تۆ هه‌ڵوێٍستی من له‌مه‌ر ئه‌م حزبه‌  و ره‌فتار و سیاسه‌تی ده‌زانیت و هه‌ر هیچ نه‌بێت ئاماژه‌یه‌كت له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ بۆ من كردبا، هه‌ر له‌و شوێنه‌ جوێنێكم له‌ بنا گوێی ئه‌ودا و  قسه‌یه‌كی زۆر توندم كرد كه‌ جێگه‌ی نوسین نیه‌، وتم هه‌ر هیچ نه‌بێت شتێكت پێ بوتبام براله‌،  بۆ ئه‌وه‌ی بیرم له‌م كه‌تنه‌ بكردایه‌ته‌وه‌ و بریارێكم دابا، نه‌ك به‌م شێویه‌ گوایه‌ بۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك هاورێی هه‌ولێر دێین من بێنیت بۆ ئێره‌ ئازیز،ه‌كه‌م پاره‌ كه‌ی ئه‌وه‌ دێنێت كه‌ كڵاو بكه‌یته‌ سه‌ر من و خیانه‌تێكی مه‌بده‌ئیم لێ بكه‌یت. له‌وێدا هه‌موو شتێكم بۆ روون بووه‌وه‌ و  كرده‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره‌م به‌ خیانه‌ت له‌قه‌ڵه‌م دا و له‌و كاته‌وه‌ ببرای ببرای هاورێیه‌تیم له‌گه‌ڵدا پچرٍاند و بنبر كرد. 
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ دواتر فه‌رهاد پیرباڵیش خوائاسا كڵاوێكی جوانی كردبووه‌ سه‌ر ئه‌م هاورێ په‌یكه‌رتاشه‌ ئازیزه‌م و مافی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی پێنه‌دابوو، به‌ڵكو به‌ بێ ته‌نده‌ر دابووی به‌ كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌رتاشی كوردی رۆژهه‌ڵات  و هاورێی په‌یكه‌رتاشی ئازیزی منیش  جگه‌ له‌وه‌ی خیانه‌تی له‌من كرد ده‌ستی له‌ بن هه‌مبانه‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و پارتی به‌ به‌تاڵی ده‌رچوو. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە