کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مۆزە خانەی بارزانی سیمبوڵی جاشایەتی و خۆفرۆشیی

Thursday, 11/05/2023, 18:36


لە سەرشآسەی تیڤیەکی کوردیی لە باشوری کوردستان بینیم کە مەسعود بارزانی باسی کردنەوەی مۆزەخانەیەک دەکا بە ناوی مەلامستەفای باوکیان. هەر بەو بۆنەوەشەوە لە ساڵؤنێكی گەورە چەند سەت کەسێکی بانگهێشتن کردبووقسەی بۆدەکردن.ئەو مۆزە خانەیە (جاشخانە) لەسەرناوی بابۆی کوڕی کە پێناسەی مەلامستەفای باوکی پێداوەو ناویان ناوە مەلامستەفا سازکراوە.لە هەمووجیهاندا مۆزەخانە سیستم وبەرێوەبردن واتای تایبەت بە خۆی هەیە.مۆزە خانە شوێنی ئاسەواری دێڕین وپێگەیەکی دیرۆکیی گەلێک گرینگە بۆ ناساندنی فەرهەنگەکان ونەتەوەکانی سەر گۆی زەوی کە دیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش مێژوو تا سەردەمی ئێستامان.
بنەماڵەی بارزانی باش دەزانن کە کردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە تەنیا بۆ ئەوەیە کە جاشآیەتی وخەیانەتەکانی خۆیان پێ وەشارن.بێجگە لە مانەش ئەو پارەیەی کە بۆ دروستکردنی ئەو مۆزەخانەیە تەرخان کراوە لە گیرفانی خەڵك ودزیەتی نەفتی ئەو نیشتمانەیە.ئەوان پشتیان بۆ پەیداکردنی ئەو پارەیە نەهێشاوە. خۆزگە لە کاتی وڕێنەکانی خۆی، مەسعود بارزانی ئاماژەیەکی بە مۆزەخانەی ئاشبەتاڵی باوکی لە ساڵی ١٩٧٥ ومۆزەخانەی قیادەمووەقەت کردبایە.
مووزەخانەی مرۆڤ کوژێک:
پێدەچێ مووزەخانەی مەلامستەفای بارزانی،مووزەخانەیەکی دەوڵەمەندبێ.هەرچی لاپەڕەکانی ژیاننامەی ئەو جەللادە هەڵدەدەینەوە لاپەڕەیەکی ئەرێنی تێدا بەدی ناکرێ جگە لە تڕۆرو شکەنجەو زیندانی ئازادیخوازان.مرۆڤێک کە کوڕەکانی خۆی لە ترسی ئەوەی باوکیان نەیانکوژێ،پەنا بەرنە حیزبی بەعس وسەددام حوسێن،دەردەکەوێ ئەو مرۆڤە چەندە بێویژدان ودڵ رەقە.با لێرەوە چەند نموونەیەک ئاماژە پێ بکەم بەشکەم مەسعودی کوڕی بیخاتە ناودیوەخانی ئەو مووزەخانەیە ونیشآنی خەڵكانی ساویلکەی بدا.
ئەوڕۆ ٢٥ ساڵ تیدەپەرێ بەسەرکۆمەڵكوژیی شاری هەولێڕ کە پەڵەیەکی رەشە لە خەیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی.چەکدارەکانی بنەماڵەی بارزانی هاوشآنی جەندرمەی تورک لە ناو شآری هەولێر٨٣ کەس کە تێیدا رۆژنامە وان،سیاسەتمەداروهونەرمەندوگریلای بریندار،بە بێ ئەوەی هیچ بوارێکیان هەبووبێ بەرگریی لە خۆیان بکەن،شەهیدکران!
هەروەها،رۆژی ١٤ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ دەوڵەتی تورک بە یارمەتی راستەوخۆی چەکدارەکانی بنەماڵەی بارزانی وزیاتر لە ٢٠٠ هەزارلە سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەرپاڕتی کرێکارانی کوردستان،لەو هێرشەدامەسعود بارزانی بۆ خۆی راستەوراست بەشداربوووچاوەدێریی کردوە.
بونیاد نانی ئەو مۆزەخانەیە تەنیا قازانجێکی کە هەیەتی ئەوەیە،رێگا بە مرۆڤی هوشیاری کورد دەدا کە بە پێچەوانەی ئەو هزرە بڕوانن کە ئەو بنەماڵەیە بۆفریدانی خەڵكانی ساویلکە خۆیان ومەلای باوکیان مەزن نیشآن دەدەن.ئەرکی سیاسی وئەخلاقی وویژدانی ونیشتمانیی هەر تاکێکی کورد ئەوەیە کە کارنامەی چەندساڵەی کوشتن وتڕۆروشکەنجەی ئەو بنەماڵەیە لە قاو بدا.
کاتێک جەللادێک دەبێتە خاوەنی مۆزە خانە؟ئیتر ئەوە مێژوویە بڕیار دەدا.کۆمەڵگای وریا لە مێژوو تێدەگا،کۆمەڵگای خەوتووش ئەوەی بەسەر دێ کە لەو ٣٢ساڵەدا بنەماڵەی بارزانی بەسەریان هێناوە کە چی دەنگی لێوەنایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە