(بـوکـە سـورە)ی سەردار قـادر
Monday, 08/05/2023, 19:02
وێـژەی منـداڵان، بەشـێکی گـرنگە لە رۆشـنبـیریی منـداڵان. وێـژەی منـداڵان زانستی و هـونـەرە. گـرنـگی و کاریـگەرییـەکی زۆری لە دروستکـردنی کەسـایەتی دروسـت و لە رەوتی ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی منـداڵانـدا هەیە. گەشە بە دەروون و جەستەی منداڵان دەکات و زاخاوی خەیاڵ و بیر و هـۆشیان دەدات، رۆڵێکی گرینگیشی لە پەروەردەکـرن و رۆشـنبـیریکـردن و لە ئاراســتەکـردن و لە ئامـادەکـردنی منـداڵان بۆ داهـاتـوو هـەیە. لەبـەر گـرنـگی رۆڵـی وێـژەی منـداڵان، ئـەم سـەردەمـە بە (سەردەمی وێـژەی منـداڵان) ناودەبـرێت. بیرمەندان و نووسەران و پەروەردەکاران و توێـژێنەران و دەرووناسانێکی زۆی لە جـیهـانـدا سەرقـاڵ کـردووە.
وێـژەی تازەی منداڵانی کورد، لە وێـژەی کوردیدا، لـق و هـونەرێکی تازەیە و مێـژووی بۆ (١١٧) ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. کە تێکۆشەر و نووسەر و کوردستان پەروەری گەلـەکەمـان (ئەمـین عـالی بـەدرخـان:١٨٥١ ـ ١٩٢٦) لە ساڵی (١٩٠٦) دا، لە شاری (ئەسپارتە) ی یۆنـان ـ چونکە بەدرخـانی باوکی لەسەر کورایەتی دووریان خستبۆوە بۆ یـۆنـان ـ هـۆنـراوەیەکی، بە نـاونیـشانی (دەلالـیا زاروان ـ نـازی منـداڵان) نـووسی و لە رۆژی (٢٢/ نیسـان/ ١٩٠٦) دا، لە ژمارە (٦) ی رۆژنامەی (کوردستان) کە لە شاری (قـاهـیرە) دەردەچـوو، بە نـاوی خـوازراوی (زیـنـۆ) وە بـڵاوی کـردەوە. دەتـوانین ئـەو هـۆنـراویە، بە سەرەتـای سـەرهـەڵـدانی وێـژەی تـازەی نـووسـراوی منـداڵانی کـوردی دابـنێین. هـەر هەمـان هـۆنـراوە، لە ژمارە (٥) ی گـۆڤـاری (هـاوار) کە لە (دیمەشـق) بە کـوردی و عـەرەبی دەردەچـوو، لە رۆژی ( ٢٠/ گەلاوێـژی/ ١٩٣٢) دا بە هـەمـان ناونیشان (دەلالـیا زاروان) بڵاوکراوەتەوە. هەر ئەمـین عـالی بەدرخـان هـۆنـراوەیەکی تری بۆ منداڵان هـۆنیـوەتەوە و لە گۆڤـاری (هـاوار) دا بە ناونیشانی (لۆریا بەدرخان) وتا (لایـلایە بـۆ بەدرخان) ی بڵاوکردۆتەوە. کە کامـرانی کوڕی (د. کامـەران بەدخـان) دەلاوێنێتەوە، ئەو کاتە کۆرپەیەک بوو لەناو لانکـدا. دەقی تەواوی (لۆریا بەدرخان) م، لە پەرتـووکی (چـەپـکـێک لـە لای لایـەی دایـکـانی کـورد) دا بـڵاوکـردۆتـەوە، کـە لە سـاڵی (٢٠١٩) دا چـاپکـردووە.
بـەڵام وێـژەی زارەکی منـداڵانی کورد، مێـژوویەکی زۆر دێـرینی هـەیە، لەگـەڵ بـوونی گەلی کـوردمـان لـە کوردسـتانـدا، سـەری هـەڵـداوە. بـە سـەدان چـیرۆک و حەکایەت و نەزیـلەی ئەفـسانەیی و فـۆلکـلـۆری کوردیمـان بۆ منـداڵان هـەیە، کە بە (چیرۆکەکانی بەرئـاگـردان) ناویـان دەبـەیـن. شـایەنی باسیشە کـورد خـاوەنی کـۆنتـریـن لایـلایـە لـە هـەمـوو جـیهـانـدا، کـە مـێژووی بـۆ (١٤) هـەزار سـاڵ پـێـش ئێـسـتا دەگـەڕێـتـەوە. لایـلایـەش بەشـێکی گـرنـگە لە وێـژەی منـداڵان.
(لامارتین) دەڵێت:"جـوانـترین هـۆنـراوە لە سەرانسەری جیهـاندا لایـلایەی دایـکانە".
لە دوای راپەرینەکەی ساڵی (١٩٩١) لە باشووری کوردستاندا، زەمینە و هەلێکی باش بۆ گەشـەکـردن و پێشکەوتـنی وێـژەی منـداڵانی کوردمـان رەخـسا. لە رووی چەنـدێـتی و چـۆنـییەتی و داهـێـنانـەوە چـەنـد هـەنـگـاوێـکی باشی نـاوە. کـەوتـەسـەر پێـیەکـانی. ئەگەرچی تا ئێستاش لە ئاستی خـواسـت و پێـداویستیـیەکانی منـداڵانی کوردامـان نیـیە. ئەمـەش هـۆی خـۆی هـەیە. بەڵام سەرەڕای ئاستەنگـیـیەکانی بـەردەمی و پـشـتگـیری نەکردنی، لە سـایەی دڵسۆزی و هـەوڵ و پەرۆشی کـۆمـەڵـێک لە نووسەرانی بـواری ژانـرەکـانی وێـژەی منـداڵانی کـورد ـ ئەگـەرچی لـەچـاو ژمـارەی منـداڵانی کـوردەوە، ژمـارەیـان زۆر کەمـن ـ بـزووتنـەوەی وێـژەی منـداڵانی کوردمـان سـاڵ لە دوای سـاڵ بـەرەو پـێـشـەوە و داهـێـنان هـەنـگاوی نـاوە و دەنـێـت. ئەمـەش مـایـەی دڵخـۆشی و مـژدەیەکی گـەشبینیـیە بە داهـاتـوویەکی بەرز و شیاوتری وێـژەی منـداڵانی کوردمان.
یەکـێک لەو هـۆزانڤـانە ناسراو و دڵسۆز و خەمخۆرانەی پێشکەوتنی وێـژەی منداڵان. هـۆزانـڤـان مامۆستا (سـەردار قـادر)ە. لە ساڵی (١٩٦٤) دا، لە شـاری دەربەنـدیخـان لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی هـەر لەم شارەدا تەواو کردووە. لە ئێستادا نیشـتەجـێی شـاری سـلـێمانیـیە. مامـۆسـتا سـەردار لە سـاڵی (١٩٨٨) ەوە دەسـتی بە نووسینی هـۆنراوە بۆ منـداڵان کردووە. دانەبڕاوە درێـژە بە نووسـینی هـۆنـراوە و بە چالاکـییە هـونەریییەکانی منـداڵانی کوردمـان دەدات و خـزمەتێکی بەرچـاوی کـردوون. مامۆستا سەردار قـادر تا ئێستا پـێـنج نامـێلکەی هـۆنـراوەی بۆ منـداڵان چاپکـردوون، ناوەکانیان (جەژنانە، گالێسکەی باڵدار، بەلەمی کاغەزی، هەوری ژەنیار، بوکە سورە). ئەوەی ئێـمە لەم نـووسینەمانـدا کـردوومانەتە توێشوی باسەکەمـان (بـوکە سـورە) یە.
پەرتووکی (بـوکە سورە) بریتییە لە (٢٥) هـۆنراوە، لە هـۆنراوەکانی مامۆستا سەردار، کە لە ساڵی پـاردا (٢٠٢٢)، (١٠٠٠) دانـەی لێ چاپکـردووە. كاک (رامـان عـەبـدوڵڵا) دیـزایـنی بەرگی بـوکە سـورەی کـردووە. هـۆزانـڤـان و چـیرۆکـنووس و رۆمـانـنووسی منـداڵان، مامۆستا (ئەمـین مـحـەمـەد) یش، پێشەکییەکی پوخت و جـوانی بۆ نووسیوە.
مامۆستا سەردار قادر بە زمانێکی کوردی پەتی و شـیرین و سووک و ئاسان و رەوان، بەپـێی قـۆنـاغـەکـانی تەمـەنی منـداڵـی هـۆنـراوەکـانی هـۆنیـونـەتەوە، ریتـم و کـێـش و سـەروای هـۆنـراوەکـانیش هـیج گـیری و گـریـوگـۆڵـێکـیان تێـدا نییە. زۆر بە ئاسانی و ساکـاری هـۆنـراوەکـانی داڕشـتـوون. منـداڵان دەتـوانـن بە ئاسـانی چـێژێـکی زۆریـان لێوەربگـرن و بە ئاسانی لەبەریـان بکەن و بە دەنگ و ئـاواز و گـۆرانییەوە بیانچـڕن. مامۆستا سەردار، ئیلهـام و بیـرۆکەکانی هـۆنـراوەکـانی، لە ژیـانی منـداڵانی کورد و لە ژینگەی دەوروبەریـان و لە سـروشـتی جـوان و رەنگـین و قـەشـەنـگی کوردسـتانەوە بۆهـاتوون. هـۆنـراوەکانی ناو پەرتووکی "بـوکە سـورە" گەلێ بابەتی هەمەچەشنەیان لەخۆگـرتوون، ئەمانە ناونیشانی هەنـدێ لە هـۆنـراوکانین: (مـێروی ئاوریشـم، هـەور، بـاران، بـاوک، نـەورۆز، هـەنـگ، بـاخـچـەکـەم، قـوتـابخـانـەکـەم، بـوکـەکـەم، دایـک، چـۆلـەکـە، پەپـولە، بـوکـە سـورە، گـوڵـفـرۆش، هـەنجـیـر،... هـتد ).
وەکـو نمـوونە، تەنیا دووان لە هـۆنـراوەکـانی مامۆسـتا سـەردار قـادر بۆ خـوێنەران دەنـووسـین. مامۆستا سەردار، لە جیـاتی نـوقـڵ و گـەزۆ، چـەپـکێ هـۆنـراوی نـوێی شـیرین و ناسکی بە جەژنـانە پـێشکەش بە منـداڵانی کوردمـان دەکات. نووسیوێتی:
وەرن جــەژنـــــــــــــــانـەم پــێــــیـە
شــیـعـرێـــــــکی خـۆش و نـوێــــیـە
جـەژنــــــــــانـەکـەم شـــــــیـریــــنـە
دەڵــێی نـوقــــڵ و هـەنــــــگـویـــنـە
چـەپــــکێ شــــیـعــری نـاســـــکــن
لـە خـونـچـــــەی بـەهـــــــار دەچــن
وەک گـڕوگـــــــــــــــاڵـی مــنــــــــاڵ
بـــــزە دەخـــــــەنــە نــــاو مــــــــاڵ
بـە ئــــــــــاوازی خــــــــۆش دەدوێ
پــــــڕە لـە گـــــــــــۆرانــی نـــــــوێ
وەک پـەرســـــــیـلـەی بـەهــــــــارە
ئـای چــــەنـد مـــــزر و ئـــــــاودارە
پـێـشـکـەشـە بـە ئـێــوەی دڵـپـــــاک
مـنــــــاڵـی ژیــــــــــر و چــــــــالاک
لە هـۆنـرای (بـوکە سورە). بوکە سورە ناوی باڵنـدەیەکی پەڕ رەنگـینی جـوان و دەنگ خۆشە، لە جـۆرەکانی چـۆلـەکە و شالـوورە (بلـبل) ە. لـەم هـۆنـراوەیەدا بـوکە سورە بە زمـانی کوردی خـۆی بە منـداڵانی کـورد دەنـاسێـنـێـت. منـداڵان تا تەمـەنی پێـنج سـاڵان، خەیـاڵـین و بـاوەڕ بەوە دەکەن کە ئاژەڵ و باڵـندە، وەکو مـرۆڤ، دەتـوانـن بەو زمـانەی بیـانەوێـت قـسە بـکەن. مامـۆسـتا سـەردار، نووسـیوێـتی:
بـوکــە ســـــورەم رەنـگ رەنـــــگـم
خـۆشــــــــن ئــــــــاواز و دەنـــــگـم
کـلـــــــکــم رەش و ســــــــــــپـیـیــە
ســەریـشــــــــم قـــــــــــــــــاوەیـیــە
ســـەر بـاڵـــەکـــــــــــــــــانــم زەردە
نـاخــــــم ســــپـی و بــێـــــــــگـەردە
هـــاوڕێـی کـەنــــاری و قـومــــریــم
لـە دەشـــــت و هــــــــــەردا دەژیــم
گـەردنـــــــم رەنــــــــگی ســـــــورە
دەنــــــــــگــم وەکـــو شـــالـــــــورە
کـە بـە ئـــــــــــــــازادی دەفـــــــــڕم
بـەرەو ئـاسـمـان بــــــاڵ دەگــــــــرم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست