کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستا هێمن و چەند ڕاستێک بۆ جیلی ئەورۆ و داهاتووی نێشتمان

Sunday, 07/05/2023, 18:34


ئەوڕۆ 29 خاکەلێوە 38 سال بە سەر کۆچی دوایی شاعیری گەوڕە و میڵی کوردستان و ئەندامی مەکتەبێ سیاسی و کۆمیتەی ناوندی پێشوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا  تێدەپەری هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم وەک ڕێز گرتنێک بۆ ئەو گەورە مرۆفە  کە هەموو ژیانی خۆی لە پێناوی گەل و نێشتمان و کوردایەتیدا و خزمەت بە ئەدەب و کولتوری کورد لە چوارچێەوەی شعر و هەلبەستدا تەرخان کرد و لەو پێناوەشدا زۆری چەرمەسەری و دەربەدەری و لە دواوە ڕا خەنجەر لێدان و ناو ناتۆڕەی ناڕەوا و بە دور لە ئەخڵاق و هەموو یاسا و ڕیسایەک لە ڵایەن   هاوریانی پێشوی خۆی لە ڕێبەری حیزبی دێموکراتدا کە لەو پەری بێشەرمیدا لە سەر جیاوازی بیروباوەر گرتیان و بەندیان کرد و خۆیندنەوەی  شعرەکانی و پەیوەندی کردن بە مامۆستا هێمن  لە ڵایەن کادر و پێشمەرگەوە وەک هێلی سور دیاری کرا و ئەگر کەسانێکێش بە نەهینی سەردانیان کردبا بێگومان لە ڵایەن تاقمی خۆسەپێن و خۆبەزلزان لە ڕێبەری حیزبدا توشێ ڵێ پرسینەوە و سەزادان دەکرا کە لەو باڕەوە بە دەیان نمونە لە بەردەستدا هەیە بەڵام بۆ چێ ئەو کردەوە ناڕەوایانە لە گەل مامۆستا هێمن کرا ؟!
هەروەک لە سەڕەوە ئاماژەم پێکرد مامۆستا هێمن تا کاتی گەرانەوەیان لە تاڕاوگە و عیراق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پاشانیش لە کۆنگرە چواری حێزبدا کە بۆخۆشم یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆنگرەیە بووم سەڕەرای ئەوەی ئامادە نەبوو خۆی بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوندی بەربژێر بکات بەڵام بە دەنگی تەواوی ئەندامانی کۆنگرە وەک ئەندامی ئیفتخاری کۆمیتەی ناوەندی بە چەپلە ڕێزانیکی بێ وینە لە ڵایەن ئەندامانی کۆنگرەوە   دیاری کرا و ڕێزی لێگیرا 
لە دوای چەند مانگیک بە سەر گیرانی کۆنگرە  و داسەپاندنی شەر بە سەر کوردستاندا لە ڵایەن کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە ناکۆکی بیروباوەر لە نێو ئەندامانی ڕێبەری حێزبدا لە سەر پەیوندی حیزب لە گەل حکومەتی بەعسی عیراقدا و ڕێگا چاڕەی ئاشتیانە و ڕاوەستانی شەر لە کوردستاندا سەری هەلدا و لە ئاکامدا ژوماڕەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری کە بە گروپی حەوت کەسە ناودیر کران لە گەل بەشێکی زۆر لە کادر و پێشمەرگە لە کاتێکی زۆر هەستیار دا بە هاندانی حیزبی تودەی ئێران ، جیا بوونەوەی خۆیان بە  نێوی پیرەوانی کۆنگرەی چوار بە سەرکردایەتی مامە غنی بلوریان لە حیزب ڕاگەیاند کە یەکیک لەو کەسانە ڕەوانشاد مامۆستا هێمن گەوڕە  شاعیری کوردستان بوو .
لە دوای جیابوونەوەی ئەو بەشە لە ئەندامانی حیزب لە ڵایەن بەشەکەی دیکەی حیزبەوە بە سەرکردایەتی ڕەحمان قاسملووە و تاقمی دەوروبەری لە سەر جیاوازی بیروباوەر و شێوەی بەریوە بردنی خەبات بریاری گرتن و کوشتن و بێ حورمەتی کردن بە جیابیران دەستی پێکرد و لەو پێناوەشدا بە داخەوە ژوماڕەیک کەسی بێ تاوان کوژران و بە دیل گیران و زیندانی کران .
لە دوای جیا بوونەوەی کادر و پێشمەرگە مامۆستا هێمن بێ ئەوەی هێچ چەشنە هاوکاریک لە گەل گروهی 7 کەسە بکات زۆر موحتەرمانە لە گوندەکەی خۆی لە شیڵاناوی لە پال مقری پێشمەرگە خەریکی کشتوکال بوو  بەڵام 
بە داخەوە لە ڵایەن ڕێبەری حیزبەوه بە هۆی ڕق و قینیک کە پێشتر لە مامۆستا هێمنیان هەبوو  بریاری دەستبەسەر کردنی درا و لەو پەری بێشەرمی و زۆر بێ ئەدەبانە و دور لە هەموو ئەخڵاقیک لە تەمنی پیریدا بۆ ماوەی نیزیک بە دوو مانگ بەندیان کرد و بێحورمەتیان پێکرد و لە ڵایەن کەسێکی کۆنەپەرست و جێ گومان لە گەل مخابرات و ئستخبارباراتی بەعسی عیراقی وەک عەوڵای حەسنزادە ناسراو بە حەیاکی  ناوی جاشە پیرەیان خستە پالی ، پاشانیش بە هۆی گوشاری بیرورای گشتی و کەسانی سیاسی و ڕوناکبیر  لە دوو بەشی باشور و ڕۆژهەڵاتی نیشتمان ناچار بوون ئازادی بکەن مامۆستا هێمن لە دوای ئازاد بوونێشێدا لە خزمەت بە فەرهەنگ و ئەدەبێ کوردیدا کۆلی نەدا و لە ڕێگای  گۆفاری سروەوە تا کاتی وەفاتی ئەو پەری خزمەتی بە نەتەوەکەی کرد ، 
بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە و مڕۆف سەری سور دەمینی ڕێبەری حێزب بۆ داپۆشێنی کردەوەی تاوانباڕانەی خۆیان لە ڕاگەیاندن و مێدیاکانیاندا زۆر هەلپەرستانە و لە ترسی بیرورای گشتی و خۆل لە چاوی خەلکردندا کۆری بۆ دەگیرن   و لە سالیادی وەفاتێدا یادی دەکەنەوە و شینی بۆ دەگێرن و فرمێسکی بە درۆی بۆ هەلدەڕێژن بێ ئەوەی هێچ ئاماژەیەک بە کردەوەکانی خۆیان بکەن کە دەرحەق بە مامۆستا هێمن کردویانە نازانم چوون شەرم نایانگری و خەجالەتی ناکێشن؟! 
لە کۆتایی دا دەلێم مامۆستا هێمن سەرەڕای ئەو هەمووە کردەوە ناجوامیرانەیە کە لە لایەن ڕێبەری حیزبی دێموکراتەوە  دەرحەق بە جەنابتان  بە ئەنجامیان گەیاند و ویستیان لە پێش چاوی گەلەکت بخەن سەریان دای لە بەرد و ڕوڕەشیان بۆ مایەوە  و ناو و یادت بۆ هەموو کات  لە نێو دڵی میڵۆنان کورد بە زیندویی ماوەتەوە و دەمێنێتەوە .
ڕەوانت شاد و یاد و ناوت هەرمان بێت مامۆستا هێمن 

داوا لە خوینەرانی بەڕێز دەکەم زۆر بە جوانی ئەو پارچە شعڕە گوێ ڵێبگرن 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە