داهاتوی قوربانی و جەلاد
Tuesday, 02/05/2023, 10:58
ساڵێک لەمەو پێش لەیەکێک لەتیڤیەکان بەرنامەیەک هەبو لەسەریادی ئەنفال و دۆخی قوربانیانی جێماوی کارەساتی ئەنفال لەو بەرنامەیەدا بەندە وتم ڕۆژێک دێت ئێمەو مانا ناوێرین باسی جاشو موستەشارەکان بکەین ، چونکە دادگامان لێدەگرن و دەمانخەنە کونجی زیندان وائیستە بەرەبەرە سەرەتای ئەو دۆخە دەرکەوتوە ئاماژەکان قسەکەی ئێمە پشت ڕاست دەکەنەوە، هاوڕێ علی مەحمود و ئەو برادەرەی کەئەو کۆنە موستەشارەی بەسزا گەیاند دەگیرێن و سزایان دەدرێت موستەشارو ڕەفیق حیزبیەکانیش بەموچەی زەبەلاح و پلەی باڵای سەربازی خانەنشین دەکرێن وەزارەتی شهیدانیش بێدەنگ لیژنەی مافی مرۆ ڤی پاڕلەمانیش بێدەنگی هەڵدەبژێرێت کوڕە جاش و ئیستقبارات و قوەخاصە ش لەولاوە خاوەن کۆمپانیاو لەشکرو فەوجی تایبەتن قوربانیانیش لەدۆخێکی تاقەت پڕو کێنی لێوان لێو لەزەحمەت کێشان ژیان دەگوزەرێنن ، ئەوانەی ئەنفال و کیمیابارانی ئەم میلەتەیان کرد حیزبەکان هەریەکە بەپێی بەرژەوەندی خۆی دۆستایەتی و پەیوەندی لەگەڵیان دەبەستن فەوجو سریەو لەشکری تایەتیان بۆدەکرێنەوە دیوەخانانەو نەسریەی قەبەقەبەیان بۆ سەرف دەکرێت قوربانیش جارێکی تر ئەتک دەکرێتەوە لەناودەبرێت زیندانی دەکرێت موچەی دەبڕێت لەسایەی حکومەتی خۆماڵیدا چالاک وانان ڕۆژنامەنوسان کونجی زیندان چاوەڕوانیانە لەکاتی وتنی وشەیەکی ڕاستیدا لەسەر کۆمێنتێک چەندساڵ زیندانی دەکرێت ئەمانەو چەندین تاوانی تر دەرحەقە بەقوربانی و کەس و کاری دەکرێت گەر یەکێکیش دەنگ بەرز بکاتەوە بەسیناریۆیەک بێدەنگی دەکەن ئیتر ئەو سیناریۆیە تاکوشتن و ژەهر خوارد کردنیش دەڕوات بۆیە زۆرجار کۆمەڵگە بەرەو خەساندن بێدەنگ کردن دەبرێت حورمەت و قیمەت بۆ نوسین ڕۆشنبیر سیاسەت نامێنێت وەک ئەوەی ئیستە دەرحەق بەقوربانیانی جینۆسایدی گەلی کورد دەکرێت جەلادەکانی دوێنێ شۆڕش گێڕی ئەمڕۆن قوربانیەکانی دوێنێ تاوان بارانی ئەمڕۆن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست