له یادی کۆچی36 ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ند (فه‌ریقه کوێر) دا
Tuesday, 02/05/2023, 10:31
له ناو هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند، بوون و ده‌بن. نه‌ته‌وه‌ی کوردیش یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که بێبه‌ش نییه له‌و مرؤڤه به‌هره‌مه‌ند و کارا و سهرترۆپکانه.
ئه‌گه‌ر به سه‌رنجه‌وه سه‌یرێکی دیرۆکی نه‌ته‌وه‌ی
کورد بده‌ین، ده‌بینین ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی دنیا، گه‌لێک مرۆڤی کارامه و بیرمەند و سەرکردەی لێهاتو و خۆبه‌خش له‌ناو چین و توێژه جوداکانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا سه‌ریانهه‌ڵداوه.
نمونه‌ی ئه‌و مرۆڤانه، ئۆجەلان و خانێ جه‌زیری، سەجادی و مەسعود محەمەد که‌ریمی ئه‌له‌که، حه‌سه‌ن زیره‌ک،ئایشه‌شان، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، مه‌رزیه‌ی ره‌زازی، گۆرانی بیژی به ره‌گه‌ز جوله‌که دایکی جه‌مال، حه‌سه‌ن زیره‌ک، سه‌ی ئه‌سکه‌ر، قاله مه‌ڕیی، گۆران، پیره‌مێرد، شێخ ره‌زا، ره‌فیق چالاک، و مه‌لای گه‌وره..تد. بێگومان ئه‌م کهڵهژن و پیاوانه، ته‌نیا چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کن، له‌و هه‌زان، هه‌زار ئه‌ستێرانه‌ی که له ئاسمانی ئه‌م کوردستانه ژێرده‌ست و داگیرکراوه‌دا تا مرۆڤ بمێنن هه‌ر دره‌وشاوه و ده‌بریسکێنه‌وه.
یه‌کێک له‌و مرۆڤه خاوه‌ن به‌هره و خۆشه‌ویستانه، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێکی مه‌زنی به کهلهپوڕی نهتهوهکهییمان کرد، کاک فه‌ریق حه‌مه‌ساڵح حسێنه، ناسراو بە ( فه‌ریقه کوێر).
کاک فه‌ریق یه‌کێکه له‌و که‌ڵه مرۆڤانه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێت شانازی پێوه بکات.
کاک فه‌ریق له دایک و بابێکی هه‌ژار له 21.05.1922 هاتۆته ناو جیهانی نادادیهوه، هه‌ر له منداڵیه‌وه، تێکه‌ڵی چین و توێژه‌کانی کؤمهڵ بووه، له نزیکه‌وه هه‌ستی به ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ژاران کردووه، به تایبه‌ت هه‌ژارانی گوند نیشین، که چۆن له لایه‌ن شێخ و ئاغاکانه‌وه ده‌چه‌وسانه‌وه.
ساڵی 1937 باوکی کاک فه‌ریق، بۆ بژێویی خێزانه‌که‌ی، به خۆی و خێزانه‌وه، رووده‌کاته گوندی (کرپچنه)، به کاری جووتیاری و وه‌رزێریه‌وه و کشتکاریەوە خه‌ریک ده‌بێت، له هه‌مانکاتدا، ده‌روێشیش خولیای سه‌ری ده‌بێت. به‌م جۆره ئه‌م زارۆکه له نزیکه‌وه تێکه‌لآوی ئه‌و ژیانه پڕ ئازاره‌ی باوکی ده‌بێت. ئه‌و ره‌وشه گه‌لێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و کارهکتاری فه‌ریق داده‌نێت.
فه‌ریق یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ده ده‌گمه‌ن و نوکتهبازانهی کورد، له راستیدا، ئه‌م جۆره مرۆڤانه ده‌گمه‌ن و دانسقه‌ن. هونه‌رمه‌ند کاک فه‌ریق خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به که‌له‌پووڕی گه‌ل و خاکه داگیرکراوه‌که‌ی کرد. فه‌ریق به نووکته و چیرۆکه ساتیرهکانی، هه‌میشه شانبه‌شانی چه‌وساوه‌کان دژی چه‌وساندنه‌وه و داگیرکردن تێکۆشاوه. ئەو کۆڕ و شه‌وئاهه‌نگه نێو ماڵه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، که سازی ده‌کردن، پاشان له‌سه‌ر بەکرە و کاسێت تۆمار ده‌کران. خه‌ڵکی به په‌رۆشه‌وه گوێیان له‌و کاسێت و بهکرانه ده‌گرت. نوکته و چیرۆکه‌کان زوو ده‌بوونه ویردی سه‌رزمانی خه‌ڵکی. فه‌ریقی کارامه و هونه‌رمه‌ند، گه‌لێك چیرۆکی ره‌سه‌نی کوردی و گه‌لێک گێرانه‌وه و به‌سه‌رهات و وشه‌ی کوردی له نه‌مان ده‌رباز کرد. ئه‌و مرۆڤێکی به‌توانا و بلیمه‌ت بوو. زۆر له‌و چیرۆک و بهسهرهاتانهشی ده‌گێڕایه‌وه که به‌سه‌ر خۆشی هاتبوون. به‌ڵام زرنگ و هۆشیاری ئه‌و مرۆڤه له‌وه‌دابوو، هه‌م ئه‌کته‌ریکی بلیمه‌ت، هه‌م دهرهینهرێکی کارمه بوو، ئه‌و چاک ده‌یزانی چۆن ئه‌و به‌سه‌رهاتانه بگێڕێته‌وه. خه‌ڵکی به خۆشییه‌وه گوێبست و تامەزرۆی بن، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا بلیمه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌سه‌لماند.
گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر ژێرده‌سته و داگیرکراو نه‌بووایه. فهریقهکهی ئێمه‌ش ئێستا له دووتوێی رووپه‌لی رؤژنامه و له به‌رگی په‌رتووکه جیهانی و شاشه‌ی سینه‌ما و ته‌له‌فیزێۆنه جیهانیه‌کانی و کەناڵە میدیایەکاندا، به به‌رگی کوردی و مشکیه جوان و کلآشه هه‌ورامی کرد و بالآبهرزهکهیهوه، خه‌ڵکی به تامه‌زرۆوه، سه‌یریان ده‌کرد. هه‌روه‌ک چۆن سه‌یری چارلی چاپلن به شه‌پقه و پێلآو و گۆچانه‌که‌یه‌وه ده‌که‌ن.
به‌ڵام چیبکه‌ین له‌ناو چاوی ره‌شی بعظی زکای گه‌وره
ئه‌گه‌ر خڵقت نه‌سیبی مه‌حکومی ئه‌م ده‌وره نه‌کردایه،
خوا عالم، له کام عه‌رشت ئه‌سو داوێن.
وه‌کو تۆوی گوڵی ده‌م _ با له‌سه‌ر به‌ردێکی ره‌ق ئه‌ڕوین. (گۆران)
کاک فه‌ریق خاوه‌نی چه‌ندان کاسێتی قسه‌ی خۆش و نوکته و په‌ندی کورداری و به‌سه‌رهاته. به‌لآم سه‌د مه‌خابن، تاکو ئێستا ئاوڕێک له‌و گه‌نجینه نه‌ته‌وه‌ییه نه‌دراوه‌ته‌وه. به هیوای ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانی کۆبکرێته‌وه و له ئه‌رشیڤدا بپارێزرێت.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر کورته‌یه‌ک له ژیانی هونه‌رمه‌ند، ده‌مه‌وێت، هه‌ندیک نوکته له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند که له دۆست و ناسیاوان بیستومه ده‌رباره‌ی کاک فه‌ریق بگێڕمه‌وه.
کاک که‌ریم پیاویکی ناسیا و به‌ته‌مه‌ن له من گه‌وره‌تر بوو، به‌لآم دۆستایه‌تیمان خۆش‌بوو، گێڕایه‌وه گوتی:" ساڵی 1963 زه‌عیم سه‌دیق به‌خۆیی و سوپاکه‌یه‌وه ده‌ورووبه‌ری شاری سلێمانی بۆردومانباران کرد، ئه‌و کاته ئێمه له گوندی (زڕگویز) بووین، فهریقیشمان له‌گه‌ڵدا بوو، ناچار له‌به‌ر تۆپبارن دامان به به‌ری (قه‌راخ)دا، کاتێک گه‌یشتینه قه‌راخ، ناوچه‌ی قهراخیش درایه به‌ر رێژنه‌ی گوله تۆپ. له ناکا و یه‌کێک هاواری ده‌ستپێکرد که سه‌یره‌که‌ین فه‌ریقه، هاواری ئه‌کرد ئه‌یگوت: (ئه‌ی هاوار ئه‌م زه‌عیم سه‌دیقه سه‌گبابه بۆ وازمان لێناهێنێت، هه‌تا له (زڕگوێز) بووین، خشکه‌یی ئهیهاویشت، ئێستا هاتووینه‌ته (قه‌راخ) کردوویه‌تی به ههلآوگرتهیی."
کاک که‌ریم ده‌یگوت:" ئه‌و ماوه‌یه‌یی که له قه‌راخ ماینه‌وه ناچاربووین، له‌ترسی تۆپباران له ژێر ئه‌و گاشه‌به‌رد و کون و که‌له‌به‌رانه خۆمان ده‌شارده‌وه، فهریقیش راست و چه‌پ سێ قه‌د فیشه‌کی له خۆیدا بوو، به‌ڕۆژ له ناو ئه‌و ئه‌شکه‌وت و بن تاشه به‌رد دا خۆی ده‌شارده‌وه و نه ده‌هاته ده‌ره‌وه. کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه، یەکێک لەوانە (عومه‌ر سامسام) و ئه‌وان.. ئه‌م چه‌ند دێڕه هۆنراوه‌یان به‌سه‌ر فهریقدا هه‌ڵگوتبوو...!
(به‌شان و شه‌وکه‌ت ئه‌ڵێی رۆسته‌می... بڵێین سی که‌سی، هێشتا هه‌ر که‌می.
فیشه‌ک لغهکهت سێ قه‌د ته‌واوه... نیوه‌ی له شه‌ڕی جهبها ته‌قاوه.
شانت داهێشتووه له‌ناو ئه‌شکه‌وتا... جه‌بهه نابینی مه‌گه‌ر له خه‌وتا.)
کاک که‌ریم ده‌یگوت:" کاتێک فه‌ریق گوێی له‌م هۆنراوه‌یه ئه‌بوو پێئه‌که‌نی."
فه‌ریق ئه‌یوت:(ئه‌م گۆلکه ئاره‌بانه، له خه‌ویشدا راکهڕاکیانه به دووامانهوه.)
کورته‌یه‌ک له ژیانی هونه‌رمه‌ند...!
له 12.05.1922 له خێزانێكی هه‌ژاری چه‌وساوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه له گوندی (تاڤان) سه‌ر به شارۆچکه‌ی (قه‌راخ) له دایک بووه.
سێ برا و دوو خوشکی هه‌یه، دوو زڕبرای تریشی له دایکه‌وه هه‌یه. ژنی هێناوه و خاوه‌نی کچێک و دوو کوڕه. له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی خه‌بات له نزیک ئاماده‌یی سلێمانی کچان ده‌ژیان. له شاره‌وانی سلێمانی (چاو‌دێر) ده‌بێت، جارێک له شاره‌وانییه‌وه فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێده‌که‌ن که رێگا به ده‌ستگێڕ و ئاره‌بانه ده‌ستییه‌کانی ناو بازاڕ نه‌دات که راوه‌ستن، به‌لآم کاک فه‌ریق ئه‌و فه‌رمانه ده‌داته دوواوه و ده‌ڵێت:"ناتوانم دڵی خه‌ڵکی زویرکهم."
ساڵی 1967 له لایه‌ن ده‌سه‌لآتدارانی (ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزمی ئێراق) وه به بیانوی ئه‌وه‌ی که به ئامێری بێته‌ل هاوکاری شۆڕش ده‌کات، ده‌گیرێت و ماڵه‌که‌ی ده‌پشکنن و حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌که‌نن، بۆ بێته‌له‌که ده‌گه‌ڕێن، پاشان ره‌وانه‌ی (هه‌یئه‌ی که‌رکوک) ی ده‌که‌ن و بۆ ماوی (شه‌ش) مانگ دهنگوباسی نامێنی و بێسه‌ر و شوێن ده‌کرێت. پاش ئه‌وه به‌رده‌رێت و چه‌ند جارێکی تریش له‌سه‌ر کوردایه‌تی ده‌گیرێت. له‌م سالآنه‌ی دووایشدا دهستهلآتدارانی ده‌وڵه‌تی ئێراقی داگیرکا‌ر کاسیه‌ته‌کانی له تۆمارگه و بازاڕدا یاساخ ده‌که‌ن و ناهێڵن بفرۆشرێن. کاک فه‌ریق مرۆڤێکی کارکه‌ر و لهشسوک بووه، ساڵ 1954 بۆ بژێوی ژیانی خیزانه‌که‌ی، له (پردی عه‌لافان) له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، چایخانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه و کاری چایچێتی ده‌کات. له سالآنی هه‌فتاکاندا، ماستاوی ده‌فرۆشت، یان به خۆی و جه‌زۆ قاوه‌که‌یه‌وه له ناوبازاڕ قاوی ده‌فرۆشت.
خیزانی کاک فه‌ریق خیزانێکی نیشتیمانپه‌روه‌رن، بۆ کوردایه‌تی برایه‌کی به ناوی (جه‌مال) گیانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی به‌خشیووه. کوڕێکی کاک فه‌ریق له‌سه‌ر کوردایه‌تی ده‌گیرێت، بریاری له سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێڕاقی کۆلۆنیالیزمه‌وه ده‌درێت، به‌لآم له لێبووردنی گشتیدا ئازاد ده‌کرێت.
وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه هونه‌رمه‌ند فه‌ریق زۆر رێزی له هاوڕێیان و دۆست و ناسیاو گرتووه، گه‌لێک ئاره‌زووی له میوانداری و رێزی له میوان گرتووه
ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگادار بم هونه‌رمەند (کاسێتی ڤیدیۆ) ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له دۆست و هاوڕێیانیدا له شه‌و ئاهه‌نگێکدا تۆمارکراوه. خۆشبه‌ختانه ئه‌و کاسێته‌ی پارێزراوه.
له 18.06.1987 دڵه گه‌وره‌که‌ی هونه‌رمه‌ند به مه‌رگێکی کوتوپڕ له لێدان که‌وت. له گردی سه‌یوان به باوشی خاکه داگیرکراوکه‌ی سپێردرا
به هیوای ئه‌و رۆژه‌وه ژیانامەی ئه‌م هونه‌رمه‌ند و سهربازهونانه، نامه) و بکرێتە بەرنامەی خوێندنی فێرگەکان بە نەوەکانی گەلەکەمان ئاشنا بکرێن.
که‌ی میلله‌ته‌که‌م وه‌کو میلله‌تان، ده‌سه‌لآتدار بێ رۆژێ له رۆژان..
فه‌رمان ببه‌خشێ به په‌یکه‌ر تاشێ سه‌رو پهیکهرتان بۆ دابتاشی.
(نه‌مر خالید زامدار)
هه‌ندێک له‌م زانیاریانه له کاک (که‌مال) برای کاک فه‌ریق وه‌رگیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست