کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارلەمانتارێك و راوٍێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان لە قافدا گیران

Friday, 28/04/2023, 15:31


ماوەی زیاتر لە دووساڵە لەگەڵ چەندین قوتابی و خوێندكاری ئەم هەرێمە كە نمرەمان زۆریش بەرزە، چونكە كوڕەفەقیر و بێ واستەین حكومەت رێگامان پێنادا لەسەر ئەركی خۆمان لەوڵاتانی تر بخوێنین بەوبیانوەی مەلەفی خوێندنمان لە (وەزارەتی خوێندنی باڵا) بۆ ناكەنەوە و ئەگەر هاتینەوە تعدیل شەهادەكمان بۆ ناكرێت!
بەڵێ لە هەرێمی كوردستان، هەڵگرتنی چەك و ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵەت بە سوكە واستەیەك ئازادە، بەڵام خوێندن و شەهادەی بەرزمان بۆ حساب نیە.
ئەوەی زۆر جێگەی گومانە، بەپێی یاسا و رێنماییەكان هیچ فەرمانبەر و موچەخۆرێكی حكومەت مافی ئەوەی نیە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمانگەكەی خۆی بخوێنێت، بەڵام بەبریاری تایبەت و بەگەندەڵییەكی گەورە رێگە دراوە بە پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و راوێژكارێكی گۆران تا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمی و لە ماوەی پۆستەكانیاندا لەزانكۆكانی دەرەوەی وڵات بخوێنن كە ئەوانیش -مەم بورهان قانع-ی كۆنە كاندیدی گۆران و پەرلەمانتاری نەوەی نوێ یە كە لە قوبرس ماستەری خوێند و  -مجید ساڵح-ی راوێژكاری بزوتنەوەی گۆرانە كە ماجستیرو دكتۆرای لەزانكۆی سنە خوێندوە.
ئەم پارلەمانتار و راوێژكارە چۆن بەخێرایی فێری زمانی قوبرسی و فارسی بوون و بەكام یاسا لەماوەی پۆستدا توانیویانە لە وڵاتانی بێگانە بخوێنن؟ تكایە با بۆمان بڵاوبكەنەوە تا هەزاران ئاواتە خوازی شه‌هاده‌ی بەرزیش بەرچاویان ڕوون بێت.
داواش لە لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی كوردستان و راگەیاندنە بوێرەكانیش ئەكەم كە بەدواداچوون بۆ ئەم كەیسە بكەن چونكه‌ ئێستا له‌وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مانیش به‌په‌له‌ خه‌ریكی تعدیل شه‌هاده‌كانیانن
 چونكە گەندەڵی و فەسادی یەكێتی و پارتی، بیانو نیە بۆ دوو حیزب كە خۆیان بەئۆپۆزسیۆن ناساندووە  نوێنەرەكانیان دەرگای فەسادی ئەكادیمی بۆ بخرێتە سەرپشت.

https://www.facebook.com/mam.qanie1/


تێبینی:

به‌پێی یاسا مۆڵه‌ت به‌هیچ كارمه‌ندێ نادرێ به‌بێ بوونی مۆڵه‌تی خوێندن، ماجستێر و دكتۆرا بخوێنێ به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات، به‌ڵام پارله‌مان چاوپۆشی له‌م بریاره‌ كردووه‌ و چه‌ندین مانگ ئه‌م پارله‌مانتار و راوێژكاره‌ كۆرساتیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندووه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە