کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتی پەردە (2)

Monday, 17/04/2023, 20:03


چی لە زیندانەکانی پارتی ئازادی کوردستان و  لە سێبەری بارزانییەکان  دەگوزەرێت

نووسەر ڕێبوار
وەک بەڵێنمان دابوو پشتی پەردەکان لاپەڕە دوای لاپەڕە ئامادە دەکرێ و بڵاوی دەکەینەوە تا میللەتی بەش مەینەتی ڕۆژهەڵات و پیاوانی مەیدانی سیاسیی کورد رووی راستەقینەی کەسایەتی سیاسییەکانی گۆڕەپانەکە بناسن و بزان چ زاڵم و ناپیاونێک خۆیان لەژێر ناوی پێشمەرگە و کوردایەتی خۆیان حەشارداوە، و بەناوی کوردایەتیەوە چ جەنایەت و چ سەودایەک بەخوێنی لاوانی رۆژهەڵاتەوە دەکرێ.      
ده روژ له مانگی یەکەمی، ۱۴۰۰ رویشت کە ئیدریس ڕەحیم زادە بە کودی ئاسایشی/001-042-609357/کە لە پاک
ناسراو بە چیاکۆ بووە و لە شاری سولەیمانی سەرقاڵی کار  ئەبێت لە کارگای  m.d.f و جۆشکاری. بە پلانی شەخسی حسەین یەزدانپەنا و رێباز شەریفی و ئەردەڵان خوسرەوی و هاوکاری موکری یەزدانپەنا دەکێشرێتە هەولێر و دەسبەسەری دەکەن.
    ئیدریس کە خۆی چوار ساڵ پێشمەرگە بوو لەو حیزبە و باش دەیزانی سەرۆکی پارتی ئازادیی خەریکی چییە و باش تێگەیشتبوو کە بەناوی کوردایەتیەوە چ دەگوزەرێ، دەستی کردبوو بە نووسین و رخنە گرتن و قسەکردن لەگەڵ ئەندامان و پێسمەرگەکانی هاوڕێی لەو حیزبە و نەیدەزانی کە  لەژێر چاودێری پیاوەکانی ڕاسپێردراوی حسەین یەزدانپەنایە و کەوتۆتە ژێر قین و غەرەزی کەسانێک دەیانەوێ وڵات دروس بکەن بەڵام ناتوان تەحەمولی رخنە و دەرکەوتنی راستی  کارە هەڵەکانیان  بکەن. 
  ئیدریس کە لە پاک بەچیاکۆ ناسڕا بوو و بە لایەنگری حیزبی دیموکراتی دەکرد، لە سەر ڕخنە و گلەیی دایم  لە ژێر چاودێری دەبێت و چەن جار لە لایەن ئەردەڵان خوسرەوی یەکێک لە فەرماندە پێشووەکانی ئەو حیزبە  هۆشداری پێ دەدرێت کە واز لە گلەیی  دەربارەی حیزب بێنێت، بەڵام ئیدریس گوێ  نادات و چەن جاریش لە لایەن ڕێباز شەریفی یان "غەفوورە سوور"  هەڕەشەی گیانی لێ ئەکرت . بەوتەی چەن سرچاوەی ناو حزب و کەسانی  هەلاتوون ئیدریس (چیاکۆ)لە ریگای کەسێک بە ناو سەرکەوت"میلادساعدی" کە لە سولیمانیە لەگەڵی هاوکار بووە و وەلی لە ژیرەو کار بۆ پارت ئازادیی ئەکات بە پلان حسەین یەزدانپەنا و رێباز شەریفی و ئەردەڵان ئەیکێشنە هەولیر و  لەلایەن کوڕی  حیەین یەزدانپەنا رێبازشەریفیەوە دەگێرێ و ئیستا لە ناپاک شار زیندان کراوە.
سەرکەوت برا و خۆیشکیشی  لە ناو پاک ئەبن بە ناو "هیوا" و "رۆژان"، رۆژان  دەسی هەس لە دزین چیاکۆ ، ڕۆژان خۆی وەک ئەندام بە چیاکۆ ئەناسێنێت و  داوای لێ ئەکا  چیاکۆ (ئیدریس) بچێتە هەولێر بۆ لای و هەر لەویا ژیان بکن ،میلاد ساعدی ئەزانی چیاکۆ  کەفتە ناو پرۆژەی دەسبەسەرکردنی مافیاکانی رۆژهەڵات و هانی ئەدا کە بچن بۆ هەولێر و بە شەریکی کار بکەن لەوێ، پاشان دوو نفری ئەچن بۆ هەولێر و قەرار تک روژان دا ئەنن  ولی لە رۆژ یەکەم رۆژەوە تا کاتی گرتنی ئیدریس نازانی "روژان" خویشکی میلادە و ئەمە نەقشەی جەنڕاڵی مافیای پارت ئازادییە و بەداخەوە لەساری هەولێر کە پارتی بارزانیەکان خاوەنیە و پشتیوانی حسەین دەکا لەوێیا، دەسگیری دەکەن و دەیبەنە پاکشار.
   لە ناپاکشار، ئیدریس لەژێر فشار و تێهڵەدانی پیاوەکانی رێبازی ناشریفدا ئێعتراف بە ئیتلاعات بوون دەکا و گرفتاری  ئەو باندە دەبێ کە بەناوی کوردایەتی و جیاوازی خوازیەوە دەس لە گیان و ماڵ و شەرەفی کورد ناپارێزن.
  لەم  پشت پەردەیەدا چەندین بەڵگەی بڵاودەکەینەوە کە لەو فیلمە گیراوە کە سەرکەوت برای هیوا بە پلانی حسەین، چیاکۆ دەکێشێنێتە هەولێر لەگەڵ کودی ئاسایشی چیاکۆ، ئەگەریش پێویستبوو فیلمەکەی کامڵ هەیه کە ئاخر جارلە سلێمانی پێکوە لەکارگە دەچنە دەرەوە وبۆ هەولێردەچن.
جێ ئاماژەیە هەموو ئەو زانیاریانە بە بەڵگەوە لەوکەسانە وەرگیراوە کە دوای هەڵاتنیان لە پاک لای ئاسایش پارتی  و پۆلیس هەولێر
 درکێندراون. درێژەی قیادەی موەقەت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە