کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌رێمى كوردستان وەک ناوه‌ندی دابه‌شكردنى مادەی هۆشبەر له‌ جيهاندا (بەشی یەکەم)

Friday, 14/04/2023, 20:30


مێژوى بازرگانى مادەی هۆشبەر له‌ژێر ده‌ستى بنەماڵه‌ى بارزانى
مادەی هۆشبه‌ر چۆن به‌ده‌ستى پارتى وه‌ك چه‌كێك به‌كار هێنرا
بانده‌كانی دابه‌شكردنی مادەی هۆشبەر له‌ژێر ده‌ستی كامه‌ به‌رپرسه‌كانی پارتیدا كارده‌كه‌ن؟
ڕێگا سه‌ره‌كيه‌كانى دابه‌شكردنى مادەی هۆشبەر له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ جيهان
به‌م زنجيره‌ ڕاپۆڕته‌ تێروته‌سه‌له‌ وه‌ڵامى ته‌واوى ئه‌م پرسانه‌ ده‌درێته‌وه‌

1-خه‌ته‌كانى تڕانزێتى ده‌ره‌كى بازرگانى مادەی هۆشبەر له‌لايه‌ن به‌رپرسانى پارتى

سێ خه‌تى بازرگانى مادەی هۆشبەر (مخه‌ده‌رات) له‌ هه‌رێم هه‌يه‌ كه‌ وه‌كو ميحوه‌رى بازرگانى له‌ناو به‌ر و سێ باندى تايبه‌ت دابه‌شكراون. ئه‌م سێ بانده‌ هه‌رسێكيان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ شاراوه‌كانى ناو بنه‌ماڵه‌ى بارزانى هاوبه‌شن
خەتی يه‌كه‌م له‌ژێر ده‌ستى حه‌سه‌ن به‌درخان زێبارى ناسراو به‌ حه‌سه‌ن به‌دۆ براى بابه‌كر زێبارى و گروپه‌كه‌ى ئه‌و دا ڕێوه‌به‌ری ده‌كرێت.
ئه‌م گروپه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ مادە هۆشبەرکەیان له‌ ئه‌فغانستان بارده‌كه‌ن و له‌ سنوری ئێران، شاری ورمێ له‌ ناوچه‌ی سه‌رسنوری مه‌رگه‌ڤه‌ڕ و ته‌رگه‌ڤه‌ڕ به‌ره‌و توركیا و شاری وان ده‌به‌ن. شایه‌نی باسه‌ هه‌ر له‌ ساڵی هه‌شتاكانەوە تا ئێستا ئه‌م خه‌ته‌ تایبه‌ته‌ به‌ بازنه‌ی زێباریه‌كانی گرێدراو به‌ حه‌سه‌ن به‌دۆ، ئه‌م كه‌سه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ نیهاد بارزانی پێكه‌وه‌ بەهاوبه‌شی له‌یه‌ك باند دا كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌ریه‌کیان باند و خه‌تێكی جیاوازیان هه‌یه‌.
-خه‌تی دووه‌می ئه‌م بازرگانیه‌ گرێدراوه‌ به‌ نیهاد مسته‌فا بارزانی برای مه‌سعود بارزانی، كه‌ ئه‌ویش باره‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران و له‌سه‌ر سنوری سیده‌كان له‌ ناوچه‌ی برادۆست هاورده‌ی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. لێره‌شدا به‌شێك له‌ گه‌وره‌ كه‌ساتیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نیهاد بارزانی له‌م بازرگانیه‌ دا هاوپشكن. به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌م باره‌ دیسان به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌هۆی كۆسپه‌كانی سه‌رسنوری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، باره‌كه‌ به‌ره‌و دهۆك و زاخۆ ده‌گوازرێتەوە و له‌وێیەوه‌ ده‌رباسی توركیا ده‌كریت. به‌پێی زانیاریه‌كان سیداد بارزانی برای نیهاد بارزانی وه‌كو سه‌رانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بازرگانیه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ی خاوه‌نی پشكێكه‌.
بازرگانیه‌كه‌ی نیهاد بارزانی له‌سه‌ر مخه‌ده‌رات هه‌ر لێره‌وه‌ كۆتایی نایێت، بانده‌كه‌ی نیهاد هه‌ر له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان خاوه‌نی كارگە نهێنی گه‌وره‌ی ماده‌ی كرێستالن، ئه‌و ماده‌یه‌ مه‌ترسیداره‌ی كه‌ ناوە زانستیەکەی به‌ (بێتامفێتامێن) ده‌ناسریت و به‌پێی زانیاریه‌كان به‌شێكی زۆری گه‌نجانی زاخۆ و دهۆك بۆ تا شێلادزێ به‌ تووشبوون به‌م ماده‌ كیمیاویه‌ له‌ شێوه‌زاری مرۆڤ بوونیش ده‌رچوون.
-خه‌تی سێیه‌می ئه‌م بازرگانیه‌ش كه‌ خه‌تی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی ئه‌م بازرگانیه‌ له‌ هه‌رێمه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌نسور مه‌سعود بارزانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، شەریكه‌كانی هاوبه‌شی ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی نزیكی ئه‌م بازرگانیه‌ ببن كه‌سانی سه‌ر به‌ خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین. به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌نسور بازرانی ترانزێتی بازرگانی مادەی هۆشبەر (مخه‌ده‌رات ) له‌سه‌ر چه‌ند هێڵی جیاواز دابه‌شده‌كریت، دوای هاورده‌كردنی مخه‌ده‌راتی پێویست له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك هه‌ر له‌ناو هه‌رێمه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كریت، به‌شێك هه‌ر له‌ دهۆك و زاخۆ به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوات، به‌شێك له‌ دهۆكه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا ، له‌وێشه‌وه‌ بۆ لوبنان و به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌گوازرێتەوە . به‌شێكیش به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان هه‌نارده‌ ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ده‌گوازرێتەوە

2-شێوازی بازاڕ و گواستنه‌وه‌ی مادەی هۆشبەر (مخه‌ده‌رات) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنه‌وه‌ی.

به‌ سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ساڵانه‌ هێڵێكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی سروشتی له‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان ، پاكستان و ئه‌رمه‌نستان هه‌یه‌. وه‌ك ده‌زانرێت ترانزێتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وته‌ كه‌ ڕۆژانه‌ 100 بۆ تا 150 تانكه‌ری نه‌وت مه‌زه‌نده‌ ده‌كریت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران ده‌ڕوات و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ڕوات.
به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌نسور بارزانی كاروانی باركراوی نه‌وتی هه‌رێم گوژمی پاره‌ی پیویست بۆ كڕینی مخه‌ده‌رات له‌ناو ئه‌م تانكه‌رانه‌ دا ده‌شاردریته‌وه‌ و ده‌گوازرێته‌وه‌، و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌شی مادەی هۆشبەر (مخه‌ده‌رات)ی كڕدراو له‌ناو هه‌ندێك تانكه‌ری تایبه‌ت باردەکرێت و بار ده‌كریت به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازرێتەوە. سكیۆریتی و حیمایه‌ی ئه‌م قافیلانه‌ له‌ ناوخۆی هه‌ریم له‌لایه‌ن له‌شكری تایبەتی یه‌ك سه‌ر به‌ مه‌نسور بارزانی ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ته‌ ئامادەکردنی پاره‌ی هه‌رسێ خه‌ته‌كه‌ی ئه‌م بازرگانیه‌ ڕه‌شه‌ و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنی پێویست له‌لایه‌ن مه‌نسور بارزانیه‌وه‌ مسۆگه‌ر ده‌كریت، كه‌ له‌م ڕێگایه‌شه‌وه‌ ده‌بیته‌ خاوه‌نی قازانجێكی تر له‌م بازاڕه‌. به‌شی هه‌ره‌ زۆڕی ئه‌م كه‌رەسته‌ی قاچاغە ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و سوریا ده‌ڕوات، و له‌ڕێی كه‌سێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی (شێخ حه‌مێدی ده‌هام شه‌مه‌ڕی) سه‌رپه‌ڕشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌كریت. ئه‌م كه‌سه‌ به‌رپرسی باری مادەی هۆشبەر (مخه‌ده‌رات)ه‌ له‌ سوریا به‌ره‌و لوبنان و دوایش به‌ره‌و ئه‌وروپا، هه‌ڵبەته‌ به‌شێكیش هه‌ر له‌ناو خودی هه‌رێمه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م خه‌ته‌ ته‌نها گرێدراوه‌ به‌ مه‌نسور بارزانی و ته‌نیا ئه‌و مافداری بازرگانی مخه‌ده‌رات له‌سه‌ر ئه‌م هێڵەیه‌. ‌‌

3-بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك بانده‌كان

به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌كی باندی ئه‌م بازرگانیه و فرۆشیار و بكڕه‌كانی له‌كوێوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌كوێوه‌ بازاره‌كه‌ی كرێن و فرۆشتنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟
نوێنه‌ر و بڕیكاره‌ بازرگانیه‌كانی ئه‌فغانی به‌ره‌و هه‌رێم دێن و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و بریكاره‌كانی ئه‌م سێ بانده‌ی ناوبراو له‌ گوندێك به‌ناوی (ئاژگه‌) له‌نزیكی مه‌سیف ، خوار سه‌ری ڕه‌ش له‌ناو مه‌زرعه‌یه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌. ئه‌م مه‌زڕه‌عه‌یه‌ موڵکی كه‌سێكه‌ به‌ناوی چه‌تۆ مه‌لا كۆركه‌ی بارزانی.
بازاڕ و كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ی ئه‌م بازرگانیه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رپه‌رشتانی ئه‌م بانده‌ له‌م مه‌زره‌عه‌یه‌ له‌ناو ڤیلایه‌ك دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌ریه‌ك له‌ فرۆشیاره‌كانی ئه‌فغانی بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌و رێگایه‌ مسۆگه‌ر ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن مه‌نسور بارزانیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌ناو تانكه‌ری نه‌وتی سروشتیه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌نێردرێت.
ماوه‌ی ساڵێک و نیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایه‌ن ته‌ڤداپرێسه‌وه‌ ئاگادار كراونەتەوە.
له‌به‌شه‌كانی داهاتوودا ناوه‌رۆكی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی مخه‌ده‌رات بۆ ناوخۆ و بریكار و نوێنه‌ره‌كانی ئه‌م بازرگانیه‌ و زۆر زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ستافی ته‌ڤداپرێس بڵاو ده‌كرێنەوە.

بۆ بینی هەمان بابەت بەشیوەی ڤیدیۆ گراڤیک بە زاراوەی بادینی سەردانی ئەم لینکە بکەن

بۆ بینی هەمان بابەت بەشیوەی ڤیدیۆگراڤیک بە زاراوەی سۆرانی سەردانی ئەم لینکە بکەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە