كه‌ره‌سته‌كه نه‌گونجاوه بۆ سه‌ركه‌وتن
Tuesday, 11/04/2023, 20:27
دوو هێزی سه‌ره‌كی و كۆمه‌ڵێك پاشكۆ و برٍێك دوكانی حزبی. ژماره‌یه‌ك بازرگانی سیاسی و خه‌ڵكی كه‌م مه‌عریفه‌ت و بێئاگای عیناد و كه‌له‌ره‌قی سیاسی, جه‌ماعه‌تێكی به‌رخۆری بنه‌ماڵه‌یی و بێخه‌م و به‌رژه‌وه‌ندخواز، بژارده‌یه‌كی رۆشنبیری ههناسهبرٍاوی قورسایی ژیان و توشبوی نه‌خۆشیه كهلتوریهكانی باری گشتی و ناچار به ره‌فتاری ده‌ربار و ژێربار و سازشكار بۆ مه‌یسه‌ركردنی پێویستیهزهروریهكانی ژیانی تایبه‌تی، بازنه‌یه‌كی خۆسه‌پێن و چه‌ند كوتله‌یه‌كی جۆراوجۆری ریاییكاری و ملكهچبوی به‌رپرسی خاوه‌ن پۆستی باڵا و رێنوێنیكهری ره‌فتاری پێویست ته‌نها له پێناو خۆشگوزه‌ران و دوور له بنه‌ما و ئه‌خلاق و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه جگه له خه‌ڵكی وابه‌سته‌ی ده‌ره‌كی و خۆسه‌پێن به هاوكاریی و پشتگیریی ده‌ست و ئامرازه‌كانی ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نزمی باری رۆشنبیریی گشتی و بوونی میله‌تێكی خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك سیفه‌ت و ره‌فتار و عه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتو و كه‌سانی ساویلكه و وابه‌سته‌ی بیر‌و بۆچونی خورٍافات و داستان و حیكتیهتی خه‌یاڵیی هاوشێوه‌ی هه‌زار و به‌ك شه‌وه، له روبه‌رێكی سیاسیی بچوكی خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌كی هه‌ڵتۆقیوی زاده‌ی عه‌قڵیه‌تێكی له‌دایكبوی ناوه‌ندێكی خاوه‌ن گوشارهیهكی فكریی هاورده‌ی كه‌لتوری نه‌زانی و قات‌و قرٍی و كارتێكراوی ده‌ردانه‌كانی مێژوو و داگیركاری ئه‌وانی دواكهوتوتر. ئه‌مه هه‌مووی هاوشانی كۆمه‌ڵێك بیری په‌رگیر و خه‌ڵكانی لاته‌ریك و هه‌ڵگری بیری ناواقعی و هه‌میشه چاو له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و لاساییكه‌ره‌وه و به‌ده‌ر له منداڵدانی باری تایبه‌تی كۆمهلً و كاریگه‌ریه‌كانی ده‌رهاویشته مێژووییه‌كانی خود. له بارێكی بێ ئه‌زمونی و نه‌بوونی قوڵاییه‌كی ده‌وڵه‌تداری و غه‌شیمی له ره‌فتار و مامه‌ڵه و هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانی و كاریگه‌ریه‌كانی ژێرده‌سته‌یی.
میله‌تێك به‌و جۆره كه‌ره‌سه و له نێو كێشه‌ی له پێشینه و كرفته ههرهسهرهكیه دێرینه‌كه‌ی له ته‌نێكی زهرهردیدهی باری نه‌بونی سهركراداتیهتیهكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشستمانی بلیمه‌ت و دروستنه‌بونی زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبونی كه‌سی سه‌ركرده‌ی كاریزمای نێوخۆیی و نیًودهوڵهتی و دڵسۆز، له‌گه‌ڵ خۆبه‌ستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی هه‌ڵتۆقیوی خۆسه‌پێن و سه‌رقاڵ به ململانێی كه‌سی و حزبی به‌ستراو به بابه‌ته زۆر بچوك و بێبههاكان له‌چاو پرسه گه‌وره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان.
جا تۆ وه‌ره به‌م كه‌ره‌سته نا قۆڵا و ناچۆر و نه‌شیاوه‌ی دهرهاوهیشتهی ئه‌و مێژووه‌ی گه‌لی كوردستان، ململانێی ئه‌و ركابه‌رانه‌ی ده‌وروبه‌رت بكه و خۆت له ژێر ناڵه‌ی ئازاری ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌م گرفته زۆرانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی روژگاری درێژی كورد، بگه به ئامانجێك كه له سه‌رجه‌م ولاتان و میله‌تانی جیهاندا هاوشێوه‌ی نه‌بێت. ئه‌ی چی بكه‌ین؟
باس له دیموكراسی و ئازادی و جیهانگیری و هه‌لی مێژوویی ته‌نها ماتریاڵی خه‌یاڵدانی خه‌ڵكی خه‌یاڵپڵاو و لاساییكهر و باوه‌ر به خۆنه‌بوو و خۆنهخوێنهر و وهلانهری پلانی خودی، نه‌گه‌یشتنه به‌ده‌رئه‌نجامی دروست له كۆتای هه‌وڵه‌كاندا، به هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو گیروگرفته تایبه‌تی وبتهبتی و ئاسته‌نگه هه‌مه‌جۆره‌كان. بۆیه ده‌بێت:
ته‌نها بیر له‌م نه‌وه‌یه‌ی ئیٍَستا و باری هه‌نوكه‌یی و توانای كه‌م و حازربه‌ده‌سته نه‌كرێت و پلانی دوورمه‌ودای ستراتیجی بۆ چه‌ندین ساڵه دابنرێت، به‌ڵام به‌و كه‌ره‌سته‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌ست به بونی پلیهك له بلیمه‌تی تێیاندا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی ورد و بگرنه‌به‌ر و ره‌فتار و سیاسه‌تی دروست و ورد په‌یره‌و بكه‌ن، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ههناگوهكانیان ماتماتیكانه بنَت و له‌گه‌ڵ خۆیاندا چه‌ندین نه‌وه‌ی دوای خۆیان ئه‌و هه‌نگاو و پلانه بگرنه به‌ر، ئینجا ده‌كرێت خه‌می ئایدنهی نزیكملن كه‌م بێته‌وه . چۆن؟
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش كه تۆ ده‌زانیت گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م هه‌ر پرۆژه‌و و ئامانجێكت ئه‌وه‌یه، كه تۆ باش ده‌زانیت سه‌ركرده زاده‌ی واقیعی خۆیه‌تی و بۆچونێكی زانستی نیه چاوهرٍێی بلیمه‌تێك بكه‌یت كه بیركردنه‌وه و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی له به‌دێهێنانی ئامانجه گه‌وره و دووره‌كان له سه‌رجه‌م خهڵًكهكهی به‌رده‌ست و ده‌وروبه‌ری زاناتر و ژیرتر و به‌تواناتر و بیرقووڵ و بلیمه‌تتر بێت وله هه‌ما كاتدا له‌دایكبووی ئه‌و كۆمه‌ڵ و كلتور و رۆشنبیری و واقیعه بێت كه تێیدا ده‌ژێت. ئه‌مه‌ش بۆچونێكی زۆر نازانستیه, پێشتر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه له‌م باره‌وه تا ئێستا سه‌رجه‌م حزب و سه‌ركرده و كه‌سه فیگه‌ره‌كانی كورد ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه بژارده نین و له‌وه زۆر بچوكترن كه سه‌ركرده‌ی مێژوویی بێهاوتا له ریزبهدهر بن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت میله‌تی كورد رزگاربكه‌ن, ده‌بێت چاوه‌رێیی واقیعێكی گۆرٍاوی تر بین، ئه‌مه‌ش كات و كرده‌وه‌ی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌نگاوی جیاوازی بچوكتر و بۆ ئامانجی كورتخایه‌ن و هه‌نوكه‌یی و پێویست به هه‌نگاونانی زۆر كورته و هه‌ر نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكه‌كه تا راده‌یه‌ك له نیگه‌رانی قووڵی بێ ئومێدی و فشاری بیری هه‌ره‌س و نسكۆ ده‌ربچن و ئاسوده بن و قه‌ناعه‌ت بكه‌ن له‌وه‌ی توشی ماڵوێرانی دیكه نابن، ئه‌گینا رزگاریی یه‌كجاری زۆر دووره و ئه‌گه‌ر زۆر گه‌شبینیش بین ده‌بێت باوه‌رمان به‌وه بێت كه له‌و ئاسته به‌رچاوه‌دا بین و خراپتر نه‌بین له ئاستی ره‌وتی گونجاو، ئه‌گینا له هیچ ئه‌گه‌رێكدا له‌وه‌ی هه‌یه چاكتر نادۆزینه‌وه و ده‌بێت ته‌نها شوكری خودا بكه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست