کاتێك گومان لە کورد بون دەکەم
Monday, 10/04/2023, 23:30
گۆی زەوی جوغڕافیایەکی بەرینە، کە موڵكی تەواوی گیانلەبەرەکان و زیندەوەرەکان و گیاندارو بێ گیان تێیدادەژین. ئەوانەی گیانداریش نین وناجووڵێن و بیرناکەنەوە و زاوزێش ناکەن، ئەوانیش بە بارتەقای خۆیان لەو جەغڕافیایە بەرفراوانەدا زەویان داگرتووە.
ژیانی شارستانیەتی کاتێک دەستی پێكرد کە مرۆڤەکان فێر بون لە کەنار ئاوەکانی گۆی زەویدا خانوو بۆ خۆیان ساز بکەن ومامڵە ودان وساندن بکەنە پێوەری ژیان وژیانەوە. دوای میلیونان ساڵ کە رەگەز و زمان و رەنگی پێست و ئەلفوبێی هاتە ئاراوە وسنوور بۆ دروستکردنی وڵات و نەتەوەی جۆراوجۆرەکانی سەر زەوی پێکهات، ئیترسات وسەودا ناونەتەوەیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوە جیاوازەکانی سەرزەوی وەهای کرد هەر نەتەوەیەک بۆ پاراستن ومانەوەی خۆی بجەنگێ ودڕیژە بەو جەنگە بدا تا لە ناونەچێ.
کوردیش یەکێکە لەو نەتەوانەی سەرزەوی کە خاوەنی زمان وفەرهەنگ ودیرۆک وخاک وئابووری وکولتوری تایبەت بەخۆیەتی.لەوسەردەمەشدا کەم نەتەوە هەن کە وەکوکوردیان لێ قەومابێ.کەم گەل هەیە کە بە بێ ئیزنی خۆی خاکەکەی دابەش کرابێ.ئەوئازارەی کە کورد لەسەردەمی دەستپێکی هەزارەی سێدابەربینگی پێگرتووە وتڕاژیدیای بۆ دەخوڵقێنێ لە ناو کەم نەتەوەی دیکەدا دەبینرێ.ئەوەی کە دۆست ودووژمن بەرمان دێنێ لە یاسای هیچ ناوەندێکی ناونەتەوەییداجێگیرنەکراوە.
بەڵام ئەوەی کە بۆ خۆمان بەسەر خۆمانی دێنن لە هیچ کوێی دونیادا بەدی نەکراوە.گومانم لەوەدا نییە کە ئەو وڵاتانەی کە گەیشتوونە ئازادی وسەربەستی رەنجێکی بێ ئەژماریان کێشاوە،ئەوان رابوردوویان کردۆتە ئەزموونێکی بە کەڵك بۆنەوەکانی داهاتوویان.
سەدەی رابوردووبۆ کورد سەدەیەکی خوێناوی بووە.بۆ نەگەیشتووینە ئامانج دەبێ پرسیار لە خۆمان ولە حیزبە کوردیەکان وسەرکردە وبنکردەی حیزبیی بکەین.هەرشت خەتای بیانی نییە،بۆ خۆشمان تاوانبارین.ئەوە سێ دەیە زیاترە دووبنەماڵەی بێ ویژدان تەنیا ئەوەندەیان ماوە بە پڕاکتیک کیمیاباران وئەنفالمان بەسەر بێنن.ئەگەر سەددام ئەو کارەی کورد،خۆ دۆست نەبووە دووژمن بووە.بەڵام دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان لە ژێڕ پەردەی کوردایەتی وئاڵاوسروود ونیشتمان لە ئەنفال وکێمیا بارانیان خراتر بەسەرهێناوین!
تاقمێک چەتە،لە ژێڕناوی سیاسەت،کۆمەڵگایان بەرەوئاقارێک ڕاکێشاوە کە خەڵكی وەزاڵەهاتوو،سەروەتوسامانێکی ژێڕ زەوی کە مافی خۆیەتی،دەڵێ با بدرێ بە داگیرکەرێکی مێژوویی!دەڵێن،چاک نییە مووچەی مانگانەمان دەگاتە دەست لە برسان نامرین!ئەوە بەرهەمی ئەو ساڵانەیە کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ناویان ناوە شۆڕش ورزگاریی کورد وکوردستان؟
ئێسقان خۆرەکانی بارەگای بارزانی:
بنەماڵەی ناکوردی سەر بە بارەگای سەری ڕەش، تەنیا هەەستی نەتەوەیی ووڵاتپارێزیی کوردیان دانەڕووخاندوە. لەو ماوەیەدا بێکار دانەنیشتون، کەسانێکی ئێسقان خۆری وێنەی (ئاری هەرسین)یان پەروەردە کردوە کە زۆڕنایان بۆ بژەنێ تا دوای نان خواردنی خۆیان بڕێک ئێسقانیان بۆ فرێدەدەن تا لە وڕێنە نەکەون.
ئەو لۆمپەنە شارلاتانە، لە دوای شکستی بنەماڵەی بارزانی لە سەر کەیسی نەوت بۆ ئەوەی پاکانە بۆ مەسروور و بنەماڵەی بارزانی بکا دەڵێ: حکومەتی هەرێم لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵكدا پیاڵە ژەهرەکەیان خواردەوە!
ئەو گزیرە راست دەکات دەبوایە کەتێک ئەو قسەیە بکات، کە بە مەسروور و ئارینی کوڕی بڵێ، خەڵك لەو پەڕی هەژاریدا دەژین ئێوە پێویستی نەدەکرد خاوەنی ٢٠ تا ٣٠ ئەسپی،٣٠٠ هەزار دۆلاری بن بۆ سەردەمی خۆشگوزەرانی خۆتان!
ئاری هەرسینەکان، وەها لە مرۆڤی کورد دەکەن کە مرۆڤ گومانی لە کورد بونی خۆی هەبێ و بڵێ: ئەگەر ئەمە بێت کورد بون وکوردایەتی و وڵاتپارێزیی! حەشا لە هەموویان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست