نهێنیی باوهرٍ لای تاكی كورد
Saturday, 08/04/2023, 13:48
لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر باوهرٍٍی كلاسیكی و كاری مزگه‌وت و كه‌نیسه و پیاوی ئایینی و شێخ و سۆفی و وه‌كو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن باوهرٍی پیره‌ژنانه نیه، به‌ڵكو باوه‌ری بوونگه‌رایی باوهرداریه له‌به‌رامبه‌ر بونگه‌رایی ئیاحاد دا.
زانای بوونگه‌رای باوه‌رداری سۆرین كێرگكارد ده‌ڵێت: باوه‌ر بازدانێكه بۆ تاریكی یان به‌ده‌ر ه له هه‌موو لۆجیك و سه‌لماندنێكی عه‌قڵانه و باوهرٍ ئیشی تایبه‌تی دڵه،( ئیشی دڵ به‌و واتایه‌ی هه‌ست و نه‌ست و ویژدان و سۆز نه‌ك ئه‌ندامه بایۆلۆجیهكهی ناو له‌شی مرۆڤ). له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا زانای بلیمه‌ت باسكال وتی: دڵ مه‌رجه‌عی باوهرٍداری مرۆڤه و ئه‌و فشار ده‌كات له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه. زانا ی به‌ناوبانگ ئامانۆئیل كانت هات وله باری بیركردنه‌وه و باوهرٍداریدا هیڵی پانی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان عه‌قلأ و دڵی دیاریكرد و وتی: عه‌قڵ ناتوانێت شتێك بسه‌لمێنیت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و كاری ئه‌و بێت، به‌و واتایه‌ی باوهرٍ دووره له بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی بیركاریانه‌ی نێو تاقیگه بۆ هه‌وڵی سه‌لماندنی راست ودروستی به پاساو و به‌ڵگه‌ی زانستی به‌رجه‌سته. بۆیه ده‌بێت باوه‌ر له ده‌رئه‌نجامی بازدانێك بێت له تاریكی و نادیار و بۆ ده‌ربازبونی مرۆڤ له نیگه‌رانی و بێئومێدی و وێڵبوون له نێو كێشه‌و گرفت و قورساییه‌كانی ره‌وتی ژیان و سه‌لماندی بوونی خود به‌ده‌ر له هه‌ر شتێك ناوی بنێیت پرسی گشتی، بۆیه له بازنه‌ی ئازادیی تاكی بیركه‌ره‌وه‌یه به‌دوور له سه‌لماندنی وانستی و عه‌قڵی و ته‌نانه‌ت رای وایه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌لماندنی زانستیانه‌ی بدرێت له چه‌مكی باوهرٍداری ده‌رده‌چێت و ده‌بێته بابه‌تێكی زانستی.
بۆیه هه‌موو كه‌سێكی بیركه‌ره‌وه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیدا تێرٍامان بكات و پرسیاره فه‌لسه‌فه‌ی و فیكریه‌كان له خۆی بپرسێت و بزانێت ئه‌و( نهێنی باوهرٍهكهی چیه؟ بۆچی باوهرٍداره ؟ چۆن باوه‌رداره؟ له پێناو چیدا باوه‌رداره؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زۆرینه‌ی ره‌های تاكی كورد له‌م كاته‌دا بكه‌یت به روونی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، له پۆلی لاساییكه‌ره‌وه‌ی باوهرٍداری بۆماوه‌ییه، وه‌كو ناوی ده‌نێن باوه‌رداری پیرهژنانهیه كه له چوغزی رووبه‌رێكی فراوانی سۆزداری و خۆدور خستنه‌وه‌یه له بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و هه‌وڵی زانینی نهێنی باوهرٍهكهی خۆی و له زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌و باوهرٍهی له‌پێناو چیدایه و چۆن له سۆز و ره‌فتاری ئه‌و جێگیر بووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌وه‌ی له مێژوودا ده‌بینیرێت كه باوهرٍداری كورد له بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكی و لاساییكردنه‌وه و له قۆناغێكی دیاریكراویشدا له سوفیگه‌ری و هاوردهكاریی باوهرٍی سنودار بووه و رۆژێك خودی خۆی له بیری بونگه‌رایی باوه‌رداری نه‌بینیوه‌ته‌وه ( جگه له قۆناغی باوه‌ربونی به ئایینی زه‌رده‌شتی)، بۆیه ئاسانترین رێگه‌ی گرتۆته‌به‌ر و ته‌نها چاوی له‌ویتری غه‌یره بووه كه چیی كردووه و لاسایی ئه‌وی كردۆته‌وه( ئه‌مه ئه‌گه‌ر باس له هه‌وڵی ئه‌و زانا كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه غه‌یره عه‌ره‌ب نه‌كه‌ین كه هه‌وڵه‌كانیان رۆچۆته چالاكی فكری و فه‌لسه‌فی زاناكانی دیكه‌ی ره‌وتی فیكری و باوه‌رداری عه‌ربه‌وه).
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و به‌دبه‌ختیی كورده، وا ئهمرٍۆش له نێو ئیسلمای سیاسی‌دا ره‌وتی لاساییكردنه‌وه و هاورده‌كاری به‌دوور له فكر و بیركردنه‌وه تایبه‌تیه خودی كورد زیاتر زاڵه و هیچ هه‌وڵێكی عه‌قلانی فه‌لسه‌فی كوردی بۆ بیركردنه‌وه و روونكردنه‌وه و كار له‌سه‌ر كردنی فه‌لسه‌فه‌ی باوهرٍداری نتبینرێت.
ده‌بێت درێژه‌كێشانی بوونی گیروگرفت و ئاسته‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوور كه‌وتنه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی عه‌قڵمه‌ندانی كورد و سه‌رقاڵبوون به گرفته سیاسی و ئابووریه‌كان و باری ناله‌باری ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ی له گرنگترین ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه تازانه بن له به‌رده‌م بیر‌و و بیركردنه‌وه و تێرٍامانی كورد له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌و نێوه‌شدا لێكۆڵینه‌وه له نهێنی و ئامانج و چۆنێتی باوهرٍ و باوه‌رداری له نێو میله‌تی كورد دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست