کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نيگاى پەنجە

Wednesday, 05/04/2023, 16:04


بە ڕەوایەتى کام ئایەت دەستنوێژ ئەشۆی

لە کڕنۆشی کام خودا ئەگەڕێیتەوە

کە بەرماڵەکەت لە قەوارەیەکی درۆزنا

یاخیە لە دۆعا....؟

چرکە ژانی کام شەرم،

چرکەساتى کام خەیاڵ,

هەست بە خاڵیبوونت ئەکا پڕ تاوان...؟

لە نیگای کام پەنجەرەوە ڕوانیت 

ئەڤین چرۆ ناکا ....؟

سفرە ئەژنۆی شکاوە بێ نان

پارە بەرگەی هەناسەیةک ناگرێ

ئاژاوەگێری ئاساییە

شه‌ڕ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گوناحه‌

یه‌خه‌ به‌ یه‌خه‌

 

سنه‌

ئیلهام مورادی

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە