چۆن حەمە سەعی منی کرد بە نووسەر؟
Wednesday, 05/04/2023, 15:29
ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەم جار لە کۆمپیوتەرێکی شاشە قوون گەورەی خاو و خلیچکی ئەقڵ بچووکەوە، بۆ یەکەم جار یەکەم نووسینی کاڵ کرچ و هەرزەکارانەم نووسی و خستمە سەر دیسکێک و چووم لە ئینتەرنێتخانەکەی ئەو گوندە بچووکەی لێی دەژیام لە سویسرا، ناردم بۆ کوردستانپۆست. ئەوانیش بۆیان بڵاوکردمەوە و ئیتر لە پڕێ هەر لەخۆمەوە بووم بە نووسەر و ڕەخنەگر و چالاکوان و شاعیر و دوو سێ شتی تری دژە دەسەڵات!!!
ئەو نووسینە بە ناونیشانی: (دەبێت حەمە سەعی لەگەڵ تاوانبارانی شەڕی ناوخۆ سزا بدرێت) بوو.
لەو ساتەوە هەتا ئێستا لە سەدان نووسین و شیعر و چالاکی و ڕەخنە و شەڕ و هەرا و هوریای خۆم پەشیمان بوومەتەوە و شەرمندەیان کردووم، وەلێ هەرگیز لەو یەکەم نووسینە پەشیمان نەبوومەتەوە و جار جار بیرم دێتەوە و شانازیی پێوە دەکەم.
ئەم حەمە سەعیدە، ساڵانی دواتر پارتی لە پاداشتی (کتێبی جەلالی نامە) دا خەڵاتی دەستگای ئاراسیان پێیدا و ماڵێکی خۆشیان بۆ کڕی لە هەولێر و بە ڕەسمی وەک تاکێک قۆنەرەی مەسعود دەستبەکار بوو.
ئێستایش لە خەمی ئەو سەرشۆڕییەدا، وەک تاکە پێڵاوە کۆن و ئیکسپایەرەکانی تر، خەریکی ختووکەدانی هەست و شعوری ئینسانی داماو و بەشمەینەتی کوردە ..
هەی گە.. ئەرێوەڵا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست