کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وڕێنەی خاینێک، بۆ حەمە سەعید حەسەن

Wednesday, 05/04/2023, 14:04


ئەو پێنووس فرۆشە ئاوا دەڵێ: (تۆی کورد مافی فرۆشتنی نەوتی خاکی خۆت بە میللەتی خۆت رەوا نابینیت، شیاوی ئەوەی سووک سەرەنج بدرێت و مۆری ناپاکیی بە تەوێڵتەوە بنرێت.)
منیش ئاوای  وەڵام دەدەمەوە:
حەمە سەعید حەسەن، نوکی پێنووسەکەت  پیسایی بنەماڵەی بارزانی پێوەیە، زوو زوو لە زارتی بخشێنە نەکا وشک بێتەوە و هەڵوەرێ.
وەکی دیکەش، ناوی زۆر ئاژەڵ و پەلەوەر و گژ و گیای کوردستانم هێنایە سەر کاغەز، کە بیکەمە پێناسە بۆ ئەو نۆکەرپێنووسە و لە تەنیشت ناوەکەی دایبنێم، بەڵام بەداخەوە بینیم تەواوی گیانلەبەر و بێ گیانی سەرخاکی گۆی زەوی وکوردستان شایانی ئەو گزیرە نییە، کە پێی بشووپهێنم، چون جگە لە کەسێکی ئاوا تەواویان خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کردوە و دەیکەن.
سەرەتا لەو وڕێنەیەدا باسی کوردی کردوە ومافی فرۆشی نەوتی باشووری کوردستان. ئەم گووسەرە وەک پێیان ناسانم کاتی خۆی شیوعیی بووە و چەکی بۆ بەعس هەڵگرتووە، دژی چەکدارەکانی شاخ لە ساڵانی 1974ەکاندا، لەسەردەمی راپەڕیندا پێش ئەوەی بچیتە هەولێر هۆنراوەی بەسەر خاڵی سەر روومەتی مەسعوددا هەڵدەدا و   بە پشقلی دەشوبهاند، لە دوای روخانی سەددام و بە چەند ساڵیک دوایی گەڕایەوە بۆ هەولێر و بوو بە نووسەری دەرباری بنەماڵەی بارزانی، سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکەن، ئیستاش پاش ئەو هەموو ساڵانە، وەک ئەوەی نەزانێ کێشەی کورد چییە و  بنەماڵەی بارزانیش نەناسێت، باجی ئەو سەرکەشییەی بداتەوە، کە دژی  پارتیی کردوویەتیی و گوتوویەتی، چونکە مووچەی مانگانەشی رێگای پێ نادا لە راستیەکان بکۆلێتەوە. ئەورۆژەی کە بە مەلامستەفای هەڵاگووت،زۆری نەخایاند کە نێچیروان بارزانی بانگی کردە لای خۆی و خەڵاتی کرد.لەو کاتەوە تا ئەو سەردەمە حەمە سەعید حەسەن  بە نانی نۆکەری کە بنەماڵەی بارزانی بۆی لە ئاخوڕ دەکەن ملی ئەستوربووە وچاویشی لە ئاست دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی بارزانی کوێربووە. بە چواروەرزی ساڵی سەری لە بن بەفردایە و قوونیشی روو لە بارەگای بارزانی وسەریڕەشە. تەماشای ئەو ڤیدیۆیە بکە:
لەو کورتە ناماقوڵییەدا دەڵێ: تۆی کورد مافی فرۆشتنی نەوتی خاکی خۆت بە کورد رەوانابینی شیاوی سەرنجدان نیت و سووکی ودەبێ مۆری ناپاکی بە تەوێڵتەوە بنڕێت.
کەس هەیە لێی بپرسێ واتای سەرنجدان و سووک چییە؟ تۆ راست دەکەی، جگە لە نەتەوەی کورد تەنیا کەسانێک سەرەنج دەدەنە تۆ کە لە ئاخوڕی ئەواندا دەلەوەڕی. لەوەش بترازێ سووکترین مرۆڤ تۆ خۆتی، ئەوانەی پێچەوانەی تۆ بیردەکەنەوە سووک نیین. سووک بە کەسانێکی وەک تۆ دەڵێن: کە مانگانە لە سەر سامانی خەڵكی هەژار مووچە لە بنەماڵەیەک وەردەگرێ کە بەدرێژایی مێژوو کاریان خەیانەت بووە بە نەتەوەی کورد.
مافی خۆتە ئاوا بدوێی، چون هەرکات ئاڵۆزییەک لە باشووری کوردستان پێك بێ،  پاسپۆڕتی سوئێدیت لە گیرفاندایە  بە غار دەگەڕێوە سەر کیرەبۆری خۆت و لە هەندەران دەلەوەڕێی، خەڵكی خاوەن شەهیدیش چێ بەسەردێ بۆ تۆ هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە.
وەک گوتم: (نوکی پێنووسەکەت گووی بنەماڵەی بارزانی پێوەیە، زوو زوولە زارتی بخشێنە نەکا وشک بێ وهەڵوەرێ).

قەڵەمفرۆشەکان هەر تەنیا دەستییان نییە بۆ ستایشکردن، بەڵکو دەمیشیان هەیە بۆ ماچکردن، دەشزانن کوێ ماچ دەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە