کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قسه‌كانی عه‌بادی و په‌یامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی

Sunday, 02/04/2023, 18:18


دیاریكردنی كاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی رابردوو و هێنانه‌ ئارای هه‌ڵوێست و بۆچونی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌مه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بێت یان سه‌ربازی، زۆر شتی لێ ده‌خوێنرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ هۆی ئه‌و ناكۆكیه‌ نێوخۆیانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ بینینی ئه‌م ئامانجه‌ روون و ئاشكرایانه‌ به‌رچاوی ئه‌وه‌نده‌ لێڵه‌ به‌رپێیی خۆیشی نابینێت، له‌م كاته‌ زۆر هه‌ستیاره‌دا ساویلكه‌یه‌كیش ده‌زانێت  باره‌ سیاسیه‌كه‌مان ره‌فتار و گوفتاری دروست و وردی له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌وێت، كه‌چی ئه‌وان  به‌ راسته‌وخۆ یارمه‌تیده‌ری هێنانه‌دی ئامانجه‌ ژه‌هراویه‌كانی ئه‌وانن و زیاتر ده‌لاقه‌ ده‌خه‌نه‌ نێو نێوخۆی خۆمان و گیروگرفت و زیانی گشنی زۆرتر به‌ پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌م گه‌له‌ بێ خاوه‌نه‌ توشی چه‌رمه‌سه‌ری زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌گینا تۆیه‌كی پرٍ له‌ قین و بوغز، كێ ناچاری كردووی له‌م كاته‌دا باسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر  و هه‌لًوێستی لایه‌نه‌كانی بكه‌ی ، نه‌ رۆژی یادی كرده‌وه‌كه‌یه‌ و نه‌ هیچ قازانجێكی هه‌یه‌ بۆ عیراق و نه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش ئاوسی هه‌زار كێشه‌ و گیروگرفتن، ئه‌م قسه‌ شه‌رٍئامێزانه‌ چاره‌سه‌ری هیچ ناكات و هیچ پێویست نیه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ژێره‌وه‌ مه‌به‌ستت ئاشوب و هه‌ولًَی لێكترازانی زیاتری ماڵی كورد نه‌بێت و له‌ ره‌فتار و لێدوان و هه‌ڵوێست له‌مه‌ر هه‌رێم ژه‌هر برٍێژیت و رۆَڵی سیاسی له‌ نێوان خۆتاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ر جاره‌و یه‌كێكتان جوڵه‌ی ئامانجدار ده‌كات و هه‌ڵوێستی بوغزاوی مه‌به‌ستدار ده‌رده‌برٍن. 
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ تۆیه‌ك لایه‌نێكی كورد و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ لێدوان و ئامانح و مه‌به‌ست و هه‌لًَوێستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌بێت و زیانه‌كانی نه‌خوێنیته‌وه‌، به‌ڵكو تۆ به‌ خۆت یارمه‌تیده‌ر بیت بۆ زیاتر كاریگه‌ربونی نه‌رێنیانه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ نێوخۆیه‌كانی خۆمان به‌ ده‌ربرٍینی قسه‌ی بێ ناوه‌رٍۆك. تۆ بێیت له‌م كاته‌دا په‌یامێك بڵاوبكه‌یته‌وه‌ سوته‌مه‌نی زیاتر بخاته‌ سه‌ر ئاگره‌كه‌، بۆیه‌ هه‌ڵوێَستی جه‌نابت له‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێم و عیراق و نزیكبونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ براگه‌وره‌ له‌ كرده‌وه‌كانته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون و پێویست ناكات تۆ له‌م كاته‌دا له‌ كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی قسه‌كانی عه‌بادیدا بێیت و ئه‌و په‌یامه‌ بۆ براگه‌وره‌یی ناوه‌ندی عیراق بڵاوبكه‌یته‌وه‌ و وا خۆت پیشان بده‌یت كه‌ عیراقیه‌كی عه‌یار بیست و چواریت و خه‌ڵًكی ناوه‌رٍاست و باشووری عیراق برا گه‌وره‌ن و تۆش شێخی ده‌ربار و ئه‌و برایانه‌ هیچ زیانێكیان بۆ هه‌رێم نه‌بووه‌ و هه‌لًوێستی هه‌ر هه‌موویان برایانه‌ و كورددۆستانه‌ و شه‌ریفانه‌ بووه‌. به‌ تێرٍامانێك له‌ بیرو بۆچون و هه‌ڵًوێست و ره‌فتاری  ئه‌مانه‌،  بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كورده‌ بێنازه‌ توشی چی بووه‌ و نازانرێت چۆن رزگاری له‌م نه‌زانانه‌ ده‌بێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە