کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تادرنگ نەبووە بەرەی خەڵك هەڵبژێرن

Friday, 31/03/2023, 16:47


بازۆر دوور نەڕۆین.شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی بۆ دابەشکردنی وزەی جیهانی وبەرژەوەندیی سیاسی بەڕێوە چوو.زۆر وڵات دەوشەڕەدا گەوزان وخەڵتانی خوێن کران ووێران بوون.بەڵام دوای حەوت دەیە زیاتر دەبینین چۆن ئەو وولاتە ووێرانانە دووبارە بونیاد نرانەوە.سازکردنەوەی وڵات هەرچەند گران وزەحمەت بێ بەڵام سەرلە نوێ دروستکردنەوەی نەوەی دوای شەڕگەلێک زحمەت ودژوارە.ئیتر لێرەدا سیاسەت وئابووری وخۆنەویستیی وفیداکاریی ئەو خەڵكە ژێر خان وسەر خانی وڵاتەکەی کە وێڕان بووە قسەی یەکەمی پێیە. ئەورێكارە لە باشووری کوردستان،دوای رووخانی حیزبی بەعس وسەددام،رەچآونەکرا.دووبنەماڵەی وەک کەمتیارکەوتنە هەڵکۆڵینی ژێرخانی ئەو وڵاتە ودەستیان کرد بە فرۆشتنی سامانی ئەو خاکە بە دووژمنی کورد وکردستان.بەواتایەکی دیکە لە جیاتی ئاوەدانکردنەوەی وڵات،وێڕانتریان کرد!

سیاسەتی سەرەکی ئامریکا:

ئامریکا لە باشووری کوردستان سیاسەتی جیوپۆلیتیك (جوغڕافیا،سیاسەت،هێز) بەکاردێنێ.ئەو سیاسەتەی کە لە ئەفغآنستان کەڵكی لێوەرگرت.بە تاڵبانی گووت،بۆ بەرژەوەندیی ئیـمە نابنە مەترسی؟ئەوانیش گووتیان نا،نابینە مەترسی.بۆیە لە ماوەیەکی کورتدادەسەڵاتی گەندەڵی پێشووی ئەفغانستان رووخاندوتاڵبان هاتنەوە سەرکار!
رووداوەکانی ئەوچەند رۆژەی رابوردوولە باشووری کوردستان وامان پێدەڵێ:ئیدی سەردەمی کۆیلایەتی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەرەو کۆتایی هەنگاو دەنێ،چون مەترسی دروست کردوە بۆ سیاسەتەکانی ئامریکا.لێرە دەردەکەوێ کە کورد دەبێ بڕیاری هوشیارانە بدا بۆ دوارۆژی باشووری کوردستان.شەڕی راستەقینە،شەڕی ئامریکاورووسیەیە لە باشووری کوردستان.با کوردیش زیرەک بێ وئەو هەڵە بقۆزێتەوە.

رۆلی رووناکبیر چییە؟:

تادرنگ نەبووە دەبێ چین وتوێژی رووناکبیرو نووسەروزانکۆکان هاودەردەوهاوسۆز بن بۆ گەلی داگیرکراوی باشووری کوردستان.زۆر عەیبە بە خاتری مووچەی مانگان ئاوێزانی دەسەڵاتێك بی کە سەراپێی گەندەڵی ونۆکەرییە بۆ داگرکەری کورد.ئەگەر رەخنە لە دەسەڵات ناگری ودەترسی،ئەوەندەت ویژدان هەبێ کە ئەوەی کە بە چاو دەیبنی بینووسەوبڵاوی بکەوە.خۆ ئەوەت پێ دەکرێ؟
ئامریکا لە هیچ کوێی دونیادا هیچ نەتەوەیەکی رزگار نەکردوە،ئیللامەگەر قازانجی خۆی تێدانەدەیتبێ.بڕواننە ئەو گەلانەی کە لە سەت ساڵی رابوردوودائازادی ورزگاریان ئەزموون کردوە.زۆر جار گووتاری نووسەرێک کاریگەریی لە دەنگی فیشەک بە هێزترە.زۆرجاریش هەڵویستی نووسەرێک بۆتە مایەی نەهامەتی بۆ کۆمەڵگایەک کە قەرەبووکردنەوەی دژوار بووە.تا درنگ نەبووە بەرەی خەڵك هەڵبژێڕن.ئەودەسەڵاتە مایە پووچ بۆتەوە،هەم لە بواری سیاسی وهەمیش لە روانگەی ناونەتەوەیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە