کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کوردەکانی رۆژئاوا دەوڵەتان پیرۆز

Wednesday, 29/03/2023, 13:15


کاک صاڵح موسلم کەسایەتیەکی ناسراوی رۆژئاوای کوردستانەو بەرپرسی حیزبی یەپەگەی سەر بە پێکاکا بوو بۆ رۆژئاوای کوردستان.
دوور بینیم لەسیاسەتدا و خوێندنەوەی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەوەی نیشان دام کە لەئایندەیەکی نزیک دا، هەندێ گۆرانکاری سیاسی لەناوچەکەدا دێتە پێشەوەو شەڕی سونەو شیعە روو دەدات، منیش وەک کوردێکی نەتەوەیی چەند پڕۆژەیەکم داڕشت و هەوڵم دا بارودۆخەکە بە بەرژەوەندی کورد تەواو بکەم.
بێجگە لە پڕۆژەی نەوتی کوردستان و پڕۆژەی ویلایەتی موصل بۆ خواروو کوردستان لە 1991 دا، لە 2005 یشدا پڕۆژەیەکی نەوتیم بۆ رۆژ ئاوای کوردستان دروست کردو پڕۆژەکەش لە چەند رۆژنامەو گۆڤارێکی بیانیدا بڵاو کرایەوە، (بروانە پڕۆژەکە بە ئینگلیزی لە کۆتایی ئەو بەشەدا)، لە پڕۆژەکەدا لەپاڵ نیشاندانی کێڵگە نەوتیەکانی رۆژئاوای کوردستان، داوام لە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی کردبوو بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی دژە فرین بۆ سەرووی سوریا بە پانی چوار سەد کیلۆمەتر لە سنەری عێراقەوە تاکو دەریای سپی ناوەراست، لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا دەوڵەتی سوریا هیچ کێشەیەکی ناوخۆیی نەبوو، بەشێکی خەڵک ئەو پڕۆژەی منی بە خەیاڵ دەزانی هەر وەک پڕۆژەی نەوتەکەی خوارووی کوردستان، بەڵام لە کۆتاییدا هەردوو پرۆژەکانم هاتنە بەرو بوون بە هەوێنی دروستکردنی دوارۆژی کوردو کوردستان. 
لەدوای دابەزینی ئەمەریکا رۆژهەڵاتی ناوەراست و تێکشکاندی رژێمی عێراقی، راپەرین لە زووربەی وڵاتە عەرەبیەکان روویداو ئەو راپەرینە دەوڵەتی سوریاشی گرتەوە، کوردەکانی رۆژئاوا کە ژمارەیان دەگەیشتە دوو ملوێن کورد لە ناو سوریادا، رۆڵێکی زۆر گرنگیان بینی و توانیان سەرووی سوریا لەدەست رژێمی سوریا دەربهێنن و زۆرینەی گوندو شارە کوردیەکان بخەنە ژێردەستی خۆیانەوە، پارتی کرێکارانی کوردستانی سەروو، راپەرینەکەیانی لێ داگیر کردن و حیزبێکی سەربەخۆیانی بۆ دروست کردن لەژێر فەرماندی صاڵح موسلم کە کوردێکی خەڵکی رۆژئاواو دۆستێکی نزیکی عەبدوڵا ئوجلانە.
دەوڵەتی تۆرکیا ترسێکی زۆری لێنیشت و چەند رێکخراوەیەکی عەرەبی ئیسلامی توندرەوی بۆ دروست کردن، یەکێک لەو رێکخراوانە ناوی (داعیش) بوو، ئەو رێکخراوە بەپشتیوانی تورکیا کەوتە کوشتن و برینی کوردەکان و وێرانکردنی ئەو بەشەی کوردستان، هێرش و توندو تیژیەکەیان بەردەوام بوو تاکو گەیشتنە ئەوەی کە چواردەورەی شارێکی کوردیان گرتبوو کە ناوی (کوبانی) بوو، بەهەزاران کوردیان کوشت و کوڕەکەی صاڵح موسلمیش یەکێک بوو لەناو کوردە کوژراوەکاندا، لە بەرەو لەدەستدانی کوبانیدا، لە مانگی حەوتی 2014  دا، صاڵح موسلم ئاگادار بوو کە من بەردەوام پشتگیریم لە کوردەکانی رۆژئاوا دەکرد، کەهاتە لەندەن  پەیوەندی پێوەکردم و گووتی پێم خۆشە سەردانت بکەم، منیش پێشوازیم لێ کردو ئەویش لەگەڵ برادەرێکی کوردی رۆژئاوا بەناوی دکتۆر ئەحمەد هاتە ماڵەوە.
لەدانیشتنەکەدا کاک صاڵح بەدرێژی باسی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستانی بۆ کردم و گووتی کوردەکانی رۆژئاوا توانیویان سەرووی سوریا لەدەست دەوڵەتی سوریا دەربهێن و حوکمڕانی خۆیان دامەزراندوە، بەڵام تورکیا ئیسلامەیە عەرەبەکانی لێ هانداوین، لەسەرووی هەموویان رێکخراوەی داعیش کە وا شاری کوبانیان وێران کردوەو وا خەریکە دەیگرن، هاتووم بۆ لات بۆئەوە پەیوەندی بە ئەمەریکاو هاوپەیمانانەوە بکەی بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەن.
منیش بەکاک صاڵحم گووت، ئەمەریکا بەبێ نیشان دانی بەرژەوەندی یارمەتی کەس نادات، ئێمە لە ساڵی 2005 دا بەئاگاداری ئەمەریکا پڕۆژەیەکی نەوتیم دروست کردوە بۆ کوردستانی رۆژئاواو سەرووی سوریا، ئەگەر ئێوەو پەرلەمانەکەتان پشتگیری لەو پرۆژەیەم بکەن، رەنگە بتوانم پشتیوانی ئەمەریکاتان بۆ بەدەست بهێنم، کاک صاڵحیش گووتی پڕۆژەکەت پیرۆزەو ئێمە ئاگادارین و هەر ئەوەش منی هێناوەتە ماڵەکەی تۆ، ئێمە دەزانین تۆ بۆ بەرژەوەندی کورد کار دەکەی و پڕ بەدڵ پشتیوانی پڕۆژەکانت دەکەین.
 Jon Bethard <[email protected]>

22/04/06 01:20

Mr Sardar Pishdare,

So what would you have me work on first?  My interest is to please you.  Without specific guidance from you I'll review all the data you have sent me and make a proposal.  BUT I think best to get advice from you.

Generally I would say the oil reserves toward the east seem to be the best.  That is only my opinion so I will look toward the eastern part of Kurdistan if I have my choice.  I do not overlook specific opportunities in the western part of Kurdistan.

Sincerely and Respectfully,

Jonathan 00000000000


ئەو هەڵوێستەی کاک صاڵح هانی دام کە لەبەردەم کاک صاڵح تەلەفۆن بۆ ئەمەریکایەکان بکەم و پێیان بڵێم کە پڕۆژەی نەوتەکەمان بۆ سەرووی سوریا لە رووی سیاسیەوە پێ گەیشت و بەشێک لە کوردەکان لە پڕۆژەکە گەیشتوون و وا ئێستا کاک صاڵح موسلم لەماڵی منەو پشتیوانی بۆ ئەو پڕۆژە دەردەبڕێ، بەڵام ئێستا کێشەیەکی گەورەمان لە پێشەو ئەویش بەهێز بوونی رێکراوی داعیشە کە خەریکە گەورەترین شاری کوردی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن و لەدەست کوردەکانی دەربهێنن، ئەگەر داعیش سەرکەوتن بەدەست بهینێ ئەو پڕۆژەکەمان پوچەڵ دەبێتەوە، بۆیە وای بەباش دەزانم کە ئەمەریکا بێتە هاواری کوردەکان و رێگا نەدا رێکخراوی داعیش شاری کوبانی داگیر بکات، ئەمەریکایەکان لەمەبەستەکەم تێ گەیشتن و گوتیان دەتوانین قسە لەگەڵ صاڵح موسلیم بکەین، گوتم بەڵێ و تەلەفۆنەکەم دایە دەست کاک صاڵح، کاک صاڵحیش بە ئینگلیزیەکەی خۆی ماوەی ساعات و نیوێک قسەی لەگەڵ ئەمەریکیەکان کردو لەدوایدا گوتی برادەرێکم لەگەڵە بەناوی دکتۆر ئەحمەد، ئینگلیزی ئەو باشترە لە هی من و دەتوانن قسە لەگەڵ ئەو بکەن، ماوەی سەعاتێکیش قسەیان لە گەڵ دکتۆر ئەحمەد کردو هەردوکیان پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆژەی نەوتەکەی من دەربڕی و پەیمانی دۆستایەتیان بە ئەمەریکا دا، ئەوەش وای کرد کە بۆ رۆژی داهتوو تەیارەکانی ئەمەریکا زۆر بە سەختی بوردمانی رێکراوی داعیشیان کرد لە کوبانی و توانیان لە شارەکە دوریان بخەنەوەو دەستی کورد بەرز بکەنەوە لە بەرامبەر بە رێکخراوی داعیش، ئەمەریکا بەردەوام کەوتە لێدانی رێکخراوی داعیش بە تەیارە، تاکوو لەهەلومەرجێکی سیاسیدا لەگەڵ روسیا رێک کەوتن بۆ دابەزینیان لە لە سووریا، روسیا لە رۆژئاوای سوریا دابەزی و ئەمەریکاش لە رۆژهەڵاتی روباری فورات دابەزی و تەواوی چاڵگە نەوتیەکانی سوریای خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، لەشکرێکی بەهێزی لە کوردەکانی رۆژئاوا دروست کردو بەرێوەبەرایەتی ئەو ناوچەیەی دانە دەست، لێرەوە رۆژ بەرۆژ ئەمەریکا هێزی خۆی لە رۆژئاوا زیاد کرد، تورکیا بەو هەلوێستەی ئەمەریکا زۆر دڵگران بوو و چەند جارێک هەرەشەی داگیرکردنی هەموو رۆژئاوای کوردستانی دەکرد، بەڵام ئەمەریکا رێگای لێ گرت.
بەو رۆژانەی دوایی، فەرەنساش کەوتە پێشوازی کردنی نوێنەری کوردەکانی رۆژئاوا، ئەوەش خەریکە خەونەکەم و پڕۆژەکەم بهێنێتە دی کە دروست کردنی خەتێکی نەوت و غازو ئوتوبانێکە لە قامیشلیەوە بۆ سەر دەریای ناواراست.
درێژەی ئەو خەون و پڕۆژەشم لەم گفتوو گۆیەدا بڵاو کراوەتەوە:

Kurdistan Oil Development, Sardar Pishdare 14.3.2005



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە