پشتگیریی ئاشكرای كونسولی ئه‌مریكا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
Tuesday, 28/03/2023, 20:15
با باس له ئه‌رك و ماف و هه‌ڵوێستی رۆشنبیر به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه نه‌كه‌ین، زۆری له‌سه‌ر وتراوه، ئه‌گینا كه‌س نیه نه‌زانێت پشتگیریی هه‌ڵوێستی نوێنه‌ری دیبلۆماسی ولاتَێكی غه‌یری وڵاته‌كه‌ی خۆت چی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كتومت هه‌ڵوێسته‌كه راستیش بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانی گه‌له‌كه‌شت له‌به‌رچاو گرتبێت. ئا ئه‌مه‌یه نه‌زانی و جه‌هلی پێرۆز و هه‌ڵه‌ی ناراٍاسته‌وخۆ سودبه‌خشی كاتی و زیانبه‌خشی دوورمه‌ودا.
كه‌س نیه هه‌ڵویِستی مێژوویی ئه‌مریكا و سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌م ناوچه‌یه و به‌تایبه‌تی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌زانێت و ئه‌وه ی له‌به‌رچاو نه‌بێت كه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی له پێناو چی مه‌رامێكدا ده‌نێته‌و ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسیه‌تی ته‌سكی خۆی و تێروانین و دید و ئامانجه دوور و نزیكه‌كانی خۆی نه‌بێت كه‌س ناتوانێت به‌ده‌ر له‌وه هیچ شتێكی لێ هه‌ڵكرٍێنرێت.
ده‌بێت هه‌ڵویَِستی سیاسی لایه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ر هه‌ر كردار و جوڵه و هه‌نگاوێكی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر ته‌كتیك و كاتی بێت یان ستراتیجیی، زۆر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و ره‌فتاره بخوێنرێته‌وه و ئینجا به وردی بیر له ته‌نها وشه‌یه‌كیش چیه نه‌ك زۆرتر بكرێته‌وه و ئینجا هه‌ڵوێست له‌مه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌رببرٍێت. كه‌س نیه ره‌فتار و هه‌ڵوێسته و گوفتاری ئه‌م دوو حزبه نه‌زانێت و هه‌مووان ده‌زانین به ئاشكرا سیاسه‌تی چه‌وتی خۆیان بۆته گڵۆڵه‌یه‌ك له گه‌ردنی خۆیاندا پێچراوه و رۆژ نیه فه‌ڵته‌یه‌ك نه‌كه‌ن و حساب بۆ زیانه‌كانی نه‌كه‌ن و مێشیش میوانیان نیه. به‌ڵام ئه‌وه رێگه نادات كۆمه‌ڵێك خۆیان به رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی بژارده بزانن و راسته‌وخۆ پشتگیری بۆ هه‌ڵوێٍستی دیبلۆماسی ئه‌مریكا ده‌ربرٍن، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كیش بێت له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیان و ره‌فتار و گه‌نده‌ڵی ئه‌م حزبانه. ئه‌م هه‌ڵوێست و ره‌فتاره له ریزبه‌ده‌ره‌ی رۆشنبیران زۆر ناونیشانی خراپ له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌موو سنورێك ده‌به‌زێنێت و له هه‌ڵوێستی نیشتمانیانه و نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌رده‌چێت و به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌ن و حزبه كه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌وێته خانه‌ی ریایی و به‌رژه‌وه‌ندخوازیی كه‌سی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دوورمه‌ودای گه‌له سته‌مدیده‌كه و خۆ به‌ستنه‌وه به‌ویتری بێگانه و، هه‌نگاوێكی دووره له سیاسه‌تی راسته و دروست و پاك و بێگه‌رد .
بۆیه، ئێمه‌یه‌ك كه تا چه‌ند نارازی بین و نه‌هی له ره‌فتار و سیاسیه‌تی حزب و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كوردستان بكه‌ین، واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت وه‌ك رۆشنبیر و خه‌لًكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه مێژووی نزیك و دووری ئه‌و وڵات ولایه‌نانه له‌بیر بكه‌ین و به قسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی ئه‌ویتر فریو بخۆین و كورٍی خۆمان بكه‌ینه قوربانی كچی بێگانه. با ئه‌مانج و ئه‌خلاق و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی به‌دڵیشمان بێت و بكه‌وێته سیاقی قازانجی گه‌لی كوردستانیشه‌وه, ئه‌م كردار و ره‌فتار و هه‌ڵویٍَستانه له هیچ كونجێكی دونیادا نیه و نه‌بووه و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و ولاتانه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له‌مه‌رٍ هه‌ڵًوێسته‌كه‌ی خۆیانیش به‌و شێویه ببین رێزیان ڵیناگرن، نه‌ك هه‌ر بۆ ناو ناوبانگیان زۆر خراپه به‌ڵكو ساویلكه‌یی و نه‌زانی و كه‌م ئه‌زمونی میله‌ته‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت چیمان پێده‌ڵێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست