بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


دەبێ بەدەردی قەزافی بچن

Tuesday, 28/03/2023, 17:20


لە باشووری کوردستان گاڕآن گاڕآن نووسەرورووناکبیروشاعیرومامۆستای زانکۆلە ماوەی سێ دەیە لە داگیرکردنی باشووری کوردستان لە لایان دووبنەماڵەی بێ ویژدانەوە،خەریکی پێداهەڵاگووتن ودەست ماچکردنی ئەو دووبنەماڵەیەبون.ئیتر هەرشت دەرکەوت.دەسەڵات بەکارتۆنی پێناسە کرا،بەرآشکاوی باسی وەلانانی ئەو دزانە دەکرێ.ئەوەی کە ناویشی پێشمەرگە بووە،وەک کارتۆنێكی تفەنگ بە دەست ناسنامەی پێدرا.ئامریکا جێ گیری کردن،ئێستیش هەر بۆ خۆیەتی پێیان دەڵێ،دەبێ بڕۆن.
تا ئێرە هەرچییەک بووە،باش یان خراپ،لەمەوبەدوانۆرەی گەلە کە نەترسانە هەڵوێست دەرببڕێ،یەکەم هەنگاوبایکۆت کردنی ئەو دەسەڵات وسیستمی بەڕێوە بردنی ئەو دەسەڵاتەیە.دیواری ترس لە رووخاندایە.تا درنگ نەبووە با خەڵك بۆخۆی بێتە سەرشەقام وداوای دادگایی کردنی بەرپرسانی ئەو دەسەڵاتە بکا.هەروەها تەواوی ئەوسەروەتوسامانەی کە هی بەرپرسانە و لە بانکەکانی جیهاندا حەشآر دراون،دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ئەو گەلە هەژارە وباشووڕی کوردستان.
قەزافی پێش ئەوەی بیکوژن، داریان تێبڕی
لەمەوبەدواهیچ چەکدارێکی حیزبی نە پێشمەرگەیە ونە ئەرکی پاراستنی ئەو خاکەی وەئەستۆیە.ئەوچین وتوێژە پارێزەریی دەسەڵاتی کەسانێكن کە سامانی ئەو خاکەیان داوە بە دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان تا ئەویش کوردیی پێ بکوژێ.
لە رۆژانی داهاتوودا،زەختی ئامریکاوهاوپەیمانەکانی بۆ سەر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی روو لە زیاد بون دەکا.وردە وردە رووی دزێوی ئەو دووبنەماڵەیە زیاتر زەرد هەڵدەگەرێ.زۆر ناخایینێ کە بەشێکی بەرچآو لە قەوارەی ئەو دەسەڵاتە بیرلە راکردن وپەشیمانی بکەنەوە وداوالە خەڵك بکەن کە لێیان خۆشبێ.
قەزافی دۆستی نزیکی چەند وڵاتی ئورووپایی بوو.تا ئەو کاتەی کە کاریان پێ بوومیوانداریان لێدەکرد ودەیان دۆشی.بەڵام کاتێک زانیان پرسی بەرژەوەندیی خۆیان لە قەزافی گەورەترە وایان لێكرد کە لە دەرەوەی شآر بکەوێتە بەردەستی خەڵک ودەرپێی لە بەر دامەنن وبەوجۆرەی کە بینیمان کوشتیان.ئێستێ لە باشووری کوردستان کات گەیشتووە کە بە دەردی قەزافی بچن.
رەواڵەت هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەو دووبنەماڵەی کەس فریو نەدا.بەرادەیەک ترسنۆکن کە هیچكات ورەی بەرەنگاربوونەوەیان نییە بەرانبەر بە خەڵك.پێڕی ئامریکا نامەیەکی بۆ مەسعود بارزانی ناردو پێی گووت،دەنگت لێوە نییە وهیچ گوتاڕێک مەدە وبڕیاری دادگای فەڕانسە لە سەر کەیسی نەوت قەبوڵ بکە.بینیمان چۆن،دەنگی لێووەنەهات وکشو ماتیان کرد.
سێ دەیەیە خەڵک لە بآشوری کوردستان زەجر دەبێنێ.تۆ بڵێی کورد لە عەڕەبی لێبیایی ترسنۆکتربێ کە چییان لە قەزافی کرد؟رۆژ ومانگانی داهاتووزۆر بابەت ئاڵوگۆڕی مەزنیان بە سەردێ.سەردەمی ئاغایەتی حیزبە کلاسیکەکانی باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان خەریکە بە سەر دەچێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە