دروشمی یان کوردستان یان نەمان لە نەورۆزی ئامەد
Sunday, 26/03/2023, 20:28
ئەو درووشمەی سەروو (یان کوردستان یان نەمان)، وەک دەڵێن دروشمی کۆنە مائۆییستێکە کە ناوی جەلال تاڵەبانییە، کە لەسەردەمی خۆیدا کە پارتیی بوو، مەلا مستەفا وەک نوێنەری خۆی داینابوو، بۆ فریوی گەنجی خێر نەدیتووی کورد کراوبوو بە سەردێڕیی خەبات و تێكۆشان.بەداخەوە ئەو درووشمە کاریگەریشی خستبووسەر تاقمێک لە گەنجە خوێن گەرمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.بەواتایەک ئەوکات تاڵەبانی بەو گەنجانەی کە رێگایان دەپێواتا بچن بیبینن، دەیگووت:ئەوانەی لایەنگری رەنجدەروسەربەخۆیی کوردستانن با دەگەڵ ئێمە هاوخەبات بن،بورژواودەرەبەگەکانیش با بچنە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان.بۆیە حیزبی کۆمەڵەی کوردستانیش کەوتە ژێرکەشوهەواو کاریگەریی ئەودرووشمە ودۆستایەتیکردن دەگەڵ سیاسەتەکانی جەلال تاڵابانی.لە کتێبی دیداری تەمەن کە لە بەرهەمەکانی خۆیەتی بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەو بابەتە کردوە ودەڵێ، راستە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان جەماوەری خۆی هەیە،بەڵام کۆمەڵە سیستمێک ورێبازێکی دیکەی هەیە وجیاوازترە،بەوواتایە پێشکەوترە.
جەلال تاڵەبانی لە ژێڕ درووشمی،یان کوردستان یان نەمان،هەزاران گەنجی بێ توانی ساویلکەی بە کوشتداولە کۆتاییشدارەنجی هەزاران بنەماڵەی کردە قوربانی بۆ ئەوەی بۆ خۆی ببێتە سەرۆککۆماری عێڕاق!
کوردبون تاڵە؟
شکۆی نەورۆزی کوردستان وبە تایبەت نەورۆزی شاری ئامەدبە گوێی کوردستانیان وزۆرینەی خەڵکی جیهان گەییشت.نەورۆزی ساڵانەمان بیانوویەکە بۆ دژایەتیکردنی داگیرکەری کوردوپەیامێکیشە بۆ گەیاندنی مافە رەواکانی نەتەوەی کورد بە دونیای ئازادوبە دێمۆکڕاسی.لە نەورۆزی شاری ئامەددا بابەتێک کە منی ئازار داپەیامی ویدئۆیی لۆمپەنێکی وەک باڤڵ تاڵەبانی بووکە بۆ خەڵكی ئامەدی نارد!ئەگەر دەڵێن: جار جار کورد بون تاڵ دەبێ،لێرەوە دەردەکەوێ کە ئەو قسەیە راستە.ئاخر باڤڵ تاڵەبانی وشۆڕشگێڕیی؟باڤڵ تاڵەبانی ودرووشمی،یان کوردستان یان نەمان؟بەراستی سەیرە!
جەلال تاڵەبانی وەک کەسایەتیەکی دەم هەراش وزۆر بڵێ لە کاتی قسەکردنیداهیندێک دەستەواژەی بەکار دێنا کە بۆ خۆی باوەڕی پێیان نەبووە.تەنیا بۆ فریوی دەوربەری خۆی وکەسانی ساویلکە وخۆشباوەڕ بەو شێوەیە دەئاخفی.ماوەی چەند رؤژێکە باڤڵە شێتی کوڕیشی لاسایی باوکی دەکاتەوە.باس لە کوردستانێکی یەکگرتوودەکا.داوا لە ئێڕان وتورکیە دەکا کە دەبێ زیندانیە سیاسیەکانی کوردئازاد بکا!باسی پێكەوە کارکردن دەکا لە هەمووبەشەکانی کوردستان!بە بیستنی پەیامی نەورۆزیی ئەوساڵ بۆ شاری ئامەد،دەردەکەوێ کە باش دەزانێ ئیتر بە تەواوی خەریکن ئیکسپایر دەبن ولە بەر چاوی ئامریکاو دۆستەکانی ئامریکا کەوتون.لە مراسیمی ئەو ساڵی نەورۆزی کۆشکی سپی دا،هیچ لایەنێكی سەر بەو دووبنەماڵەیە بانگهێشتن نەکرابون.کەچی بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان حوزووریان لەو مراسیمەدابەرچاوبوووهەروەها پەیامێکیش بووە بەو دووبنەماڵەیە.
من نازانم هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان کەی ئەنجام دەدرێ (قەرارە ١٨ی مانگی ١١ی ئەو ساڵ بەڕێوە بچێ).بەڵام ئەوەندە دەزانم ئەگەر خەڵکی بە وشیاریەوە مامڵە دەگەڵ ئەو هەڵبژاردنە و دەسەڵاتداریەتی ئەو دوو بنە ماڵە بێ ویژدانە بکەن بارودۆخ بەرەو لاوازیەکی قوڵ هەنگاودەنێ.چون لەو رۆژانەدا راگەیاندن وپەیامی هەستیارلە لایان ئامریکا ودۆستەکانی گەیەندراوەتە دەسەڵاتی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.تەنانەت بە دەسەڵاتی کارتۆنی کە بەرەورووخان هەنگاو دەنێ ناوهێنراوە.ئەوەیەکم جارە ئاوا بەراشکاوی باسی لادانی سیستمی ئەو دووبنەماڵەیە دەکرێ.
لە لایەکی دیکەش دۆڕاندنی کەیسی فرۆشی نەفت بە تورکیە بە قازانجی بەغداوقەبوڵكردنی تورکیە کە بە بێ ئیزنی / سۆمۆ / وبەغدا نەفت لە بنەماڵەی بارزانی ناکڕن،شکستێکی دیکەیە بۆ دەسەڵات وسەرکەوتنێکی مەزنە بۆ بەغدا.هەروەها ڕاپۆڕتی فۆری پۆڵەسی،سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستانی بە کارتۆنی و لە بەردەم رووخاندایە پێناسە کردوە.رۆژانی چارەنووسسازلە بەردەم دانیشتوانی باشووری کوردستان دایە.ئەگەر ئەو جارخەڵك ئەو بارودۆخە بدۆڕێنێ وبە هوشیاریی هەڵسوکەوت نەکا،تووشی رۆژگارێکی سەخت ودژواردەبێتەوە.
باڤڵ تاڵەبانی (شەعبان بێ مێشک) خەریکە رێچکەی باوکی دەگرێتە پێش ووڕێنەکانی ئەو دووپات دەکاتەوە.بەڵام سەرکەوتن بە دەست ناهێنێ.چون ئەوبابیان مرد!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست