کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جاش موجاهید!

Wednesday, 22/03/2023, 20:25


بۆ ماوەی سێ دەیە زیاتردە بوودوای رووخانی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی هەمیسان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان گەڕانەوە ناو شاروگووندی رۆژهەڵاتی کوردستان.ئەو سەردەم درووشمی سەرەکی ئەو حیزبە دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کورد بوو!ئاخردیواریان لە نێوان دێمۆکڕاسی وخودموختاری هەڵکێشابوو.خودموختاریان بۆ کورد داوا دەکرد بەڵام خۆیان وەک پارێزەریی نەتەوەکانی دیکە پێناسە دەکردو حوکمیان دەردەکرد کە دەبوایە ئەوانیش دێمۆکڕاسیان پێ بدرێ!کابرای ئازەریی یان شاغی نەیدەزانی دێمۆکڕاسی یانی چی کە چی ئەو حیزبە وەک حەبی سەرهێشە دەرخواردی دەدا!
ئەوسەردەم،سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێڕان،وەک سازمانێکی سەراسەریی لە ئێران پەلی هاویشتە کوردستان ودەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بە رێبەرایەتی قاسملوو، بوونە دەستە براوخوشک.شووڕایەکیان پێك هێنا بە ناوی شووڕای میللی بەرخۆدان.(شورای ملی مقاومت).مەرج لەو شوڕایەدا ئەوە بووکە نابێ بە هیچ کلۆجێک وتووێژ دەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بکرێ.
بەڵام قاسملووئەو مەرجەی شکاند وکەوتە وتوووێژ دەگەڵ مەلاکان.هەرچەند ئەوکارە هیچ بەرهەمێكی لێ شین نەبوو لە نەهامەتی زیاتر.موجاهیدینیش بەوکارەیان زانی وحیزبیان لەو شووڕایە وەدەرنا!لەوکاتە نزیکەی ٤ دەیە تێدەپەڕێ.سەدان ئاڵوگۆڕپێکهاتوون.بە تایبەت لە شؤڕشی ژینای کوردلە کوردستان ولە ئێڕان سەرهەڵدانێکی مەزن روویانداوە.باس لەو ئاڵوگۆڕانە لەوگووتارەدا ناکرێ.چون مەبەستی سەرەکی بابەتێکی دیکەیە.
جاش موجاهید:
بەرادەی ئەو تەمەنی کە من بەرێم کردوە،تارادەیەک حیزب وسەرکردەوبنکردەی حیزبیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەناسم.خودا هەڵناگرێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان لە ناوزڕاندنی خەڵك وناووناتۆرە نان لە سەر خەڵک حیزبێکی وەستان.کەس باشاریان ناکا.تا دەگەڵیانی ئازای.کە رەخنەت لە ئاکارەکانیان گرت،بێ رێزی وتەشەروقسەی زبردەست پێدەکا.یان دەتکەنە جاش!یان دەتکەنە لادەر!یان دەتکەنە جاشی میللی،یان سەرقافڵەی جاشان،یان دەتکەنە جاش موجاهید!(ئەوناوانەم بە کورتی نووسیوە).
لە کۆنگرەی  ٨ی ئەوحیزبەدا ناکۆکی خۆی نیشان داو مەڕحومی جەلیل گادانی بە قاسملووی گووت:تۆ دیکتاتۆڕی وخۆت دەسەپێنی.بۆیە لەو حیزبە جودا بۆوە وناوێکی تازەی دانا و گووتی:ئێمە لەمەوبەدوا لەسەر ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ/ دژی کۆماری ئیسلامی دەجەنگین.یەکەم کاریان ئەوە بوو کە لە سازمانی موجاهیدینی خەڵك نزیک بنەوە وبەرەیەک پێک بێنن وهاوکاریی یەکتر بکەن.
قاسملووش لە جوابی ئەو کارەی ئەواندا دەیگووت،ئێوە ئازادن حیزب دروست بکەن ،بەڵام ئەو مافەتان نییە لە سەر ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان خەبات بکەن.بۆیە شەڕێکی گران وخوێناوی وناکوردانەی بەسەردا سەپاندن.هەتا کاتی ترۆرکردنی قاسملوو ئەو دووبەرەکیە هەر بەردەوام بوو،کاتێک قاسملوو ترۆرکرا،هەمیسان بوونەوە یەک حیزب ویەک ناو!
لە ماوەی دوبەررەکیی ئەو دووحیزبەدا نازناوی /جاش موجاهیدیان / بەسەردا سەپاندن.بەواتایەکی دیکە ح،د،ک،رێبەرایەتی شۆڕشگێر چون لە موجاهیدین نزیک بون بە ناوی جاش موجاهید ناویان دەبردن.تا رۆژگار سووڕاوناوەندی هاوکاریە کەیان بۆ بە دوولەت،لەتێك بە سەرپەرستی عەوڵای موهتەدی لەسەر ناوی کۆمەڵە، باوەشی بۆ کوڕی شای ئێڕان کردەوە،لایەنەکەی دیکەش لەسەر ناوی ح،د،ک،ئێران بە خشکە روویان کردە سازمانی موجاهیدینی خەڵك وبەشداریان لە سیمینارێک کرد کە ئەو رۆژانە ئەو سازمانە پێکی هێنابوو!
سەردەمێك هەرحیزبێک لە موجاهیدین نزیک بایەوە یەکڕاست دەکرا بە /جاش موجاهید/!بەڵام ئێستێ شەقی بێ بەرنامەیی و شەقی نە بوونی ستراتیژیەکی نەتەوەیی بۆ چارەسەریی کێشەی کوردوای کردوە کە بۆ خۆیان لە موجاهیدین نزیک بوونەتەوە و خۆیان بە جاش موجاهید نازانن،بەڵكوم بە کاڕێکی شۆڕشگێڕانەی پێناسە دەکەن.دونیایەکی سەیرە!
سەرنج:لەو وتارەدا زۆر بە کورتیی ئاماژە بە رووداوەکان کراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە